Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 22:00 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

یەکێتی "ئافرەتان، لاوان و قوتابیان" بەرنامەی لیستی ١٩٠ی پارتی بەسەر خەڵکدا دابەش دەکەن
| KDP.info


دھۆک -KDP.info- ئەمڕۆ لە پارێزگای دھۆک لە پاڕکی نەورۆز بەرنامەی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لایەن یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی قوتابیانی کوردستان بەسەر خەڵکدا دابەش کرا. 

زەری نەوزاد، کارگێڕی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان  ڕایگەیاند:  ئەمڕۆ لە  پارێزگای دھۆک ھانی خەڵکی دەدەین بۆ ئەوەی دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، بە گشتی نزیکەی ٥ھەزار ئەندامی ھەر سێ ڕێکخراوی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی قوتابیانی کوردستان بەشداری ئەو چالاکییە دەکەن، لە ھەموو ناوچەکانی پارێزگای دھۆک بڵاو دەبینەوە و داوا لە ھەموو خەڵک دەکەین بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بکەن و دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی بدەن. 

زەری نەوزاد گوتیشی: لەو چالاکییە بەرنامەی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەسەر خەڵکیدا دابەش دەکەین و داواشیان لێ دەکەین دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن. 

ئەم چالاکییە لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، لە سەرەتا .. ئەمڕۆ لە پارێزگای دھۆک دەستی پێ کرد. 

 

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

کابینەی نۆیه‌م ڕۆژ دوای ڕۆژ خزمەتگوزاریی زیاتری تەندروستی بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كات

SATURDAY, 12 JULY 2025 21:07:48

ھەولێر-KDP.info- لە ساڵی 2019 کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی پێکهێندرا، دوای سوێندخواردنی لە بەردەم نوێنەرانی خەڵكی کوردستان، کارنامەیەکی پڕ لە پلان و ئامانجی درێژخایه‌نى پێشکەش بە نوێنەرانی خەڵكی کوردستان کرد و ئامانجی خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەمیش، کوردستانێکی بەهێز بوو.

 
ڕاگەیێندراوێک لە بارەگای بارزانی بۆ ڕای گشتی

SATURDAY, 12 JULY 2025 21:07:56

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی، پەیوەست بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، لەسەر یەکلاییکردنەوەی پرسی مووچە و بودجە و شاییستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

 
سه‌رۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ ڕۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د زاویتى ده‌كات

SATURDAY, 12 JULY 2025 17:07:31

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2025/7/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى باوكیان...

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 دەکات

SATURDAY, 12 JULY 2025 16:07:38

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ شەممە، 12ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی.

 
ملیۆنێک و 260 هه‌زار كه‌س له‌ڕێگه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ گه‌شتیان كردووه‌

SATURDAY, 12 JULY 2025 16:07:13

سۆران -KDP.info- بەڕێوەبەری نشینگه‌ و پاسپۆرتی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ده‌ڵێ "ساڵی ڕابردوو ملیۆنێک و 260 هه‌زار كه‌س له‌ڕێگه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ گه‌شتیان كردووه‌."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact