Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 10 FEB 2025 03:29 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیری شارەوانی: دەست بە دابەشکردنی زەوی دەکرێت
| KDP.info


ڕوڤیا-KDP.info- وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لەقۆناغی کۆتایی دایە و لەدوو ھەفتەی داھاتوو لە شارەوانیەکان دەست بەپڕۆسەی دابەشکردنی زەوی دەکرێت.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەمەڕاسیمی دانانی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک لە ڕوڤیا، کە پەیامنێری ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەیبوو گوتی: سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا فەرمانبەران زەوی نیشتەجێبوونیان پێبدرێت لەوکاتەوە ھەموو فەرمانگەکانی وەزارەتی شارەوانی کاریان لەسەر ئەو بابەتە کرد، ھەروەھا لەسەر فراوانکردنی سنوورەکان و فراوانکردنی ماستەر پلانەکان و ئامادەکردنی ناوەکان و نەخشەکان، ئێستا ئەو پڕۆسەیە لەدوا قۆناغەکاندایە و ھەندێک شارەوانی کاری خۆیان تەواوکردووە و زەوی و نەخشەکان ئامادەکراوە و چاوەڕێین لیستی ناوەکان بگات.

ساسان عەونی گوتیشی: لیستی ناوی بەشێک لە وەزارەتەکان گەیشتووەتە لای ئێمە، ئێمەش بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی دەنێرین بۆ ئەوەی بڕیاری پێویستی بۆ دەربچێت و دوای ئەوە دەست دەکەین بە قۆناغی گەڕانەوەی ناوەکان و وردبینیکردن، ھاوکات لەدوو ھەفتەی داھاتوو لەھەندێک شارەوانیەکان دەست بەپڕۆسەی دابەشکردنی زەوی دەکرێت بەسەر فەرمانبەران.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

کەسوکارى پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر لە کرێى خوێندن دەبەخشرێن

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 21:02:02

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، ھاوسەر و منداڵی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر، لە کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران دەبەخشرێن.

 
بە ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 21:02:03

ھەولێر-KDP.info- فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایدەگەیەنێت، لە درێژەی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، لەژێر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات و مامەڵەی وەرگرتنی وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بۆ ٢٧ وەزارەت و فەرمانگە تەواو بووە و تێیدا ٢٤٠ ھەزار ١١١ فەرمانبەر لێی سوودمەند دەبن.

 
ئه‌مساڵ نزیكه‌ی په‌نجا هه‌زار نه‌مام لە هەولێر ده‌چێندرێن

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 18:02:07

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد، رێژه‌ی سه‌وزایی له‌ هه‌ولێر زیادی كردووه‌ و ده‌شڵێ، له‌ 14ی ئادار هه‌ڵمه‌تی فراوانی چاندنی نه‌مام به‌ڕێوه ‌ده‌چێت.

"لە دھۆک زیاتر لە چوار ھەزار و ٦٠٠ خانووی زێدەڕۆ تاپۆ دەکرێن"

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 17:02:26

دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانی دھۆک رایگەیاند، "بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٤ھەزار و ٦٠٠خانووی زێدەڕۆ لە پارێزگای دھۆک تاپۆ دەکرێن کە ماوەیەک پێش ئێستا بڕیاری تاپۆکردنیان لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەرچووە."

 
راگەیێندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 16:02:20

ھەولێر-KDP.info-  جەند رۆژێکە لە سنووری سلێمانی گردبوونەوەی ژمارەیەک فەرمانبەر بەدی دەکرێت. داواکارییە رەواکانی فەرمانبەران و چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان هەمیشە لە خشتەی کارە لەپێشینەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندان و لەو پێناوەش بە بەردەوامی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ لە بەغدا کار بۆ بەدیهاتنیان کراوە و تا رادەیەکی باش بەرەو پێشچوون هەیە. بە هەماهەنگی لەگەل بەغدا لە هەولی چارەسەرکردنی بابەتە هەلواسراوەکانین.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact