هه‌ولێر-kdp.info- به‌رپرسی لقی 16ی پارتی ئاشكرای كرد، له ڕۆژانی رابردوو چه‌ندین ئه‌ندام و لایه‌نگری لایه‌نه‌كانی دیكه په‌یوه‌ندییان به پارتییه‌وه كردووه، ده‌شڵێ: داوا له ده‌نگده‌رانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ده‌كه‌م ده‌نگ به لیستی 190 بده‌ن.
ئاری نانه‌كه‌لی، به‌رپرسی لقی 16ی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لیستی 190ی پارتی له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه ده‌چێت، هاووڵاتییان و ده‌نگده‌ران به په‌رۆشن بۆ سه‌رخستنی لیستی پارتی و سه‌رۆك بارزانی، خه‌ڵكێكی شۆڕشگێڕن و لە هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك لە سنووری لقی 16 پارتی هه‌ر لیستی یه‌كه‌م بووه.
به‌رپرسی لقی 16ی پارتی گوتیشی: جگه له خه‌ڵكی پارتی خه‌ڵكی دیكه‌ش په‌یوه‌ندیی به پارتییه‌وه ده‌كه‌ن، له ڕۆژانی ڕابردوو چه‌ندین ئه‌ندام و لایه‌نگری سه‌ر به لایه‌نه‌كانی دیكه هاتوونه‌ته ناو ڕیزەکانی پارتیمان ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی به پارتییه‌وه ده‌كه‌ن باس له هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن، ئێستا پارتی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان هێزی یەکەمە و جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵكە.
ئاری نانه‌كه‌لی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: پارتی ماڵێكی گه‌وره‌یه و شوێنی هه‌موو كه‌سێكی تێدا ده‌بێته‌وه، داوا له ده‌نگده‌رانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ده‌كه‌ین ڕۆژی 20ی مانگ بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به‌و لیسته بده‌ن كه سه‌رۆك بارزانی خاوه‌نداریه‌تی ده‌كات و خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.
قائید میرۆ