Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 15 JUL 2025 22:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"لە دھۆک، ھاتنە ناو ریزی پارتی بەردەوامە"
| KDP.info


دھۆک -KDP.info- ئەمڕۆ دوو کاندید و ئەندامێکی سەرکردایەتی ھاوپەیمانی نیشتمانی و بە سەدان ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ھاوپەیمانی نیشتمانی پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد. 
 
ئەمڕۆ  دکتۆر نەوزاد عەبدوڵا، بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک پێشوازی لە دوو کاندیدی ھاوپەیمانی نیشتمانی .. بە ناوی ڕێژین فەرمان یوسف و ئیخلاس ئەدیب ئیبراھیم و ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەو حزبە و بە سەدان ئەندامی ھاوپەیمانی نیشتمانی و یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد کە پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و دەیانەوێت  لەناو پارتی درێژە بە خەباتی خۆیان بدەن. 
بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک گوتی: بەخێرھاتنێکی گەرمی ئەندام و کادیرانی ھەردوو لایەن بۆ ناو ماڵی گەورەی خۆیان  "پارتی دیموکراتی کوردستان"ە دەکەین و ھیوای سەرکەوتن و زیاتر خزمەتکردنی وڵاتی خۆیان دەخوازین، بەبێ ئەوەی ھیچ مەرجێکیان ھەبێت و تەنیا بڕوایان بە ڕێبازی پیرۆزی پارتی و بارزانی ھەیە. 
دکتۆر نەوزاد عەبدوڵا ڕوونیشی کردەوە: ئەوانەی ئەمڕۆ گەڕاونەتەوە بۆ ناو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارەیان ٢٢٠ کەس دەبێت کە بڕوایان بۆ دروست بووە پارتی دیموکراتی کوردستان تاکە حزبە دەتوانێت خزمەتی ئەوان و خەڵکی کوردستان بکات، ئەو کادیر و ئەندامانە چیتر پەیوەندییان بە حزبەکانی خۆیانەوە نەماوە و لەناو پارتی دیموکراتی کوردستان درێژە بە خەبات و خزمەتکردن دەدەن و ئێمەش بەخێرھاتنێکی گەرمیان دەکەین. 
 
بڵند ئیبراھیم 



دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا زەڵمی دەکات

TUESDAY, 15 JULY 2025 20:07:44

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مەعسوومە عەبدولقادر، ھاوژینی د. مستەفا زەڵمی، سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەکانیان دەکات.

سەرۆک فراکسیۆنەکان: کورد بە یەکگرتوویی دەتوانێ بە ھەموو مافەکانی بگات

TUESDAY, 15 JULY 2025 19:07:00

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەخت دەکەنەوە، یەکھەڵوێستی کورد دەبێتە ھۆی بەهێزبوونی کورد بەرامبەر بەغدا، دەشتوانێ مافەکانی بەپێی یاسا و دەستوور بەدەستبێنێت و پارێزگاریش لە دەستکەوتەکان بکات.

سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق: پێویستە حکوومەتی عێراق لەم ھێرشەی سەر کەرتی وزە بکۆڵێتەوە

TUESDAY, 15 JULY 2025 15:07:39

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق دەڵێت: "ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەر کەرتی وزە لە ھەرێمی کوردستان، بەھۆی ئەوەیە ھەرێمی کوردستان لەو بوارە زۆر پێشکەوتووە و چاویان بەو پێشکەوتنانە ھەڵنایەت".

 
ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:16

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانە دەكات كە به‌ درۆن ده‌كرێنه‌ سه‌ر ژێرخان و ناوچه‌ جیاجیاكان له‌ هه‌رێمى كوردستان. 

 
پشتیوان سادق باسی لە دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوخۆ و ناوچەكە کرد

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:08

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک هەڤاڵ و کادیرانی لقەکانی سنووری پارێزگای هەولێر كۆبووه‌وه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact