Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 12 NOV 2025 05:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ماڵپەڕی KDP ناوی بەربژێرە سەرکەوتووەکانی پارتی بڵاوده‌كاتەوە
| KDP.info


هه‌ولێر‌-KDP.info- کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند  و پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌ براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن  به‌ به‌ده‌ستهێنانی 39 كورسی په‌رله‌مان. 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30ی10ی2024، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌  ڕێژەی فەرمیی بەشداری لە هەڵبژاردن 72.06٪ بووە،  پارتی دیموكراتی كوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ به‌ده‌ست هێنانی 39 كورسی په‌رله‌مانی بووه‌  براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆماركرد.

کۆى ده‌نگ و کورسییە بەدەستهاتووەکانى پارتی دیموكراتی کوردستان لە هەر چوار بازنەى هەڵبژاردن له‌ پارێزگاكان:

هه‌ولێر 347,786 دەنگ – 17 کورسی، دهۆك  402152 دەنگ - 18 کورسی، سلێمانی  57659 دەنگ - 3 کورسی، هه‌ڵه‌بجه‌ 4940 دەنگ – 1 کورسی.

بەربژێرە سەرکەوتووەکانی پارتی له‌ هه‌ولێر:

هەڵگورد نەجیب

ئەحمەد محەممەد

رۆژ سالار

شەهرام عەلی

ڤالا فەرید

زەمان حەسەن

مەزن هیمداد

خۆشناو سدیق

عوسمان قادر

سەعدی خدر

نەسرەت سۆفی

جەوهەر نامیق

سەروان ئەحمەد

ئەڤین فەتاح

ئالان ئەسکەندەر

سەمیرە حەسەن

پاکستان حەمەدەمین

بەربژێرە سەرکەوتووەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ دهۆك:

بەهجەت عەلی ئیبراهیم مستەفا

ژێهات ئیبراهیم عەلی

ڤەهێل شێروان عەبدولواحید مەلۆ

رێناس عزەت عارف 

سەردار خەلیل عەلۆ سلێمان

ئیبراهیم محەممەد ساڵح نەعمۆ

سەلیم شەعبان محەممەد زاهیر سادق

بنستان عیسمەت دینۆ

کەلحێ محەمەد کەلحێ محەممەد تاهیر

جەگەر محەمەد ئەمین

باسل عزەت رەمەزان

برزۆ ئەحمەد عەبدی

وشیار خدێدا 

ڤەژین عەبدولڕەحمان محەممەد ئەمین حاجی

هابیل سەعید

رۆژان جەبار محەممەد حوسێن

ژیان سەڵاحەدین عیسا ئەحمەد

رۆژان زێوەر محەممەدئەمین مەولوود

بەربژێرە سەرکەوتووەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ سلێمانی:

مەرد عەلی رەسووڵ خاڵە

بەختیار حەمەساڵح ئەحمەد وەلی

كەژان محەمەد كەریم عەباس

بەربژێرە سەرکەوتووەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌:

ژاکاو عەبدوڵڵا

 




دوایین هەواڵەکان

سیداد بارزانی: خەڵکی کوردستان وەڵامی خزمەتەکانی پارتیان بە دەنگی خۆیان دایەوە

TUESDAY, 11 NOVEMBER 2025 23:11:00

سۆران-KDP.info- سیداد بارزانی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان بە گشتی و سەرۆک بارزانی دەکات هەروەها جەختیش دەکاتەوە کە خەڵکی کوردستان وەڵامی خزمەتگوزاری و خزمەتەکانی پارتیان بە دەنگی خۆیان دایەوە.

نێچیرڤان بارزانى: ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ مایه‌ى شادى و شانازیى هه‌موومانه‌

TUESDAY, 11 NOVEMBER 2025 22:11:44

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى پارتى دیموكراتى كوردستانه‌وه‌، سوپاس و ده‌ستخۆشى و ڕێز و پێزانینى بێكۆتایى، ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌رك و ڕه‌نجیان كێشا، ماندوو بوون و به‌وپه‌ڕى جوامێرییه‌وه‌ كاریان كرد تا ده‌نگى پارتییان گه‌یانده‌ زیاتر له‌ ملیۆنێك و پارتییان كرده‌وه‌ به‌ حزبى یه‌كه‌م.

 
مەسروور بارزانی: سوپاس بۆ خودای گەورە دەنگەکانی پارتی یەک ملیۆنی تێپەڕاند

TUESDAY, 11 NOVEMBER 2025 21:11:00

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا، سوپاسی خودای گەورە و خەڵکی کوردستان دەکات کە دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستانیان گەیاندە زیاتر لە ملیۆنێک.

 
ده‌نگه‌كانی پارتی له‌ ملیۆنەکەی تێپەڕاند

TUESDAY, 11 NOVEMBER 2025 21:11:32

ھەولێر-KDP.info- به‌پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌نگه‌كانی پارتی له‌ ملیۆنەکەی تێپەڕاند.

 
لە ھەولێر لابردنی پۆستەر و وێنەی کاندیدان و ئاڵای حزب و لایەنە سیاسیەکان دەستیپێکرد

TUESDAY, 11 NOVEMBER 2025 20:11:00

ھەولێر-KDP.info-لە ھەولێر دەستکرا بە لابردنی پۆستەر و وێنەی کاندیدان و ئاڵای حزب و لایەنە سیاسیەکان و پارێزگاری ھەولێریش داوا دەکات ھەر لایەنێک پۆستەر و لۆگۆی خۆی لە شەقام و شوێنە گشتییەکان کۆ بکاتەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact