Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی داوایه‌كی لە ئەندام و کادیر و لایەنگرانی پارتی کرد
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەمیانەی كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ كادیری لقەكانی سنووری پارێزگای هەولێر رایگەیاند، پارتی تاكە ئومێدی كوردستانە و سەركەوتنیشی سەركەوتنی هەموو كوردستانییەكی نیشتمانپەروەرە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، مەسروور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، لەگەڵ ژمارەیەک لە کادیرەکانی پارتی لە سنووری پارێزگای هەولێر كۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند، "پارتی لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە لەسەر دەستی ڕابەری نیشتیمانیمان بارزانیی نەمر، حزبی هەموو چین و توێژ و پێکهاتە جیاوازەکان و هەموو ناوچەکانی کوردستان بووە، مایەی شانازیشە کە ئەمڕۆ پارتی پارێزەر و گەرەنتی پاراستن و پێشکەوتنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستانە".

مەسروور بارزانی داوای لە ئەندام و کادیر و لایەنگرانی پارتی کرد لە ئاست گەورەیی و سەنگ و پێگەی پارتیدا بن و نموونەیەکی باڵای ڕەوشتبەرزی و دڵسۆزیی بن و بە گیانێکی کوردستانییانە، خزمەتی خەڵکی کوردستان بن.

جێگری سەرۆکی پارتی دووپاتیشی کردەوە کە لە کاتی قەیران و تەنگانەدا، پارتی تاکە هێز بووە هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردنە لە شکۆ و کەرامەتی گەلی کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکاندا بووە، بۆیە بووەتە جێی متمانەی زۆرینەی خەڵکی کوردستان.

مەسروور بارزانی گوتیشی، "لەژێر سایەی پارتیدا، کوردستان زیاتر پێش دەکەوێت و دەبووژێتەوە و گەشە دەکات".

ئاماژەی بەوەش دا، "پارتی تاکە ئومێدی کوردستانە و بەدڵنیاییەوە سەرکەوتنی پارتی، سەرکەوتنی هەموو کوردستانییەکی نیشتمانپەروەرە".




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact