Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 10 FEB 2025 03:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە هەولێر چوار پارکی گەورە دروست دەکرێن
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکانی ھەولێر گوتی: ھەردوو شەقامی ١٢٠ مەتری و ١٥٠ مەتری و سەرجەم ئەو گەڕەکانەی خزمەتگوزاری سەوزاییان پێنەگەیشتووە، سەوز دەکرێن، ئێستا چەندین پڕۆژە  جێبەجێ دەکرێن، چوار پارکی گەورە نموونەی بەرچان، ئەوە سەرباری ھەڵمەتی ڕۆژانە کە بۆ سەوزکردن بەڕێوە دەچێت، بەردەوامیش دەبین بۆ ئەوەی ڕێژەی سەوزایی لەگەڵ ژینگەی ھەولێر گونجاو بێت.

ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکانی ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: سەوزکردنی ھەردوو شەقامی ١٢٠مەتری و ١٥٠مەتری دەستی پێ کردووە، لە هەولێر ھەر شوێنێک کەمتر خزمەتگوزاری سەوزایی پێگەیشتبێت سەوز دەکرێت، لە کەنار ١٥٠ مەتری پڕۆژەی پاڕکێک لەسەر بودجەی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت لەسەر ڕووبەری ١٥٠ھەزار مەتری چوارگۆشە بە گوژمەی ٣ملیار و ٧٠٠ملیۆن دینار دروستکراوە، لە کەنار ١٢٠ مەتریش پڕۆژەیەکی دیکە لەسەر ھەمان بودجە لەبواری جێبەجێکردندایە، لە ڕەشکین و لە گەڕەکی ژیانیش دوو پاڕک دروست دەکرێن، لە ھەموو گەرەکەکانیش ھەڵمەتی سەوزکردن بەرێوە دەچێت.

ڕێبین ئەحمەد گوتیشی: لە کەنار ١٢٠ مەتری نزیک ڕێگای مووسڵ، ڕووبەری ٢٠٠ھەزار مەتری چوارگۆشە سەوز دەکرێت، لەسەر ڕێگای ١٥٠مەتریش ١٥٠ھەزار مەتری چوارگۆشە سەوز دەکرێت، ئێستا لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر ڕێژەی ڕووبەری سەوزایی دەگاتە ٢٠%، بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژانە دەبێتە زیاتر لە ٢١%، جگە لەوە لە ھەموو ھەولێر ڕۆژانە ھەڵمەت ئەنجام دەدرێت و ئەو دار و گوڵانە دەچێندرێن کە خۆمان بەرھەمیان دێنین، ئامانجمانە کەناری ھەردوو شەقامی سەرەکی ١٢٠ مەتری و ١٥٠ مەتری ھەمووی سەوز بکرێت.

ڕێبین ئەحمەد ڕوونیشیکردەوە: ئەو شوێنانەی کراونەتە سەوزاییش ئێستا بە تەنکەر ئاودەدرێن، پلانمان ھەیە ھەمووی بکرێتە سیستەم تا ئاودان ئاسانتر بکات، چونکە ئامانجمانە سەوزایی لە ھەولێر بگاتە ئاستێک لەگەڵ ژینگەی گونجاو بێت، ھەر بۆیە پرۆسەی سەوزکردنی ھەولێر بەردەوام دەبێت.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

کەسوکارى پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر لە کرێى خوێندن دەبەخشرێن

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 21:02:02

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، ھاوسەر و منداڵی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر، لە کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران دەبەخشرێن.

 
بە ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 21:02:03

ھەولێر-KDP.info- فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایدەگەیەنێت، لە درێژەی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، لەژێر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات و مامەڵەی وەرگرتنی وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بۆ ٢٧ وەزارەت و فەرمانگە تەواو بووە و تێیدا ٢٤٠ ھەزار ١١١ فەرمانبەر لێی سوودمەند دەبن.

 
ئه‌مساڵ نزیكه‌ی په‌نجا هه‌زار نه‌مام لە هەولێر ده‌چێندرێن

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 18:02:07

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد، رێژه‌ی سه‌وزایی له‌ هه‌ولێر زیادی كردووه‌ و ده‌شڵێ، له‌ 14ی ئادار هه‌ڵمه‌تی فراوانی چاندنی نه‌مام به‌ڕێوه ‌ده‌چێت.

"لە دھۆک زیاتر لە چوار ھەزار و ٦٠٠ خانووی زێدەڕۆ تاپۆ دەکرێن"

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 17:02:26

دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانی دھۆک رایگەیاند، "بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٤ھەزار و ٦٠٠خانووی زێدەڕۆ لە پارێزگای دھۆک تاپۆ دەکرێن کە ماوەیەک پێش ئێستا بڕیاری تاپۆکردنیان لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەرچووە."

 
راگەیێندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 16:02:20

ھەولێر-KDP.info-  جەند رۆژێکە لە سنووری سلێمانی گردبوونەوەی ژمارەیەک فەرمانبەر بەدی دەکرێت. داواکارییە رەواکانی فەرمانبەران و چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان هەمیشە لە خشتەی کارە لەپێشینەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندان و لەو پێناوەش بە بەردەوامی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ لە بەغدا کار بۆ بەدیهاتنیان کراوە و تا رادەیەکی باش بەرەو پێشچوون هەیە. بە هەماهەنگی لەگەل بەغدا لە هەولی چارەسەرکردنی بابەتە هەلواسراوەکانین.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact