Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 11 JUL 2025 01:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کاندیدانی بازنەی ھەولێر بۆ KDP: پارتی پشکی شێری ئەو شانازییەی بەردەکەوێ
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- کاندیدانی لیستی ١٩٠ی پارتی لە بازنەی ھەولێر دەڵێن، پارتی لە ھەڵبژاردنی ئەمجارە سەرکەوتنی گەورە تۆمار دەکات، دەشڵێن، لە کابینەی داھاتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی زیاتر دەگەیەنینە ھەموو ناوچەکان.

ئالان شەھید ئەسکەندەر، کاندیدی ژمارە ٣ی لیستی ١٩٠ی پارتی لە بازنەی ھەولێر، لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، وەکو کچە شەھیدێک سووربوونی خۆی دووپات دەکاتەوە کە بچێتە پەرلەمان بە ھەموو ھەوڵی خۆی خزمەتی کەسوکاری شەھیدان و پێشمەرگە دەکات، ھەر وەکو ئەوەی لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا کە سەرۆکی لیژنەی شەھیدان و زیندانییانی سیاسی و پێشمەرگە بووە لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر و بەردەوامیش بەدواداچوونی بۆ کێشەکانی ئەوان کردووە.

ھاوکات کاندیدی ژمارە ٢٤، د. ڕێزان شەھید ئەنوەر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، خۆم کچە شەھیدم و ئێمەش لیستی شەھیدانین، ئەگەر متمانەی ھاووڵاتییانیش بەدەست بێنم، ئەوە لە بواری پزیشکی خزمەتی خەڵکی خۆمان دەکەین و کار بۆ دەرکردنی پڕۆژە یاسایەک دەکەین ھاووڵاتییان زیاتر سوود لە خزمەتگوزاری تەندروستی وەربگرن دەشڵێ، لیستی ١٩٠ی پارتی لیستی خزمەتکردنە بە ھەموو چین و توێژەکان. 

شاخەوان سەدیقە سۆر گەردی، کاندیدی ژمارە ٣٣ی لیستی ١٩٠ی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، پارتی پشکی شێری ئەو شانازییەی بەردەکەوێ لەو ئاوەدانییەی ئێستا ھەیە، لە کابینەی داھاتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی زیاتر دەگەیەنینە ھەموو ناوچەکان.

کاندیدی ژمارە ٦١ی لیستی ١٩٠ی پارتی، مەزن ھیمداد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، بەڵێن بە سەرۆک بارزانی و خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەدەین، پابەندی کارنامەی پارتی بین بۆ کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەگەر متمانەی دەنگدەران بەدەست بێنین ڕاستگۆ دەبین لەگەڵ خەڵکی خۆمان بۆ خزمەتکردنیان.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سبه‌ی هەرێمی کوردستان میوانداری بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی گرینگ و چارەنوسساز دەکات

THURSDAY, 10 JULY 2025 21:07:18

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو ئاسانکارییەک کراوە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە ده‌شڵێت، هەرێمی کوردستان میوانداری ئه‌م پرۆسە گرنگه‌ دەکات.

 
کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن

THURSDAY, 10 JULY 2025 18:07:10

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت "پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەنەدا زۆر باشە و کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت بێن لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن، ئێمەش وەکو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاری و ئاسانکاری تەواویان بۆ دەکەین." 

 
شانده‌كه‌ی پەرلەمانتارانی دەم پارتی ئەمشەو لە هەولێر دەمێننەوه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 15:07:27

ھەولێر-KDP.info- بۆ بەشداربوون لە رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، شاندێکی پەرلەمانتارانی دەم پارتی و کەسایەتییەکانی باکووری کوردستان گەیشتنە هەرێمی کوردستان. 

 
ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

THURSDAY, 10 JULY 2025 13:07:31

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ناکۆکیی نێوان چەند کەسێک لە سەر کێشەی زەوی و زار، گرژی و نائارامی لە ناوچەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دروست بوو کە بە داخەوە بووە هۆکاری زیانی گیانی و ماددی.

 
بزانه‌ کابینەی نۆیه‌م لە سنووری هەر چوار پارێزگادا چی له‌ بواری ڕێگەوباندا كردووه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 13:07:19

ھەولێر-KDP.info- لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی تەنیا لە کەرتی ڕێگه‌وباندا لە سنووری هەر چوار پارێزگاکە و هەر چوار ئیدارە سەربەخۆکەی هەرێم، بە درێژایی 2681 کیلۆمەتر ڕێگه‌ دروستکراوە، لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ڕێگەوبان و ئاسانی هاتوچۆی هاووڵاتیان و بەستنەوەی ناوچەکان بە یەکتری.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact