Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 11:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حکوومەتی ھەرێم، بەرھەمی ناوخۆ بە وڵاتان دەناسێنێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: دەستکراوە بە ناساندنی بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە، ئەمساڵ ١٢١ مۆڵەتمان بۆ ھەناردەکردنی بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان داوە، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامانجیەتی لە ھەموو بەرھەمەکان پشت بە خۆمان ببەستین و ھەناردەی دەرەوەی بکەین، بۆیە لە ھەنگاوی یەکەمدا، بەرھەمی ناوخۆی بە وڵاتان دەناسێنێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەمساڵ جموجۆڵی بازرگانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان زۆر باشە، تا ئێستا ٢ھەزار و ٤١٦مۆڵەتی بازرگانیمان داوە بۆ ھاوردەی کەل و پەلی جۆراوجۆر، ١٢١مۆڵەتیشمان داوە بۆ ھەناردەکردنی بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، بۆیە جموجۆڵەکان لە ئاستێکی زۆر باش دان و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر زیادی کردووە.
نەوزاد شێخ کامیل گوتیشی: ئەو مۆڵەتانەی دراون، بۆ ھەناردەی بەرھەمی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە، ھەندێک بەرھەمی ھاوردە هەن دووبارە ھەناردە دەکرێنەوە، وەکو کانزای لەکارکەوتوو، دەراسە، ئوتۆمبێل و  بەرھەمی کشتوکاڵی وەکو ھەنار و تەحین و برنجی کوردی و چەندین بەرھەمی دیکەی کشتوکاڵی ھەناردەی دەرەوە دەکرێن.
شێخ کامیل ڕوونیشی کردەوە: ئەمە ھەنگاوێکی باشە بۆ ناساندنی بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بزانین خواستی لەسەرە یان نا، تا لە داھاتوو ڕێژەی ھەناردە زیاتر بکرێت، چونکە ئامانجی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە پشت بە بەرھەمی خۆمان ببەستین و بەرھەمی خۆمان ھەناردەی وڵاتان بکەین، بۆ ئەو مەبەستەش بەردەوام ھەوڵ دەدرێت و ھەنگاوی کردەییشی بۆ نراوە.

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

ئه‌م هەفتەیه‌ ئاوی پڕۆژەی فریاگوزاریی هەولێر ده‌گاته‌ ماڵه‌كان

SATURDAY, 12 JULY 2025 10:07:40

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگه‌یاند، پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، دوێنێ‌ بۆڕییەكانی پاك كرایەوە بۆ ئەوەی تێست بكرێت، لەم هەفتەیەش دەكەوێتە كار و سەرەتاش لە گەڕەكەكانی تووڕەق دەست پێ‌ دەكات تا شەقامی كۆیە و ئەو گەڕەكانەی كەوتوونەتە دەرەوەی شەقامی 120 مەتری هەولێر.

 
مەسروور بارزانی: پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم

FRIDAY, 11 JULY 2025 21:07:33

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم ھەنگاوی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە دەکات و ھیواخوازە ئەم ھەنگاوە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی لە ناوچەکەدا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ستایشى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات

FRIDAY, 11 JULY 2025 20:07:20

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٧/١١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندی سەرۆکایەتیی دەم پارتی و ژمارەیەک لە سیاسەتمدارانی کورد کرد کە ئەمڕۆ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی گەریللاکانی پەکەکەدا، کردبوو.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، ھۆشیار زێباری، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی دەکات

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی كرد، لە دیدارەکەدا شاندی میوان دەستخۆشییان لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی بەهێز و نەتەوەیی و ستراتیژیی لە پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact