Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 18 NOV 2025 16:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەفین دزەیی بۆ KDP باسی ئاستی بەرز و پتەوی پەیوەندی نێوان ھەرێم و وڵاتان ده‌كات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئێستادا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ھەرێمی کوردستان بە ھۆی سەردانیکردنی بەردەوامی سەرۆک و بەرپرسانی باڵای وڵاتان بۆ ھەولێر، لە ئاستێکی بەرزدایە و کار دەکرێت بۆ ئەوەی پەیوەندییەکان زۆر لەوەی ئێستاش پتەوتر بن.

سەفین دزەیی، تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، ھەوڵەکان بەردەوام بەو ئاڕاستەیە بوونە پەیوەندیی دیپلۆماسیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان پەرەی زیاتریان پێ بدرێت، بۆیە ئێستا بە ھۆی سەردانیکردنی ژمارەیەکی زۆر سەرۆک و بەرپرسە باڵاکانی وڵاتانی جیھان بۆ ھەولێر، ئاستی پەیوەندیی دیپلۆماسیی ھەرێمی کوردستان زۆر بەرزە، ئەمەش جێگەی خۆشحاڵی و دەستخۆشییە.

دزەیی گوتیشی: بە ھۆی ئەو ئارامی و پێشکەوتنەی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە، پەیوەندییەکی باشی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرجەم وڵاتاندا ھەیە، بە تایبەتیش لەم کابینەیەدا ھەوڵی زۆر دراوە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکان زیاتریش بکرێن، بۆیە بەردەوام سەرۆکی وڵاتان و سەرۆکوەزیرانی وڵاتان و بەرپرسی باڵای وڵاتانی جیھان بە گشتی دێن بۆ ھەولێر و سەردانی کوردستان دەکەن، ئەمەش نیشانەیەکی زۆر باشە بۆ ئەوەی پەیوەندیی دیپلۆماسیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ جیھان لە ئاستێکی زۆر بەرزدا بێت.

دەشڵێ: ھەرێمی کوردستان لەم کابینەیەدا بە شێوەیەکی گشتی پێشکەوتنی زۆر باشی بە خۆیەوە بینیوە لە پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتان، ئەمەش نەک تەنیا لە بواری دیپلۆماسی، بگرە بوارەکانی دیکەش بە تایبەت بواری ئابووری.

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام لە پەیوەندیدایە، بۆ ئەوەی باشترین پەیوەندیی لەگەڵ سەرجەم وڵاتاندا ھەبێت، بە جۆرێک ئێستا پەیوەندیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرجەم وڵاتان لە ئاستێکی زۆر باش و بەرزدایە و بەردەوامیش پەیوەندییەکان لە پێشوەچووندان.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبوونەوە

TUESDAY, 18 NOVEMBER 2025 15:11:28

دھۆک-KDP.info-  ڕۆژی سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025 لە شاری دهۆک سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەڕێز فائق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە.

 
سوودانی لەبارەی مووچە و بودجەی کوردستان دڵنیایی دایە سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان

TUESDAY, 18 NOVEMBER 2025 15:11:43

دھۆک-KDP.info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە .

 
بابەکر زێباری: ھێزی پێشمەرگە ھەمووی لە دوو دەڤەر کۆدەکرێنەوە

TUESDAY, 18 NOVEMBER 2025 15:11:36

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی  ھەرێمی کوردستان گوتی "یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە لە قۆناغی کۆتایییە و ھێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی دوو دەڤەر و ١١ فیرقە کۆدەکرێنەوە."

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم کۆبووه‌وه‌

TUESDAY, 18 NOVEMBER 2025 15:11:48

دھۆک-KDP.info-  نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 2025/11/18 لە دهۆک، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز سه‌ماحه‌تی سەید عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، کرد.

 
سه‌رۆکی ھەرێمی کوردستان و سه‌رۆکوه‌زیران ئه‌لسوودانی کۆبوونه‌وه

TUESDAY, 18 NOVEMBER 2025 15:11:31

ھەولێر-KDP.info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2025/11/18 لە دهۆک، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز محەمەد شیاع ئه‌لسوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact