Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 10 FEB 2025 03:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"ئەمریکا و ئۆپیک فشار لە عێراق دەکەن نەوتی ھەرێم هەناردە بکرێتەوە"
| KDP.info


بەغدا -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق گوتی: ئەمەریکا و ئۆپیک گوشار لە عێراق دەکەن بۆ ئەوەی پێش هاتنی وەرزی سەرما دەست بە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بکرێتەوە، ئەویش بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان بە سەقامگیری بمینێتەوە و بەشدار بێت لە ھەناردەکردنی نەوتی عێراق.

دکتۆر سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ھەوڵەکان بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامن و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەیی نیشانداوە، بەڵام پێویستە حکوومەتی عێراق ھەنگاوی کردەیی بنێت، بۆیە ئێستا ئەمریکا و ڕێکخراوی ئۆپیک ھاتوونەتە سەر خەت و داوا دەکەن نەوتی ھەرێمی کوردستان پێش ھاتنی وەرزی سەرما هەناردە بکرێتەوە. 
دکتۆر سەباح سوبحی گوتیشی: ڕێکخراوی ئۆپیک دەیەوێت ھەرێمی کوردستانیش لە ھەناردەکردنی نەوتی عێراق بەشدار بێت و پشکی ھەبێت، چونکە عێراق تەنیا یەک ڕێگای ھەیە بۆ ھەناردەکردنی نەوت ئەویش بەسرایە، جا بۆ ئەوەی ھەر کاتێک گرفتێک ھەبێت ڕێگای دیکە ھەبێت، ئەویش بۆڕی نەوتی ھەرێمی کوردستانە بۆ بەندەری جەیھان، ئەمریکاش لەپێناو سەقامگیری ناوچەکە و نەبوونی کێشەی کەمی سووتەمەنی بەتایبەت لە وەرزی زستان کە یەکێتیی ئەورووپا پێویستی بە نەوتی زیاتر ھەیە، داواکارە و فشار دەکات بۆ ئەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە، چونکە بۆ ھەرێمی کوردستان سەقامگیری زۆر گرینگە.
سوبحی باسی لەوەش کرد: ئەگەر نەوتی ھەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە نەوتی کەرکووکیش لەڕێگەی بۆڕی نەوتی ھەرێمەوە دەڕوات، بە نەوتی ھەرێمی کوردستان و کەرکووک دەبێتە ٧٥٠ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بۆیە ھەوڵەکان بەردەوامن و ھەر چۆنێک بێت پێویستە نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەست پێ بکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆی بەردەوامە.

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

کەسوکارى پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر لە کرێى خوێندن دەبەخشرێن

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 21:02:02

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، ھاوسەر و منداڵی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر، لە کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران دەبەخشرێن.

 
بە ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 21:02:03

ھەولێر-KDP.info- فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایدەگەیەنێت، لە درێژەی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، لەژێر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات و مامەڵەی وەرگرتنی وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بۆ ٢٧ وەزارەت و فەرمانگە تەواو بووە و تێیدا ٢٤٠ ھەزار ١١١ فەرمانبەر لێی سوودمەند دەبن.

 
ئه‌مساڵ نزیكه‌ی په‌نجا هه‌زار نه‌مام لە هەولێر ده‌چێندرێن

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 18:02:07

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد، رێژه‌ی سه‌وزایی له‌ هه‌ولێر زیادی كردووه‌ و ده‌شڵێ، له‌ 14ی ئادار هه‌ڵمه‌تی فراوانی چاندنی نه‌مام به‌ڕێوه ‌ده‌چێت.

"لە دھۆک زیاتر لە چوار ھەزار و ٦٠٠ خانووی زێدەڕۆ تاپۆ دەکرێن"

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 17:02:26

دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانی دھۆک رایگەیاند، "بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٤ھەزار و ٦٠٠خانووی زێدەڕۆ لە پارێزگای دھۆک تاپۆ دەکرێن کە ماوەیەک پێش ئێستا بڕیاری تاپۆکردنیان لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەرچووە."

 
راگەیێندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 16:02:20

ھەولێر-KDP.info-  جەند رۆژێکە لە سنووری سلێمانی گردبوونەوەی ژمارەیەک فەرمانبەر بەدی دەکرێت. داواکارییە رەواکانی فەرمانبەران و چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان هەمیشە لە خشتەی کارە لەپێشینەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندان و لەو پێناوەش بە بەردەوامی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ لە بەغدا کار بۆ بەدیهاتنیان کراوە و تا رادەیەکی باش بەرەو پێشچوون هەیە. بە هەماهەنگی لەگەل بەغدا لە هەولی چارەسەرکردنی بابەتە هەلواسراوەکانین.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact