ئامێدی- kdp.info- به‌رپرسی لقی پارتی له ئامێدی دەڵێت، خه‌باتی پارتی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بووه، ده‌شڵێ: كارنامه‌ی پارتی هه‌موو حه‌ز و داواكارییه‌كی هاووڵاتییانی تێدایه.
به‌ڕه‌ڤان حه‌مدی، به‌رپرسی لقی 18ی ئامێدی له كۆبوونه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری كانیماسێ ڕایگه‌یاند: كارنامه‌ی پارتی بۆ قۆناغی داهاتوو هه‌موو حه‌ز و داوایه‌كی هاووڵاتییان له‌خۆ ده‌گرێت و جیدین له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی خه‌ڵك به‌رده‌وام دەبین له‌ڕووی جور و ژماره‌وه، ئەوەش لەپێناو ئارامی و خۆشگوزه‌رانی خەڵکی و به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی کوردستان.
به‌رپرسی لقی ئامێدی گوتیشی: له هه‌ڵبژاردندا ته‌نیا ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات كام هێز ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست، ئێمه وه‌ك پارتی باوه‌ڕی ڕه‌هامان بە گه‌لی خۆمان هه‌یه.
دواتر به‌ڕه‌ڤان حه‌مدی، تیشكی خسته سەر مێژووی خه‌باتی پارتی له ماوه‌ی 78 ساڵی ڕابردوودا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: پارتی ماوه‌ی 78 ساڵه له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان خه‌بات ده‌كات، ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می ئەو خهباتەی پارتین.
قائید میرۆ