Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 15 JUL 2025 23:29 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەندیکای کرێکاران: لە دھۆک زیاتر لە ٢٠ھەزار ھەلی کاری ڕاستەوخۆ بۆ خەڵک ڕەخساوە
| KDP.info


دھۆک -KDP.info- سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی دھۆک گوتی: لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەھۆی گرنگیدانی حکوومەت بە کەرتەکان و ئەنجامدانی پڕۆژە و دامەزراندنی کارگە و پڕۆژەی وەبەرھێنان، بەشێوەی ڕاستەوخۆ زیاتر لە ٢٠ھەزار ھەلی کار ڕەخساوە، بە ناڕاستەوخۆش بە دەیان ھەزار هەلی کار دەبێت، تەنیا لە وەرزی ھاوین ساڵانە ٢٥ھەزار ھەلی کار دەڕەخسێت. 

 

وڵات ئۆزمانی، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەھۆی ئەنجامدانی پڕۆژەی زۆر لە ھەموو بوارەکان و گرینگیدانی حکوومەت بە کەرتی پیشەسازی، کشتوکاڵ، گەشتوگوزار، ھاتنی کۆمپانیای بیانی و پێشخستنی کەرتی وەبەرھێنان، ھەلیکار زۆر زیادی کردووە، ئێستا بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێویستە ئەو کرێکارانەی لە شوێنەکان کار دەکەن ناوخۆیی بن نەک بیانی، ئەمەش ھۆکارێکی دیکەی زیادبوونی ھەلی کارە، لیژنەکانی ئێمەش بەردەوام چاودێری پڕۆژەکان دەکەن، بۆ ئەوەی دەرفەتی کار بۆ خەڵکی خۆمان بێت نەک بیانی. 

وڵات ئۆزمانی گوتیشی: ئێستا لە پارێزگای دھۆک دەرفەتی زۆری کار بۆ خەڵک ڕەخساوە، لەم کابینەیە لە دھۆک زیاتر لە٢٠ھەزار ھەلی کاری ڕاستەوخۆ بۆ خەڵک ڕەخساوە و دەرفەتی کاری ناڕاستەوخۆش ژمارەیان یەکجار زۆرە، چونکە لە ھەموو پڕۆژەکان چەندین جۆری کرێکار بۆ ماوەیەک کار دەکەن، ئێستا بڕیارە چەندین کارگەی تازەش دروست بکرێن، وەکو کارگەی پەتاتە و شیرەمەنی و زۆر کارگەی دیکە، وا دەکەن ھەلی کار زۆر زیاتر بێت، ئێستا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاسانکاری زۆر بۆ وەبەرھێنەران دەکات بۆ ئەوەی کارگەی نوێ دروست بکەن، ئەمەش خۆی لەخۆیدا ڕاستەوخۆ ھەلی کار زیاد دەکات. 

ئۆزمانی ڕوونیشی کردەوە: ئێستا لە پارێزگای دھۆک تەنیا لە وەرزی پێگەیشتنی پەتاتە ساڵانە ٢٥ھەزار ھەلی کار بۆ خەڵک دەڕەخسێت، بۆیە بەھۆی گرینگیدانی ئەم کابینەیەی حکوومەت بە ھەموو کەرتەکان، ھەلی کار زۆر زیاد بووە، کابینەی نۆ ئامادەکاری زۆر باشی بۆ کابینەی داھاتوو کردووە، گەورەترین ڕێژەی ھەلی کار لەڕێگەی جۆراوجۆرەوە دەڕەخسێنێت، لەجیاتی ئەوەی خەڵک چاوی لە دامەزراندن بێت لە کەرتی تایبەت کار بکات، بەمەش لە ھەرێمی کوردستان .. بەتایبەت لە سنووری دھۆک خەڵکی بێکار زۆر کەم دەبێت. 

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا زەڵمی دەکات

TUESDAY, 15 JULY 2025 20:07:44

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مەعسوومە عەبدولقادر، ھاوژینی د. مستەفا زەڵمی، سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەکانیان دەکات.

سەرۆک فراکسیۆنەکان: کورد بە یەکگرتوویی دەتوانێ بە ھەموو مافەکانی بگات

TUESDAY, 15 JULY 2025 19:07:00

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەخت دەکەنەوە، یەکھەڵوێستی کورد دەبێتە ھۆی بەهێزبوونی کورد بەرامبەر بەغدا، دەشتوانێ مافەکانی بەپێی یاسا و دەستوور بەدەستبێنێت و پارێزگاریش لە دەستکەوتەکان بکات.

سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق: پێویستە حکوومەتی عێراق لەم ھێرشەی سەر کەرتی وزە بکۆڵێتەوە

TUESDAY, 15 JULY 2025 15:07:39

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق دەڵێت: "ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەر کەرتی وزە لە ھەرێمی کوردستان، بەھۆی ئەوەیە ھەرێمی کوردستان لەو بوارە زۆر پێشکەوتووە و چاویان بەو پێشکەوتنانە ھەڵنایەت".

 
ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:16

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانە دەكات كە به‌ درۆن ده‌كرێنه‌ سه‌ر ژێرخان و ناوچه‌ جیاجیاكان له‌ هه‌رێمى كوردستان. 

 
پشتیوان سادق باسی لە دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوخۆ و ناوچەكە کرد

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:08

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک هەڤاڵ و کادیرانی لقەکانی سنووری پارێزگای هەولێر كۆبووه‌وه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact