ھەولێر-KDP.info- نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ئاھەنگی یادی سەت و یەک ساڵەی دامەزراندنی کۆماری تورکیا لە ھەولێر کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ۲۹ی تشرینی یەکەمی ۲٠۲٤، لە ھۆتێل دیڤانی شاری ھەولێری پایتەخت، ھۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادی سەت و یەک ساڵەی دامەزراندنی کۆماری تورکیا کرد کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی تورکیا لە ھەولێر ڕێکخرابوو.
جێگەی ئاماژەپێکردنە لەو ئاھەنگەدا ژمارەیەکی زۆری کەسایەتی و بەرپرسانی حزبی و حکوومی و کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە ھەرێمی کوردستان ئامادەیبوون.