Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 13 DEC 2025 16:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە شێخان ھاوکاری سەرۆک بارزانی بەسەر چینوتوێژەکاندا دابەش کرا
| KDP.info


شێخان -KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان گوتی: بە فەرمانی سەرۆک بارزانی لەڕێگەی فەرماندە مەنسوڕ بارزانی  ھاوکاری وەرزشی بەسەر ٣٥٥ تیپی وەرزشی میللیدا دابەش کرا و ٢٢ موەلیدەش بەسەر گوندەکاندا دابەش کرا، لەگەڵ دابینکردنی ٣٢٥ کورسی بۆ کەسانی خاوەنپێداویستی تایبەت، ھاوکاری ٨٠ گەنجیش کرا کە بەنیازی ھاوسەرگیرین.

حەیدەر ساڵح، بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: چاومان لە گەنج و لاوانە ڕۆژی ٢٠ی ١٠ مێژووێکی دیکە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمار بکەن، بەناوی لقی پارتی سوپاسی فەرماندە مەنسوڕ بارزانی دەکەین کە ھاوکاری وەرزشی بەسەر ٣٥٥ تیمی وەرزشی میللی سنووری لقی ٢٠دا دابەش کرد،  هەر ئەوەندەش نییە، ٢٢مۆلیدەیشی بەسەر ٢٢ گونددا دابەش کرد و موکێتی بۆ مزگەوت و کلێسا دابین کرد و ٣٢٥کورسیشی بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت دابین کرد، ٨٠ گەنجیش کە ھاوسەرگیری دەکەن لەسەر ئەرکی فەرماندە مەنسوڕ بارزانی زەماوەندیان بۆ ساز دەکرێت. 

حەیدەر ساڵح گوتیشی: سەرۆک بارزانی فەرمانی کردووە ھاوکاری ئافرەتان و لاوان و ھەموو چینوتوێژەکان بکرێت، ماڵی بارزان خۆیان بە خاوەنی کوردان دەزانن، بۆیە ھاوکاریکردنی چینوتوێژەکان بەردەوام دەبێت. 

ئەمڕۆ فەرماندە مەنسوڕ بارزانی بەفەرمانی سەرۆک بارزانی لە میحوەری باعەدرێ ھاوکاری وەرزشی بەسەر سەرجەم تیپە میللییەکاندا دابەش کرد. 

 

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

پەیامی هاوخەمی بارەگای بارزانی بۆ سەفەر زكری نێروەیی

SATURDAY, 13 DECEMBER 2025 14:12:51

ھەولێر-KDP.info-  بارەگای بارزانی پەیامێکی ھاوخەمی بۆ سەفەر زكری نێروەیی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

 
نوێنەری سەرۆکی حکوومەت، ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پیرۆز دەكات

SATURDAY, 13 DECEMBER 2025 13:12:03

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 2025.12.13، شاندێک بەنوێنەرایەتی ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتبوو لە د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی، سەردانی سه‌ركردایه‌تی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیان كرد و لەلایەن سکرتێرى حزب و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبەكەوە پێشوازیان لێكرا.

 
پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ یادی (٤٠) ساڵەی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

SATURDAY, 13 DECEMBER 2025 12:12:24

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە یادی چل ساڵەی دامەزراندنی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستاندا، بە گەرمی پیرۆزبایی له‌ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، جەخت دەکەینەوە سەر هاریکاری و هەماهەنگی نێوانمان و سەرجەم پارت و هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و پێکەوەژیان و بەرقەراربوونی ئاشتەوایی و پاراستنی دەستکەوتەکانمان.

 
وه‌زیرانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی له‌ باره‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ بۆ KDP زانیاری نوێ ده‌خه‌نه‌ڕوو

SATURDAY, 13 DECEMBER 2025 12:12:59

چەمچەماڵ-KDP.info- وەزیری تەندروستی گوتی، ئەمڕۆ كەلوپەلی پزیشكیی زۆر دەگەیەنرێتە چەمچەماڵ و وەزیری پەروەردەش ده‌ڵێ، 50 ملیۆن دینار بۆ چەمچەماڵ تەرخانکرا.

 
هاووڵاتیانی چەمچەماڵ بۆ KDP: هاوكاریی ئەو ڕێكخراوانە نەبووایە كارەساتەكە گەورەتر دەبوو

SATURDAY, 13 DECEMBER 2025 11:12:57

چەمچەماڵ-KDP.info- هاووڵاتیانی چەمچەماڵ، سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای ڕوانگە و كوردستان فاونده‌یشن ده‌كه‌ن كه‌ لەگەڵ كارەساتی لافاوه‌كه‌، بەهانایانەوە چوون و پێداویستییان بۆ دابین كردن، ئه‌وان ده‌ڵێن، هاوكاریی ئەو ڕێكخراوانە نەبووایە، ژیان بۆمان زۆر قورس دەبوو و كارەساتەكەش گەورەتر دەبوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact