Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 10:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەربەست لەزگین : لەپێناو پاراستنی ئەزموونی ھەرێم دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی بدەن
| KDP.info


دھۆک -KDP.info- ئەمڕۆ لە پارێزگای دھۆک لە چوارچێوەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک گوتی: لەپێناو ئارامی، ئاوەدانی، پێکەوەیی، خۆڕاگری و ئەزموونی ھەرێمی کوردستان دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن. 

ئەمڕۆ لە چوارچێوەی بانگەشە بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، سەربەست لەزگین بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک سمینارێکی بۆ جەماوەری خۆشەویست و خۆڕاگری دھۆکی ڕەنگین لە ھۆڵی کۆنفرانسەکان لە زانکۆی دھۆک پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر دواین پێشھات و گۆڕانکاری پرۆسەی سیاسی و ھەڵبژاردن و سەرکەوتنی پارتی لەم پرۆسە  مەدەنی و دیموکراسییە و زۆر بە گرینگیشی زانی بۆ بەھێزتربوون و مانەوەی قەوارەی دەستووریی ھەرێمی کوردستان. 

سەربەست لەزگین گوتیشی: داوا لە جەماوەری خۆشەویستی دھۆک دەکەین،  لەپێناو ئارامی، ئاوەدانی، پێکەوەیی و خۆڕاگری دەنگ بە کاندیدانی پارتی و لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، چونکە پارتی ئەو ئەزموونەی دروست کردووە و ھەر پارتیش دەتوانێ بیپارێزێت. 

 

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی: پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم

FRIDAY, 11 JULY 2025 21:07:33

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم ھەنگاوی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە دەکات و ھیواخوازە ئەم ھەنگاوە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی لە ناوچەکەدا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ستایشى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات

FRIDAY, 11 JULY 2025 20:07:20

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٧/١١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندی سەرۆکایەتیی دەم پارتی و ژمارەیەک لە سیاسەتمدارانی کورد کرد کە ئەمڕۆ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی گەریللاکانی پەکەکەدا، کردبوو.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، ھۆشیار زێباری، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی دەکات

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی كرد، لە دیدارەکەدا شاندی میوان دەستخۆشییان لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی بەهێز و نەتەوەیی و ستراتیژیی لە پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داكۆكى له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كاته‌وه‌

FRIDAY, 11 JULY 2025 14:07:27

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چەکدانانی پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) دەکات و داكۆكى له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كاته‌وه‌.  

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact