دهۆك-KDP.info- پسپۆرێكی ئابووری دەڵێت، هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت له چه‌ند ساڵی ڕابردوو به‌ره‌و بووژانه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان بووه، ده‌شڵێت: پێشبینی ده‌كه‌ین له‌كابینه‌ی داهاتوودا پڕۆژه‌ی ستراتیژی بۆ به‌پیشه‌سازیكردنی كه‌رته‌كان ئه‌نجام بدرێن.
د.كاوه عه‌بدولعه‌زیز، پسپۆری ئابووری، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی هاتنه به‌رده‌م كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دوای هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له جیهان، هێشتان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر حكوومه‌ت توانی خۆی له‌سه‌ر پێ ڕابگرێت و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه كار بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ئابووری هه‌رێمی كوردستان بكات.
هه‌نگاوی زۆر نراون، به‌تایبه‌تی له هه‌ردوو كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی، كوردستان چووه‌ته قۆناغێكی دیكه‌ی پێشكه‌وتنی ئابووری، به‌شێوه‌یه‌ك وڵاتانی ناوچه‌كه دڵگران بوون به‌و پێشكه‌وتنه ئابووریه‌ی هه‌رێم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر سه‌رچاوه‌ی هێنانی هه‌موو كاڵاكان وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه‌بوون، ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌زۆر ڕووەوه پشتی به به‌رهه‌می ناوخۆ به‌ستووه.
ئه‌و پسپۆره‌ی ئابووری گوتی: هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند ساڵی ڕابردوو نه‌ك توانی پشت به به‌رهه‌می ناوخۆیی ببه‌ستێت به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر به‌رهه‌می ڕەوانه‌ی بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی و كه‌نداو و ئه‌ورووپا كرد، حكوومه‌ت توانی له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌م كه‌رتی كشتوكاڵ له پیشه‌یه‌كی خێزانی بكاته پیشه‌یه‌كی گشتی و ڕێکخرایه‌وه، ئێستا له بڕی به‌رهه‌می ناوخۆ ته‌نیا بۆ بازاڕی ناوخۆ به‌كار بێت، به‌رهه‌می كشتوكاڵی هه‌رێم به نێوده‌وڵه‌تی و به پیشه‌سازی كراوه.
د.كاوه عه‌بدولعه‌زیز ڕوونیكرده‌وه: چه‌ندین پڕۆژه چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن کە له چه‌ند ساڵی داهاتوو ده‌كه‌ونه كار، پێشبنی ده‌كه‌م كابینه‌ی داهاتوو درێژه‌پێده‌ری كابینه‌ی نۆ بێت، چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، ئه‌و پڕۆژانه هه‌مووی ته‌واو بكرێن هه‌رێمی كوردستان ده‌باته ناوه‌ندێكی ئابووری گرینگ له ناوچه‌كه، نه‌خشه‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماده كراوه و به بازاڕكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌چێته قۆناغێكی دیكه‌وه.
د.كاوه عه‌بدولعه‌زیز ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد: به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵ و به پیشه‌سازی كردنی هه‌موو كه‌رته‌كان له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی كابینه‌ی ده‌یه‌م ده‌بێت، له‌ڕووی زانستی ئابوورییه‌وه هه‌نگاوی دروست به بازاڕكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی ستراتیژییه، وه‌به‌رهێنانی دروست ئه‌وه‌یه پڕۆژه‌ی ستراتیژی له بواره‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی ئه‌نجام بدرێن و ببنه هۆی بووژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری وڵات.
قائید میرۆ