Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 8 DEC 2025 07:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە هەولێر پێشانگایەک بە بەشداری چەندین وڵات دەکرێتەوە
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- سەرۆکی ژووری بازرگانی ھەولێر گوتی: لەم مانگە پێشانگایەک لە ھەولێر بە بەشداری چەندین وڵات دەکرێتەوە، لەوانە، ئیران بە نزیکەی ٦٠ کۆمپانیا بەشدار دەبێت، کردنەوەی ئەو جۆرە پێشانگایانە بە ئامانجی ڕاکێشانی کۆمپانیای زیاتری بیانییە بۆ ھەرێمی کوردستان، بۆیە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو توانراوە کۆمپانیای چەندین وڵاتی نوێ بێن لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن.

گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پێشانگایەک لە ھەولێر بە بەشداری ژمارەیەک وڵات دەکرێتەوە، ئێران بە نزیکەی ٦٠ کۆمپانیا بەشداری تێدا دەکات، ئامانجیش لە کردنەوەی ئەوپێشانگایە ئەوەیە، کۆمپانیاکان بێن بەشدار بن و کاڵاکانی خۆیان بە ھەرێمی کوردستان بناسێنن و پەیوەندی بازرگانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتان فراوان بێت، ئێمەش ئامانجمانە پەیوەندیمان لەگەڵ وڵاتان زیاتر بێت، لەپێناو بووژانەوەی ئابووری ھەرێمی کوردستان. 
گەیلا حاجی سەعید  گوتیشی: جووڵەی بازرگانی لە ئاستێکی زۆر باش دایە، چونکە ئێستا پەیوەندی بازرگانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان زیاتر بووە و وڵاتی زیاتر بۆ کارکردن لە بواری بازرگانی ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، لەم شەش مانگەی ڕابردوو توانیمان پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتان لە بواری ئابووری و بازرگانی ئەبدەیت بکەینەوە، ھەوڵمان داوە وڵاتان بێن لە ھەرێمی کوردستان کاربکەن، پەیوەندی نوێشمان دروستکردووە، وڵاتی تایلەند و پاکستان و چەند وڵاتێکی دیکە ھاتوون بۆ ھەرێمی کوردستان و دەیانەوێت پەیوەندییان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان  ھەبێت.
بڕیارە پێشانگایەکە لە کۆتایی ئەم مانگە لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان لە ماوەی سێ ڕۆژدا بکرێتەوە کە تێیدا کاڵای وڵاتان  دەخرێتە ڕوو تا لە ھەرێمی کوردستان بازاڕ بۆ کاڵاکانیان بدۆزنەوە و پەیوەندییان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان فراوانتر بکەن.

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

ئومێد خۆشناو: گۆڕانكارییه‌ ئیدارییه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 16:12:04

هه‌ولێر-KDP.info- پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرایكرد، گۆڕانكارییه‌ ئیدارییه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن، پێشتریش به‌رده‌وام گۆڕانكاری كراوه‌.

 
یەک ملیۆن داری زەیتوون لە ئاکرێ دەچێندرێت

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 16:12:27

ئاکرێ-KDP.info- بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ دەڵێت،"دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەھاری ئاکرێ کراوە، کە چاندنی یەک ملیۆن داری زەیتوون لەخۆ دەگرێت."

 
جێگری پارێزگاری دھۆک باسی کردنەوەی بازاڕێکی تایبەت بە سەری ساڵ دەکات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 15:12:08

دھۆک -KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک دەربارەی کردنەوەی بازاڕی تایبەت بە سەری ساڵ لە دھۆک گوتی "ئەو جۆرە بازاڕانە سوودی زۆریان ھەیە بۆ ساخبوونەوەی بەرھەمی ناوخۆ و ڕەخساندنی ھەلی کار بۆ گەنجانی خۆمان، بۆیە بەپێی وەرز و کاتەکان فستیڤاڵ و بازاڕی تایبەت دەکرێنەوە."

ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 14:12:12

هۆشیار سیوەیلی

 
وەزارەتی کارەبا بۆ KDP: بەرھەممان دەگاتە ٥ ھەزار و ٤٠٠ مێگاوات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 12:12:38

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان و گواستنەوە لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لەئێستادا دۆخی بەرھەمھێنانی کارەبا وەکو پێشووی لێھاتووەتەوە و پڕۆژەیەکی بەرھەمھێنانی کارەباش لە قۆناغی کۆتاییدایە، کە ھەزار و ٢٠٠ مێگاوات بەرھەم دێنێت، بەمەش کێشەی کەمیی کارەبا بە تەواوی چارەسەر دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact