Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 10:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  چوار بارزگان دەستگیرکران و بڕی ١٤ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش لە جۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.

لە بەردەوامی هەوڵەکانمان لە ڕووبەڕووبوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە پڕۆسەیەکی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد کە چەند رۆژێکی خایاند لەلایەن تیمەکانی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دواتر وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش لە ڕێکەوتی ٤ـی٩ـی٢٠٢٤ لە چالاکییەکدا توانرا باندێکی مەترسیداری بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن کە پێکهاتبوون لە چوار تۆمەتباری بیانی، بەنیازبوون بڕی ١٤کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ بهێننە ناو هەرێم و لەنێو تایەی بارهەڵگر بە شێوازێکی زۆر ورد حەشاریان دابوو .

جێی ئاماژەپێدانە تۆمەتبارەکان ڕادەستی یاسا کراون و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت .

بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان.
٥ـی٩ـی٢٠٢٤




دوایین هەواڵەکان

ئه‌م هەفتەیه‌ ئاوی پڕۆژەی فریاگوزاریی هەولێر ده‌گاته‌ ماڵه‌كان

SATURDAY, 12 JULY 2025 10:07:40

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگه‌یاند، پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، دوێنێ‌ بۆڕییەكانی پاك كرایەوە بۆ ئەوەی تێست بكرێت، لەم هەفتەیەش دەكەوێتە كار و سەرەتاش لە گەڕەكەكانی تووڕەق دەست پێ‌ دەكات تا شەقامی كۆیە و ئەو گەڕەكانەی كەوتوونەتە دەرەوەی شەقامی 120 مەتری هەولێر.

 
مەسروور بارزانی: پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم

FRIDAY, 11 JULY 2025 21:07:33

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم ھەنگاوی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە دەکات و ھیواخوازە ئەم ھەنگاوە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی لە ناوچەکەدا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ستایشى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات

FRIDAY, 11 JULY 2025 20:07:20

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٧/١١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندی سەرۆکایەتیی دەم پارتی و ژمارەیەک لە سیاسەتمدارانی کورد کرد کە ئەمڕۆ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی گەریللاکانی پەکەکەدا، کردبوو.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، ھۆشیار زێباری، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی دەکات

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی كرد، لە دیدارەکەدا شاندی میوان دەستخۆشییان لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی بەهێز و نەتەوەیی و ستراتیژیی لە پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact