دهۆك -kdp.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ڕێكاره‌كانی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا نزیكه له كۆتایی. گوتیشی: پلانمان بۆ دابینکردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و زه‌ویانه‌ی دابه‌ش ده‌كرێن داڕشتووە.
ئه‌ندازیار دیار به‌حری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سنووری پارێزگای دهۆكیش ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كان كراوه، تا ئێستا شه‌ش كۆبوونه‌وه له‌باره‌ی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌ڕێوه‌چووه، وه‌زیری شاره‌وانی له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك له‌سه‌ر خه‌ته بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك ده‌شڵێت: له سنووری هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌كانی دهۆك زه‌وی ئاماده‌كراوه و زۆربه‌ی قۆناغه‌كانی ته‌واوبووه، پێشبینی ده‌كه‌ین له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا فه‌رمانبه‌ران سوودمهندبن له بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی.
ئه‌ندازیار دیار به‌حری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی هاووڵاتی و فه‌رمانبه‌ر له سنووری دهۆك هەیە پێش 10 ساڵ فه‌رمانی پێدانی زه‌ویان بۆ دەرچووە، ئه‌وانیش زەوی وەردەگرن، هه‌موو فه‌رمانبه‌ر و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزە ئه‌منییه‌كان به‌پێی مه‌رجه‌كانی حكوومه‌ت سوودمه‌ند ده‌بن.
قائید میرۆ