Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 11 JUL 2025 01:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

زیبا ته‌ها: داوا له‌ ئافره‌تان ده‌كه‌ین ده‌نگ به‌ لیستی 190ی پارتی بده‌ن
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  زیبا ته‌ها، سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: پارتی وه‌ک حزبێکی دیموکراسخواز هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بڕوای تەواوی بە توانای ئافرەت و بەشداری  ئافرەت لە کایە جیاجیاکان هەیە، لە نێویشیاندا کایەی سیاسی و دەسەڵاتی یاسادانان، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ سەرەتاکانی دەرچوونی سیستەمی کۆتا بۆ بەشداری ئافرەت لە پەرلەمان، ئەو کاتە بوو کە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق بە هەوڵی سەرۆک بارزانی و پێشنیازی هاوپەیمانان ئەو سیستەمە جێبەجێ کرا و ڕێژەی ٢٥٪ بۆ پەرلەمانی عێراق دانرا، بەڵام دواتر ئەو یاسایە لە هەرێمی کوردستان هەموار کرا و بوو بە ٣٠٪، ئەمەشیان هەر بە هەوڵی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو وەکو لایەنی سەرەکی پێکهێنەری سیستەمی سیاسی و زۆرینەی پەرلەمانی، بێگومان هێزەکانی دیکەش ڕۆڵیان هەبووە. 

سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ده‌شڵێت: لەم خولەی پەرلەمانیش کە خولی شەشەمە، بڕیارە لە ٢٠ی ئۆکتۆبەر ئەندامەکانی هەڵبژێردرێن، بەپێی یاساکە پارتی 56 ئافره‌تی له‌ لیستی 190 کاندید کردووە،  ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی كه‌م نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تان بگه‌نه‌ په‌رله‌مان. 

زیبا ته‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: ئێمە لای خۆمانەوە پشتگیری تەواوی کاندیدە ئافرەتەکانی پارتیمان دەکەین و هاوکاریانین، بێگومان ئامانجی یەکەم و کۆتاییمان سەرکەوتنی گەورەی لیستەکەمانە، لەنێو لیستەکەشمان دەمانەوێت کاندیدە ئافرەتەکان ڕێژەی پێویستی دەنگ بەبێ سیستەمی کۆتاش بەدەست بێنن، هەر لە چوارچێوەی گرنگیدانی پارتیمان بە کاندیدە ئافرەتەکان سەرۆکی لیستی پارتیمان لە پارێزگای هەولێر کاندیدێکی ئافرەتە، ئەوەش دیسان مایەی شانازیمانە.

زیبا ته‌ها داوای له‌ ئافره‌تان كرد ڕۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ر بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و به‌شداری كارامان هه‌بێت له‌ ده‌نگدانی ئه‌مجاره‌.

 گوتیشی: ده‌خوازین زۆرترین ئافره‌ت به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكەن، جا بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانیان زامن بێت و به‌رگریش له‌ مافی ئافره‌ت بكرێت ده‌نگ به‌ لیستی 190ی پارتی بده‌ن، چونكه‌ هه‌ر پارتی ده‌توانێت خزمه‌ت به‌ ئافره‌تان بكات و كار بۆ مافه‌كانیان بكات. 

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سبه‌ی هەرێمی کوردستان میوانداری بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی گرینگ و چارەنوسساز دەکات

THURSDAY, 10 JULY 2025 21:07:18

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو ئاسانکارییەک کراوە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە ده‌شڵێت، هەرێمی کوردستان میوانداری ئه‌م پرۆسە گرنگه‌ دەکات.

 
کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن

THURSDAY, 10 JULY 2025 18:07:10

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت "پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەنەدا زۆر باشە و کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت بێن لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن، ئێمەش وەکو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاری و ئاسانکاری تەواویان بۆ دەکەین." 

 
شانده‌كه‌ی پەرلەمانتارانی دەم پارتی ئەمشەو لە هەولێر دەمێننەوه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 15:07:27

ھەولێر-KDP.info- بۆ بەشداربوون لە رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، شاندێکی پەرلەمانتارانی دەم پارتی و کەسایەتییەکانی باکووری کوردستان گەیشتنە هەرێمی کوردستان. 

 
ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

THURSDAY, 10 JULY 2025 13:07:31

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ناکۆکیی نێوان چەند کەسێک لە سەر کێشەی زەوی و زار، گرژی و نائارامی لە ناوچەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دروست بوو کە بە داخەوە بووە هۆکاری زیانی گیانی و ماددی.

 
بزانه‌ کابینەی نۆیه‌م لە سنووری هەر چوار پارێزگادا چی له‌ بواری ڕێگەوباندا كردووه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 13:07:19

ھەولێر-KDP.info- لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی تەنیا لە کەرتی ڕێگه‌وباندا لە سنووری هەر چوار پارێزگاکە و هەر چوار ئیدارە سەربەخۆکەی هەرێم، بە درێژایی 2681 کیلۆمەتر ڕێگه‌ دروستکراوە، لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ڕێگەوبان و ئاسانی هاتوچۆی هاووڵاتیان و بەستنەوەی ناوچەکان بە یەکتری.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact