Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 2 JUL 2025 03:30 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کاروانی بۆ KDP: ئه‌وانه‌ی بارزانی ئاماژەی پێکردن داواکارییەکی نیشتیمانیی گشتین
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- ئەبوبەکر کاروانی، سیاسەتمەدارى کورد، په‌یوه‌ست به‌ وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی كه‌ له‌ کۆنگرەی پزیشکیی میزۆپۆتامیا لە شارى هەولێر سەبارەت به‌ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خستییه‌ ڕوو كه‌ پێویستە یەک ھەرێم، یەک پەرلەمان، یەک حکوومەت و یەک ھێزی پێشمەرگە، هەبێت، ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی کاک مەسعوود بارزانى ئاماژەی پێکردن، بە بڕوای من داواکارییەکی نیشتیمانیی گشتین و هیچ هێزێک نییە بنەماى یەک حکوومەت و پەرلەمان و هەرێم ڕەت بکاتەوە.

ئەبوبەکر کاروانی، سیاسەتمەدارى کورد، په‌یوه‌ست به‌ دواى هەڵبژاردن و چاوەڕوانی خەڵکه‌وه‌ تایبه‌ت بۆ ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستان دوا و گوتی: "دواى هەڵبژاردن خەڵک چاوەڕێی ئەوەیە نەخشەى سیاسى و دەسەڵات و حکومڕانى دابڕێژرێتەوە، پێویستە پارتى و یەکێتیش پێش دانوستان بۆ پێکهێنانى حکوومەت، چەند کۆبوونەوەیەکی بەرایی و زەمینەسازی لە نێوان خۆیاندا بکەن، لەسەر کێشەکانى نێوانیان و هەڵسەنگاندنێکى ڕەخنەگرانە بۆ ڕابردووى خۆیان و دیدگا جیاوازەکان و دۆخە نوێیەکان گفتوگۆ بکەن، بۆ ئەوەی پێویستیی لێکتێگەیشتن لە نێوانیاندا بەدیبهێنن و متمانەی نێوانیان بگێڕنەوە، هەنگای دووەم لەسەر کۆمەڵێک بنەما و پرەنسیپ و هێڵی گشتی رێکبکەون، دواتر سازان لەسەر بەرنامەی حکوومەتی داهاتوو بکەن، دوای ئەوە دەست بە گفتوگۆى پێکهێنانى کابینەى دەیەمى حکوومەت و دابەشکردنی پۆست و پلە و پایەکان بکەن.

کاروانی گوتیشی: "بە سرووشتی حاڵ لە دوای هەڵبژاردن و راگەیاندنی بەرەنجامە کۆتاییەکان، ئیدی قۆناغی دەستپێکردنی گفتوگۆی پێکهێنانی حکوومەت لە نێوان ئەو هێزانەدا دەست پێدەکات، کە حکوومەت پێکدەهێن، بەڵام دەبێت ئاماژە بەوە بکەین ئەرکەکە لای ئێمە لە مەسەلەی پێکهێنانی حکوومەت زۆر گەورەترە و تەنیا مەسەلەی پێکهێنانی ئەو نییە بە هەر نرخێك بیت، بەڵکو لەپاڵ ئەوەدا شانبەشانی ئەرکێکی نیشتیمانیی گەورەیە کە لە دووبارە بیناکردنەوەی سیستم و خەمڵاندنی پەیمانێکی سیاسی و کۆمەڵایەتیی نوێ و نەخشەڕێگایەکی سازان لەسەرکراو بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە فرەدەسەڵاتی و فرەهێزی و دابەشبوون و بێسەروبەریی سیاسی و ئیداری و دەرچوون لەو بنبەستە سیاسی و حوکمڕانییە، کە ئەو واقیعە لە سی ساڵی رابردوودا درووست کراوە. دەبێت هەر ئەوەش جەوهەری بەرنامەی حکوومەتی داهاتوو پێکبهێنێت، چونکە  خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش لە بەردەم گۆڕانکاریی گەورەدایە، کە لە یەک کاتدا هەڵگری هەڕەشە و دەرفەتە  نەك هەر بۆ ئێمە لە باشوور، بەڵکو بۆ کۆی پرسی کوردستان لە سەرئاستی ناوچەکەدا.

ئەبوبەکر کاروانی، سیاسەتمەدارى کورد په‌یوه‌ست به‌ وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی كه‌ له‌ کۆنگرەی پزیشکیی میزۆپۆتامیا لە شارى هەولێر په‌یوه‌ست به‌ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خستییه‌ ڕوو كه‌ یەک ھەرێم، یەک پەرلەمان، یەک حکوومەت، یەک ھێزی پێشمەرگە، ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی کاک مەسعوود بارزانى ئاماژەی پێکردن، بە بڕوای من داواکارییەکی نیشتیمانیی گشتییە، ئاسانیش نییە هێزێك هەبێت خۆی بەنیشتیمانی یاخود دیموکراسی و ئیسڵاحی پێناسە بکات و لەگەڵ ئەم چوارچێوەدا نەبێت و رەتی بکاتەوە، دەکرێت لە وردەکاری و چۆنییەتی بەدیهێنانی ئەم بەرکەوتە نیشتیمانییەدا دیدی جیاوازمان هەبێت و لێرەشەوە رێککەوتن لەسەر نەخشەڕێگایەك لەو بوارەدا بکرێت، چونكه‌ هەرێم و باشوور بە گشتی پێویستیان بەوەیە لە خولانەوە لە بازنەی داخراوی دەیان ساڵی رابردوو بێنە دەرێ و بخرێنە دۆخێکی ڕاگوزەری بیناکردنەوەوە".

له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی كاروانی ئه‌وه‌شی گوت: "لە وڵاتێکى دابەشکراو و پڕناکۆکی و هەوڵدان بۆ دووبارە بیناکراوی کۆدەنگیی نیشتیمانی و دەستکردن بە قۆناغێکی نوێ لە کاری پێکەوەیی و حکومڕانی، نابێت بەتەنها دەنگ و کورسیى بکرێنە پێوەرى پێکهێنانى حکوومەت، بەڵام ناشکرێت ڕێژەى دەنگ و کورسى پشتگوێ بخرێت، بۆیە راستتر وایە هاوسەنگی  لە نێوان ڕێژەى دەنگ و ژمارەى کورسى و پێویستیى سازانى نیشتییمانى و دووبارە بیناکردنەوە و خەمڵاندنى پەیمانێکى کۆمەڵایەتى و سیاسیی نوێ لە هەرێمى کوردستاندا بکرێت.

 

عەزیز ڕەسووڵ

 




دوایین هەواڵەکان

جەخت لە گرینگی هەماهەنگی لایەنە سیاسیەکانی کەرکووک کرایەوە

TUESDAY, 01 JULY 2025 21:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی حزبی شیوعی کوردستان و حزبی ئیسلامی عێراقی کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا جەخت لە گرنگی تەبایی نێوان ھەموو پێکھاتەکان و حزب و لایەنە سیاسیەکان کرایەوە.

 
ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە لە دھۆک ئەنجامدراون

TUESDAY, 01 JULY 2025 16:07:53

ھەولێر -KDP.info- بەپێی ئامارێکی پارێزگای دھۆک لەماوەی پێنج ساڵ لە دھۆک ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە بە سەرمایەی زیاتر لە ٣ترلیۆن و ١٠٧ملیار دینار  ئەنجامدراون."

زیبا ته‌ها: له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی هەڵمەتێکی 16 ڕۆژەمان به‌ڕێوه‌ برد

TUESDAY, 01 JULY 2025 16:07:49

هه‌ولێر-KDP.info- سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی یه‌كێتیی ئافره‌تان هه‌ڵمه‌تێكی 16 رۆژه‌ی بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ڕێوه‌ برد و ده‌شڵێ، یه‌كێك له‌ هۆكارەکانی بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر سیاسییه‌ بۆ لاوازكردنی ئینتیمای نیشتیمانی.

 
له‌ هه‌ژده‌ شاره‌وانیی هه‌ولێر زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت

TUESDAY, 01 JULY 2025 14:07:28

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ده‌ڵێ، له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر 42 هه‌زار كه‌س بڕیاری وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه‌ و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنیان ده‌كرێت.

سەباح بەیتوڵڵا بۆ KDP: پارتی لە پارێزگای دھۆک ٢٢ کاندیدی دەبێت

TUESDAY, 01 JULY 2025 12:07:00

دھۆک-KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک ڕایدەگەیەنێت، پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دهۆک ٢٢ کاندیدی دەبێت بۆ پەرلەمانی عێراق، ھاوکات دەڵێ، خەڵکی لێھاتوو و پسپۆر لەناو لیستی پارتی دا دەبن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact