Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 15 JUL 2025 22:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ماڵی کورد، پاراستن و بەهێزکردن و بەردەوامی
| KDP.info


فازڵ میرانی

گەل و حیزبە تێکۆشەرەکەمان و بزووتنەوەکانی دیکەی کوردستان بۆ ئەوە ڕانەپەڕیوین بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی تێکەڵبوونی نەتەوەیی و ئایدۆلۆژی لە بەرژەوەندیی بیرێکی تەسک و ئاسۆیەکی نزم بۆ دروستکردنی دەوڵەتێک یان ڕژێمێکی بەهێز، بەڵکو زیاتر لە حەوت دەیەیە هەموو کاتێک دژی جەنگ بووین و لەگەڵ ئاشتی و ئاگربەستندا بووین، دڵسۆز و پەرۆش بووین بۆ سەلامەتی هزر و کار و ئەو دەرئەنجامانەی، کە پەرتەوازە بوونی بەدوادا دێت چ بەهۆی سەرهەڵدانی نیازەکانییەوە یان بەهۆی لاوازی بابەتییەوە سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی ئەوانەی دەرەوەی کوردستان و بەشێک لەوانەی لەناویدا بوون بۆ گەیاندنمان بە خاڵێکی تراژیدی.

ئێمە بە توندی لەبەردەم تەوژمی گوشارەکان وەستاوین پاش ئەوەی هەموو سازشێکمان کرد و ئامادەییمان بۆ هەمو تێگەیشتنێک دەربڕی بۆ ئەوەی مەسەلەی گەلەکەمان قەبارەی سروشتی خۆی لە دەوڵەت و سیستەم و هاووڵاتیبوون وەربگرێت.

لۆژیکی عەقڵانی نییە داوا لە دەرەوەی کوردستان بکەین گرنگی بە بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان بدەن و پشتیوانی لەو قۆناغانەی بکەن، کە تا ئەمڕۆش بەدەستهاتووە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکەمان لە پتەوکردنی قەوارەیەکی چەسپاو، کە شەرعییەتەکەی جێی مشتومڕ نەبێت. ئەمەش لەکاتێک دایە، کە کارکردن لە ناوخۆ و لایەنە ناسراوەکانەوە بەردەوامە، کە پاڵیان پێوەناوە و پاڵیان پێوە دەنێن بۆ زیانگەیاندن بە یەکڕیزیی کوردستان. کوردستان، کە سەرچاوەی ئەو مافەیە کە پراکتیزەی کاری سیاسی لەسەر خاکەکەی دامەزراوە و مشتومڕی لەسەر ئەوە نییە، کە دەبێت تەنیا کێبڕکێ بکات لەسەر خزمەتگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی کوردستان، بەڵکو بۆ گواستنەوەی عێراقە بۆ دیموکراسی بە کردار نەک بە قسە.

مەسەلەی کورد بە هەموو مێژوو و قەبارە و ڕەهەندەکانییەوە و تۆماری قوربانیانی بۆ ئەوەیە، کە بتوانێت یەکەم پەرلەمانی خۆی دابمەزرێنێ، بێگومان ئەمەش بە خوێن و کەللـەسەر و تەمەنی نەوەکانی بنیاتراوە، واتە مەسەلەکە پەیوەندی بە جەماوەرەوە هەیە، چونکە ماڵ ماڵی خەڵکی کوردستانە و ئەم ماڵ و ئەم مەسەلەیە ڕاست نییە دەستکاری بکرێت، هەروەها ویژدانێکی زیندو قبوڵ ناکات، کە مانای خەبات و تێکۆشان و قوربانیدان و خۆنەویستی و ژیان بەخشین بۆ نەوەکانی داهاتووە و هەڕەشە نییە بۆ سەر هیچ لایەنێک.

ئەگەر هەڵمژینی سیاسی و ئەوانی تر بژاردەیەک بێت، کە بە پێچەوانەکەی پەرە پێنەدان بێت، ئەوا بزووتنەوەکە بەرەوپێش دەبەین و هەڵمژین ڕەتدەکەینەوە هەروەک چۆن دەستکاریکردنی مافەکانمان ڕەتدەکەینەوە و وەک میراتێکی هاوبەش دەیخەینەڕوو لەنێوان کۆمەڵە و گریمانەکاندا.

ئێمە قەوارەیەکی یاسایین لە نێو دەوڵەتێکدا، کە هەوڵمانداوە و هەوڵ دەدەین لەسەر ڕێچکەی جیاواز بین لەگەڵ ئەو ڕژێمانەی بە تاوان تۆمەتبارکراون و لەم قەوارەدا پەرلەمان و حكوومەت لە ژێر بوونی سیاسی و حزبیدا بە مەرجێک هەڕەشە لە بنچینەی مافەکە نەکرێت یان دەستکاری نەکرێت.

ماڵی ئێمە بە بوونی ئێمەوە ماوە و بۆ بوونی نەوەکانی داهاتوو بەرگریمان کردووە و بەردمان هەڵکۆڵیوە بۆ وەرگرتنی مافی گەلەکەمان و ئامادەین ئەوەی لەسەرمان داواکراوە بیکەین بۆ پاراستن و هێشتنەوەی نێو ماڵی کورد بە سەلامەتی.

 

*بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا زەڵمی دەکات

TUESDAY, 15 JULY 2025 20:07:44

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مەعسوومە عەبدولقادر، ھاوژینی د. مستەفا زەڵمی، سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەکانیان دەکات.

سەرۆک فراکسیۆنەکان: کورد بە یەکگرتوویی دەتوانێ بە ھەموو مافەکانی بگات

TUESDAY, 15 JULY 2025 19:07:00

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەخت دەکەنەوە، یەکھەڵوێستی کورد دەبێتە ھۆی بەهێزبوونی کورد بەرامبەر بەغدا، دەشتوانێ مافەکانی بەپێی یاسا و دەستوور بەدەستبێنێت و پارێزگاریش لە دەستکەوتەکان بکات.

سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق: پێویستە حکوومەتی عێراق لەم ھێرشەی سەر کەرتی وزە بکۆڵێتەوە

TUESDAY, 15 JULY 2025 15:07:39

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق دەڵێت: "ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەر کەرتی وزە لە ھەرێمی کوردستان، بەھۆی ئەوەیە ھەرێمی کوردستان لەو بوارە زۆر پێشکەوتووە و چاویان بەو پێشکەوتنانە ھەڵنایەت".

 
ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:16

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانە دەكات كە به‌ درۆن ده‌كرێنه‌ سه‌ر ژێرخان و ناوچه‌ جیاجیاكان له‌ هه‌رێمى كوردستان. 

 
پشتیوان سادق باسی لە دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوخۆ و ناوچەكە کرد

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:08

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک هەڤاڵ و کادیرانی لقەکانی سنووری پارێزگای هەولێر كۆبووه‌وه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact