Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 28 APR 2025 08:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ھێمن ھەورامی : پارتی لەم ھەڵبژاردنەش براوەی یەکەم دەبێت
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پارتی دیموکراتی کوردستان لەم ھەڵبژاردنەش دوو سێ ھێندەی لایەنەکانی دیکە کورسی دێنێت و کابینەی دەیەمیش بەسەرۆکایەتی مەسروور بارزانی پێکدێنێت، بۆیە داوا لە لایەنەکانی دیکە دەکەین ھێندە سنور نەبەزێنن دواتر ڕوویان ھەبێت بێنە لای پارتی  بەشداری لە حکوومەت بکەن. 

ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پێویست بوو لەساڵی ٢٠٢٢ ھەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بەڵام بەھۆی دۆخی خراپی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ھەشتی تەمموز و بە بیانووی گۆڕانکاری لە یاسای ھەڵبژاردن و پەنابردن بۆ دادگای فیدراڵی ھەڵبژاردن لە کاتی خۆی نەکرا، بۆیە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بۆ ھەرێمی کوردستان و پرۆسەی سیاسی گرینگە، بۆ پارتی دیموکراتی کوردستانیش بەھۆی ئەوەی ھێزی یەکەمە ھەمیشە خوازیاری سەرخستنی پرۆسەی سیاسییە گرینگترە و ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی ئەو ھەڵبژاردنە سەرکەوتووبێت. 

ھێمن ھەورامی گوتیشی: تا ئێستا پرۆسەی بانگەشەی ھەڵبژاردن لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە دەچێت، ھیوادارین ھەموو لایەنەکان پابەندی ڕێنماییەکان بن و پرۆسەکە لە کەشێکی ئارام بەڕێوە بچێت و تەعبیری لە ڕای لیستەکان و کاندیدەکانی خۆمان بکەین، پێمان وایە ئەوەی زمانی زبر بەکار دێنێ تەعبیر لە ئەخلاقی خۆی و پێکھاتە و ئێستا و ڕابردووی خۆیان دەکات، بەڵام پارتی دانابەزێت بۆ ئاستی سەرۆکی ئەو حزبانەی لە زمانی خۆیان دەبیستین، لەبەر ئەوەی پارتی دەیەوێت بانگەشە بە شێوەیەکی ھێمن و مەدەنیانە ئەنجام بدات، لەبەر ئەوەی پارتی لە ئارامی پێشدەکەوێت، چونکە ئێمە چاومان لە قۆناغی دوای ھەڵبژاردنیشە، دڵنیاین ھێزی براوەی یەکەمی ھەڵبژاردن دەبێت و پێکھێنەری سەرەکی کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی دەبێت.

ھەورامی باسی لەوەش کرد: پەیامی ئێمە بۆ لایەنەکان ئەوەیە، ئەوەندە سنوور بپارێزن ڕوویان ھەبێت بێنەوە لای پارتی دیموکراتی کوردستان و داوا بکەن لە حکوومەت بەشدار بن، ئەوەندە تێبهێڵنەوە بۆ ئەوەی سەرۆک بارزانی و مەسروور بارزانی و پارتی بیانبوورن، ئەم ھەڵبژاردنە جیاوازە و ١٠٠ کورسی ھەیە، ٥ کورسی بۆ پێکھاتەکانە و کێبڕکێ لەسەر ٩٥ کورسییە، پارتی متمانەی بە خۆی و دەنگدەران ھەیە، بۆیە کورسی پارتی دوو ھێندە و سێ ھێندەی لایەنەکانی دیکە دەبێت. 

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداریی ڕۆژی لە دایکبوونی پادشای ھۆڵەندا کرد

SUNDAY, 27 APRIL 2025 22:04:15

ھەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی، هێمن هەورامی بەشداریی ڕۆژی لە دایکبوونی شا و ڕۆژی نیشتمانیی ھۆڵەندای لە ھەولێر کرد.

 
پارێزگاری هەولێر گەیشتە تاران

SUNDAY, 27 APRIL 2025 21:04:00

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری ھەولێر بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و بڕیارە لەگەڵ ھەریەک لە پارێزگارەکانی تاران، قەزوین، زنجان، ئازربایجانی ڕۆژئاوا - ئورمییە کۆببێتەوە.

 
سەرۆکی حکوومەت بەشداریی لە ڕۆژی نیشتمانیی هۆڵەندا دەکات

SUNDAY, 27 APRIL 2025 20:04:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ بەشداریی ڕۆژی لەدایکبوونی شا و ڕۆژی نیشتمانیی ھۆڵەندای لە ھەولێر کرد.

 
نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن كۆبووه‌وه‌

SUNDAY, 27 APRIL 2025 18:04:34

ئوردن-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٥/٤/٢٧ لە عەممان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆبووەوە.

حکوومەتی هەرێم گرنگی بە ناوچە کوردستانییەکان دەدات

SUNDAY, 27 APRIL 2025 18:04:55

هه‌ولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر دەڵێ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان گرنگی بە ناوچە کوردستانییەکانیش دەدات، ئێستا پۆندێک لە مەخمور دروست دەکرێت بۆ ئەوەی سوود لە ئاوی سەرزەوی وەربگرن و ئاوی ژێرزەوی بپارێزن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact