Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 16 MAY 2025 22:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەباح سوبحی: پێش سەردانەكەی بۆ ھەرێم وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ ئێمە کۆ دەبێتەوە
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی نەوت وغاز لە پەرلەمانی عێراق گوتی: وەزیری نەوتی عێراق بۆ چارەسەری ڕیشەیی کێشەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە سەردانى ھەرێمی کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی بەیەکەوە بگەنە ڕێککەوتن و دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بکرێتەوە، چونکە چەندى زوو ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت باشترە و زیانی ڕاگرتنەکە کەمتر دەبێت، بۆیە ئەوەی پێویستە لەسەر حکوومەتی عێراق، زیانی سەرجەم کۆمپانیاکانی نەوتی ھەرێمی کوردستان بداتەوە.

ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، دکتۆر سەباح سوبحی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پێش مانگێک وەکو لیژنەی نەوت و غاز بڕیارماندا، پێویستە وەزیری نەوتی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی چوونى شاندی ئابووری عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکەن، چونکە شاندی ئابووری ئەنجومەنى وەزیران کە چوونە ھەرێمی کوردستان ئەنجامێکی زۆر باشی ھەبوو، بۆیە دەمانەوێت وەزیری نەوتیش ئەو سەردانە بکات، بۆ ئەوەی بتوانرێت لە بارەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بگەنە ڕێککەوتن، چونکە بە ڕاى ئێمە باشترە لە وەی لە دوورەوە لێدوان بدرێت، چوونى وەزیری نەوتی عێراقیش بۆ ھەرێمی کوردستان و گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتى ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەیە بگەنە ڕێککەوتنێک کە ببێتە مایەى سوود بۆ هەمووان، لە ڕوانگەى ئێمەوە ھیچ گرفتێک نییە چارەسەر نەبێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لەم نزیکانە وەزیرى نەوت و غاز سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات، پێش چوونیشى لەگەڵ ئێمە کۆ دەبێتەوە، بۆ ئەوەی ھەر گرفتێک ھەبێت چارەسەر بکرێت و دواتر لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکەن و کێشەکان ئاسانتر چارەسەر بکرێن.

دکتۆر سەباح سوبحی گوتیشی، گەورەترین بەربەست لەبەردەم دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە ئەوەیە پێویستە یاسای بوودجە ماددەی ١٢بڕگەی (ج) ھەموار بکرێتەوە و تایبەتمەندییەک بداتە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی تێچووی دەرھێنانی نەوتی ھەرێمی کوردستان زیاتر بکرێت، کە ئێستا شەش دۆلارە بۆ ڕێژەیەک کە بگونجێت لەگەڵ دۆخەکە و ھیچ لایەنێک زەرەرمەند نەبێت، لەبەر ئەوەی  ئێستا حکوومەتی عێراق خۆی بە خاوەنداریەتی نەوتی ھەرێم دەزانێت، پێویستە ھەر ئەوانیش زەرەری  کۆمپانیاکان بدەنەوە و ھیچی لەسەر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نەبێت، بۆیە باشترە چەندى زووە چارەسەرى ئەم کێشەیە بکەن.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى به‌همه‌ن حسێن ده‌کات

FRIDAY, 16 MAY 2025 18:05:00

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو بەھمەن حسێن و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات.

 
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە پەیامێکیدا بە بۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی یەکگرتنەوەی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکات.

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە سەركردایەتی حزبی زەحمەتكێشان دەکات

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو بەھمەن حوسێن و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات.

 
پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی بەھمەن حوسێن

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی بەھمەن حوسێن، جێگری سەرۆکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بڵاوکردەوە.

 

وەزیری بەرگری بەلچیکا بۆ شاندی باڵای پارتی: لە نزیکترین دەرفەتدا سەردانی ھەولێر ده‌كه‌م

FRIDAY, 16 MAY 2025 14:05:31

برۆکسل-KDP.info- لە میانەی سەردانی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ برۆکسل و بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی یەکێتی دیموکراسی نێودەوڵەتی، شاندەکە لەگەڵ بەرێز سیۆ فرانکۆن، وەزیری بەرگری بەلچیکا کۆبۆوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact