Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 11 JUL 2025 01:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی خەڵك گەییشت
| KDP.info


زكری مووسا

بایەخی هەڵبژاردنی بیستی ئۆكتۆبەری 2024 بۆ پارتی ئەگەر لە بایەخی هەڵبژاردنی 1992ی هەرێمی كوردستان زیاتر نەبووبێت، كەمتر نەبووە. پارتی لەو هەڵبژاردنە بەقەدەر هەموو لایەنەكانی تر دەنگ و متمانەی خەڵكی كوردستانی بەدەست هێنایەوە. ئەوە سەرباری بوونی دەیان پیلانی جۆراوجۆری ئەمنی و ئابووریی نێوخۆیی و عێراقی و دەرەكی بۆ لاوازكردن و نەهێشتنی پێگەی پارتی و شەڕی بەرفراوانی میدیایی و سایكۆلۆژی لەدژی پارتی و هەروەها گۆڕینی سیستەمی هەڵبژاردن و هەوڵدان بۆ نەهێشتنی كۆتاكان. هەڵبژاردنی ئەمجارە لەلایەن كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراقەوە بەڕێوەچوو و ئەمە كۆتایی بە هەموو ئەو بانگەواز و ئیدعایانە هێنا كە پارتی دەتوانێ لەڕێی كۆمیسیۆنەوە دەست لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و پڕۆسەی دەنگدان وەر بدات.

بەدڵنیاییەوە ئەگەر سیستەمی یەك بازنەیی لەم هەڵبژاردنەدا پەیڕەو كرابا ژمارەی كورسیەكانی پارتی زۆر لەوەی ئێستا هەیە زیاتر دەبوو. بەڵام لەبیرمان نەچێت هێنانی ئەو ژمارە زۆرەی دەنگ لەلایەن پارتییەوە لە سیستەمی چواربازنەیدا بەڵگەیەكی بەهێز و حاشاهەڵنەگرە لە پێگەی پارتی لەناو خەڵكی كوردستان و متمانەی خەڵكی كوردستان بە كردار و دروشمەكانی پارتی لەم هەڵبژاردنەدا دووپات دەكاتەوە. خەڵك بۆیە متمانەی بە پارتی بەخشیەوە چونكە تەنیا پارتی بوو بەرنامەیەكی ڕوونی بۆ ئایندەی وڵات هەبوو.

هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە 20ی ئۆكتۆبەردا بۆ پارتیەكان وانەیەكی گرنگ و مێژوویی ڕەسەنایەتی و پێكەوەكاركردن و دڵسۆزی و شەونخونیی ئەندام و كادیر و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەموو ئاستەكاندا بوو، ئەویش لەپێناو سەرخستنی حزبەكەیان لەو دۆخە ئاڵۆزە سیاسییە پڕ لە هەڕەشە و ئاستەنگەدا و لەوەشدا سەركەوتن.

هەڵبژاردنەكەی بیستی ئۆكتۆبەر كە لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیش پێشوازییەكی باشی لێ كرا، هەڵبژاردنێكی نموونەیی بوو هەم لەڕووی ڕێژەی بەشداربوونی خەڵك لە پڕۆسەی دەنگدان و هەمیش دیوە تەكنیكی و ئامادەكارییەكان و باری ئەمنی و ئارامی. هەروەها تێكڕای حزبەكان ماوەیەكی زۆریان لەبەردەستبوو و ئامادەكاریی باشیان لەڕووی تەنزیمی و میدیایی بۆ جۆشدان و هاندانی لایەنگرانیان بۆ بەشداریكردن ساز كردبوو. پڕۆسەكە سەرباری بوونی گرژیی كەلامی بەڵام لە كەشێكی ئارام و ئاشتیانەدا بەڕێوەچوو، كە ئەمە خۆیلەخۆیدا دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ هەرێمی كوردستان كە بتوانرێ لەو بارودۆخه‌ دژوار و ناسەقامگیرەی ناوچەكە و جیهان پێیدا گوزەر دەكات، پڕۆسەیەكی دیموكراسیانە و ئاشتیانە بەڕێوە بچێت.

بایەخێكی تری ئەم هەڵبژاردنە نوێبوونەوەی شەرعیەتی هەرێمی كوردستانە كە زۆر لایەنی ناوخۆیی و دەرەكی هەوڵی نەهێشتنیان دەدا. چیتر كەس ناتوانێ ئومێد لەسەر ئەوە هەڵچنێ و هەڕەشەی وجوودی لەسەر هەرێمی كوردستان دروست بكات. بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ئەمە سەلمێندرا كە گەلی كوردستان زیندوو و هۆشیار و ئامادەیە و بەباشی دەتوانێ ڕێگەی خۆی بدۆزێتەوە. پێویستە هەموو لایەكمان لە بایەخی ئەم دەستكەوتە تێبگەین و ڕێز بۆ بڕیار و ئیرادەی خەڵكی كوردستان دابنێین. با كەس دڵی خۆی بە خوێندنەوەی ڕقاوی و نامەنتیقی و فەیسبوكچیانە خۆش نەكات، بڕیار و پەیامی خەڵكی كوردستان زۆر ڕوونە و دونیاش پەیامەكەی پێ گەییشت.




دوایین هەواڵەکان

سبه‌ی هەرێمی کوردستان میوانداری بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی گرینگ و چارەنوسساز دەکات

THURSDAY, 10 JULY 2025 21:07:18

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو ئاسانکارییەک کراوە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە ده‌شڵێت، هەرێمی کوردستان میوانداری ئه‌م پرۆسە گرنگه‌ دەکات.

 
کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن

THURSDAY, 10 JULY 2025 18:07:10

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت "پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەنەدا زۆر باشە و کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت بێن لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن، ئێمەش وەکو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاری و ئاسانکاری تەواویان بۆ دەکەین." 

 
شانده‌كه‌ی پەرلەمانتارانی دەم پارتی ئەمشەو لە هەولێر دەمێننەوه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 15:07:27

ھەولێر-KDP.info- بۆ بەشداربوون لە رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، شاندێکی پەرلەمانتارانی دەم پارتی و کەسایەتییەکانی باکووری کوردستان گەیشتنە هەرێمی کوردستان. 

 
ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

THURSDAY, 10 JULY 2025 13:07:31

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ناکۆکیی نێوان چەند کەسێک لە سەر کێشەی زەوی و زار، گرژی و نائارامی لە ناوچەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دروست بوو کە بە داخەوە بووە هۆکاری زیانی گیانی و ماددی.

 
بزانه‌ کابینەی نۆیه‌م لە سنووری هەر چوار پارێزگادا چی له‌ بواری ڕێگەوباندا كردووه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 13:07:19

ھەولێر-KDP.info- لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی تەنیا لە کەرتی ڕێگه‌وباندا لە سنووری هەر چوار پارێزگاکە و هەر چوار ئیدارە سەربەخۆکەی هەرێم، بە درێژایی 2681 کیلۆمەتر ڕێگه‌ دروستکراوە، لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ڕێگەوبان و ئاسانی هاتوچۆی هاووڵاتیان و بەستنەوەی ناوچەکان بە یەکتری.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact