Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 19 JUN 2025 18:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەو سەرکەوتنەی پارتی لەسەر چەند بنەمایەکی گرینگ وەستاوە
| KDP.info


سۆران-KDP.info- پسپۆڕێکی زانستە ڕامیارییەکان و پەیوەندیی نێودەوڵەتی پێی وایە،‌ ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان دەستکەوتێکی مەزن بوو، تێیدا پارتی توانی پێگەی جەماوەریی خۆی زیاتر بکات و ئەمەش پرسی پەرەسەندنی دیموکراسیی کوردستان لە ئاستی جیھاندا زیاتر ڕوون دەکاتەوە، بەمەش پارتی پشتبەست بەو پێگە جەماوەرییەی باشتر دەتوانێ لە مەوقعی ھێزەوە بچێتە دانوستانەکان لەگەڵ لایەنەکان.

دکتۆر مەھدی ئەمین، پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و مامۆستای بەشی زانستە ڕامیارییەکانی زانکۆی سۆران، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە پێگەی ھەرێم و ڕۆڵی پارتی و دەستکەوتەکانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: ئەو ھەڵبژاردنەی لە ھەرێمی کوردستان کرا بە بەشداریی کارای ھاووڵاتییان، کە ٧٢%ی دەنگدەر بەشدار بوون، سەرکەوتنێکی مەزن بوو بۆ دیموکراسیی ھەرێمی کوردستان، ھەڵبژاردنێکی شەفاف و بێ لایەن بوو بە پێی وتەی تەنانەت ئۆپۆزسیۆنیش کە پێش ھەڵبژاردن لەسەر بێلایەنی و بێگەردیی ھەڵبژاردنەکە پێداگر بوون و دەیانگوت "ئەمە کۆمسیۆنی عێڕاق بەڕێوەی دەبات و چاوی یوئێن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەرە و پارتی ناتوانێ تێیدا سەرکەوێت، بەڵام دوای ھەڵبژاردن کە ئەنجامەکانیان بینی و سەرکەوتنی پارتییان بینی، ڕەتیان کردەوە بەڵام کۆمسیۆنی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھەڵبژاردنەکەیان بە سەرکەوتوو و شەفاف پێناسە کرد.

دکتۆر مەھدی ھەروەھا گوتی: ئەو سەرکەوتنەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەدەستی ھێناوە، لەسەر چەند بنەمایەکی گرینگ وەستاوە، یەکەم ئەوەیە ھاووڵاتییانی ھەرێم دیسان متمانەیان دایەوە بە پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەو ڕاستییەیان دووپات کردەوە کە پارتی بەرگری لەم کیان و خەڵکە دەکات، لە ھەمان کاتدا ئەو ڕێژە زۆرەی دەنگی پارتی نامەیەکی ڕوون و ئاشکرا بوو بۆ ڕەقیب و نەیار و دوژمنانی پارتی کە سیاسەتی نامۆ و کاری نادروست و پڕوپاگەندەی ناڕەوای ئەوان دژی پارتی نەیتوانی باندۆر لەسەر پێگەی جەماوەریی پارتی و متمانەی ھاووڵاتییانی ھەرێم بەو پارتە کەم بکاتەوە، تەنانەت متمانەی ھاووڵاتییان بە پارتی زیاتر بوو.

دکتۆر مەھدی گوتیشی: ئەو دەرەنجامەی پارتی تێیدا ٨٠٩ ھەزار دەنگی ھێنا، کاریگەریی بەرچاوی دەبێت لە ناوخۆ و عێراق و ناوچەکەدا، ھەم لەسەر پێگەی پارتی و ھەم لەسەر حوکمڕانیی کوردستان و ئەوەی سەلماندەوە کە نوێنەری ڕاستەقینە و ڕەوای گەلی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستانە و ئەم پێگە جەماوەرییە وا دەکات پارتی لە مەوقعی ھێزەوە دانوستانەکانی بکات، لە ئاستی ناوخۆیی و عێراقی و لەسەر ئاستی دەرەکیش، بە تایبەتی لە ئەورووپا و ئەمەریکا نیشانی دەدات ھەرێمی کوردستان ناوچەیەکی دیموکراتی جێگیرە، لە کاتێکدا ناوچەکە بە ئاڵۆزی و ئاڵنگاریی زۆردا تێپەڕ دەبێت کە ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە و بەھا دیموکراتییەکانی ھەرێم و ڕێزگرتنی پارتی لەو بەھایانە ھاوتەریبە لەگەڵ بەھا دیموکراتییەکانی وڵاتانی پێشکەوتوو، ئەمەش بڕاندێکی جوانی کوردستانی پێشان دا بۆ ئەوەی لە ‌ڕووی سەرمایەگوزاریی دیموکراتییەوە وڵاتانی پێشکەوتوو پشتیوان و بەردەوام بن لە پشتگیریی ھەرێمی کوردستان و بە ناوچەیەکی پێشکەوتووی دژە تیرۆر و توندوتیژی بزانن لە ناوچەکە، ئەمەش دەستکەوتێکی تری ئەو ھەڵبژاردنە و ھێزی جەماوەریی پارتی نیشان دەدات.

ناوبراو ھەروەھا دەشڵێ: ھەموو ئەو ڕەھەندانەی باسمان کرد لە ڕووی دیموکراتی و مافی مرۆڤ و پێگەی جەماوەری و سەقامگیری ناوخۆیی، کاریگەری باشیان لەسەر ڕاکێشانی سەرمایەگوزاریی دەرەکی بۆ کوردستان دەبێت.

 

سەلاح جەلال




دوایین هەواڵەکان

نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای (ھەولێر - خەبات) بەردەوامە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتییان و باشترکردنی ڕەوشی ھاتووچۆ و گرنگیدان بە ڕێگاوبان و شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانی ھاتووچۆ، بە گوژمەی (٥ ملیار دینار) لەسەر بوودجەی پارێزگای ھەولێر، دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای (ھەولێر - خەبات) کە ڕێگایەکی ستراتیژی گرنگ و بازرگانییە و پارێزگای ھەولێر بە ھەردوو پارێزگای دھۆک و مووسڵ دەبەستێتەوە.

مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان دەکات

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی (فەرھاد محەممەد) سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:

 
د. پشتیوان سادق: ھەرێمی کوردستان ھەمیشە پەیامی ئاشتی و تەبایی ھەبووە بۆ گشت گەلانی ناوچەکە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- بە سەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەب و پارێزگاری ھەولێر و بەرپرسی لقەکان، کۆبونەوەیەکی فراوان لەگەڵ ھەڤاڵانی سنووری پارێزگای ھەولێر بەڕێوەچوو.

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکاری مەتڕان مار پۆڵس پابت حبیب کرد و ئاماژە بەوە دەکات، کۆچکردوو ڕۆڵێکی گرنگی لە خزمەتکردنی ئەو کریستیانە ئاوارانە ھەبوو کە لە دەستی تیرۆریستانی داعش پەنایان بۆ کوردستان ھێنابوو.

 
ساڵیادی لە سێدارەدانی شەھید خەیروڵڵا عەبدولکەریم و ھەڤاڵانی کرایەوە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 12:06:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٥.٦.١٩، بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێری پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و د. زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی٢ و ژمارەیەکی تر لە ھاوڵاتییان، لە گۆڕستانی بێش بەرماغ لە گەڕەکی تەیراوەی ھەولێری پایتەخت لە ڕێورەسمێکدا یادی ٧٨ ساڵەی لە سێدارەدانی شەھید خەیروڵڵا عەبدولکەریم و ھەڤاڵانی کرایەوە و تاجەگوڵینە لە سەر گڵکۆی شەھید خەیروڵڵا دانرا‌.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact