Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دلێر حەمەکەریم باس لە ڕێگری پڕۆژەکانیان لە ھەڵەبجە بۆ KDP دەکات
| KDP.info


ھەڵەبجە-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵەبجە باس لەو پڕۆژانە دەکات کە بۆ ھەڵەبجەیان کردووە، باسی لەو ڕێگریانەش کرد کە بۆیان دەھێنرێنە پێشەوە لەو سنوورە.

لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ده‌م ئه‌و داواكاریانه‌وه‌ ده‌چێت، كه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی سنووره‌كه‌وه‌ ئاراسته‌یان ده‌كرێت، له‌ ماوه‌ی ڕابردوو زۆر پڕۆژه‌ی گرینگ ئه‌نجام دراون، به‌ڵام جۆرێك له‌ ڕێگری هه‌یه‌ له‌ به‌رده‌م كاره‌كانیان جیا له‌وه‌ش هه‌ندێك جار پڕۆژه‌كان ده‌شێوێنرێن و تێك ده‌درێن، له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو یه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ بۆ خه‌ڵكی قه‌زای خورماڵ له‌ ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ كرابوو، وێڕای رێگریه‌كان، دواتر پڕۆژه‌كه‌ شێوێنراوه‌، له‌م باره‌وه‌، دلێر حەمەکەریم، بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کورستانی ڕاگەیاند: کۆمەڵێک پڕۆژەمان بۆ ئەم سنوورە ھەبووە، لەم ماوەیە بڕی ٢٠ ملیۆن دینار بۆ ڕێکخستنی ئاوی حەسار و گەنجان تەرخان کرابوو، ویستمان ئەو پڕۆژەیە چاک بکەین، بەڵام ڕێگریان لێکردین، بڕیار بوو گۆڕی وەلی دێوانەی شاعیر لە ‌سەیدسادق نۆژەن بکەینەوە و گڵکۆیەکی بۆ بکەین، لەوەش ڕێگریمان لێکرا، ویستمان خولێکی تۆپی پێ بکەینەوە دیسان ڕێگریمان لێکرا.

ھاوکات دەشڵیت: خەریکین کۆمەڵێک پڕۆژە جێبەجێ دەکەین لە ھەڵەبجە، کە لەسەر داواکاری خەڵکی ناوچەکەیە، بەڵام بەداخەوە گرفتمان بۆ دروست دەکرێت، پێموایە ھۆکاری ئەم ھەموو ڕێگریانەش سیاسییە، ئەوان کە ناتوانن خزمەت بکەن، نایانەوێت ئێمەش بیکەین، بەڵام ئێمە لە ھەوڵەکانمان سارد نابینەوە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی خۆمان، ئێمە جدیتر دەبین لە بەدەمەوە ھاتنی داواکاری خەڵک.

دلێر حەمەکەریم ئەوەشی خستەڕوو: لە سنووری لیژنەی ناوچەی خورماڵ لە گوندی تەکییە دەمانەوێت لەسەر داوای ھاووڵاتیان پردێک دروست بکەین، بەڵام پێمان دەڵێن نابێت جارێ دەست پێبکەن، ھەروەھا لە گوندی دێکۆن پرد دروست دەکەین، شەوی ٧ی٩ی٢٠٢٤ ڕۆشتوون ھەموو دار و تەختەی کرێکارەکانیان سوتاندووە و زیانیان بە پڕۆژەکە گەیاندووە.

بەرپرسی لقی ١٢ دەشڵێ: لەم سنوورە ژمارەیەک پڕۆژەمان کردووە لەوانە یاریگای گوندی بانیشار نۆژەنکراوەتەوە، پڕۆژەی ئاوی گوندی بانیشار ئەویش تەواو بووە، یاریگای گوندی ئەحمەد ئاوا لە تەواوبووندایە، جیا لەوەش پڕۆژەی ڕاکێشانی ئاوی ماڵان بۆ گوندی یاڵانپێ جێبەجێ دەکەین، لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی ھۆڵی پرسەی ژنانی گوندی ئاوای ڕۆستەم بەگ، کە لە ‌جێبەجێکردندایە، لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی ھۆڵی پرسە لە ھەڵەبجەی تازە،‌ دامەزراندنی تۆڕی ئاوی کۆکۆیی لە شەمێران، نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاو لە شەمێران، فراوانکردنی قوتابخانەی گوندی کۆرە لە زەڕایەن، نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانی گوندی چرۆسانە لە ھەڵەبجە، نۆژەنکردنەوەی ھۆڵی پرسەی ناوگردان و تەواوکردنی ھۆڵی پرسەی قەلبەزە، نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گوندی سیامێوە و دابینکردنی کورسی و فێنککەرەوە بۆ ھۆڵی پرسەکان لە کانی ئاسکان لە سنووری سەید سادق و دابینکردن و سیاجکردنی گۆڕستانی گوندی قوچ قوبە،‌ نۆژەنکردنەوەی ھۆڵی بۆنە و پرسەکانی گوندی شانەدەر و دروستکردنی خەزانی ئاو و تۆڕی ئاوی لاوەران، دروستکردنی تۆڕی ئاوی گوندی کانی سارد لە ‌ناڵپارێز و نۆژەنکردنەوەی پرسە ‌و بۆنەکانی گوڵانی سەروو.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئێمە لەسەر داوای ھاووڵاتییانی گوندەکان بەدەمیانەوە دەچین، ئێمە دەمانەوێت خزمەت بکەین، ھیوادارین لایەنی سیاسی دەسەڵاتداری ناوچەکە کە ناتوانن خزمەت بکەن، ڕێگریش نەبن لەبەردەم پڕۆژەکان، ئەوان لە ڕێگای ئیدارەوە ڕێگری دروست دەکەن، لایەنگرانیشیان ئەو پڕۆژانەی کاری تێدا دەکەین دەیڕوخێنن و کەلوپەلەکانیشی دەسووتێنن.

 

عەزیز ڕەسووڵ

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact