Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 28 MAR 2025 15:47 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لێدوانێك لە گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان
| KDP.info


 ھەولێر-KDP.info- مەحموود محەممەد، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە گۆڕانکاری و دوا پەرەسەندنەکانی پەیوەست بە پێکھێنانی حکوومەتی خۆجێیی کەرکووک بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان.

سەبارەت بە گۆڕانکاری و دوا پەرەسەندنەکانی پەیوەست بە پێکھێنانی حکوومەتی خۆجێیی کەرکووک، ئێمە ھەر دوای ڕاگەیاندنی دەرئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی کەرکووک ئەو تێبینییەمان ھەبوو کە ئەنجامەکان دەرخەری ئیرادەی ڕاستەقینەی دانیشتووانی کەرکووک نین، بەڵام لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی خەڵکی کەرکووک و ڕەچاوکردنی دۆخی ئەو شارە و کۆی پڕۆسەی سیاسی چاوپۆشیمان کرد. لەو کاتەوە ھەوڵی زۆر درا بۆ ئەوەی لە کەرکووک ھەموو لایەک بگەنە ئەنجام و چارەسەرێکی گونجاو، چونکە دۆخی کەرکوک دۆخێکی ئیستسنائییە و چارەسەرەکەشی دەبێ چارەسەرێکی ئیستسنایی بێت و لە خزمەت بووژانەوە و سەقامگیری و خۆشگوزەرانیی خەڵکی ئەو شارەدا بێت.

لە درێژەی ئەو ھەوڵانە، لەگەڵ لایەنە عەرەب و تورکمانەکان چەندین کۆبوونەوە ئەنجام دران. لە دوایین کۆبوونەوەدا لە ٤ی ئابی ٢٠٢٤ لەگەڵ جەنابی سەرۆک بارزانیدا کە سەرجەم نوێنەرانی عەرەب و تورکمان ئامادەی بوون، جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە چارەسەرەکان بە ئاراستەی ڕەچاوکردنی مافی سەرجەم پێکھاتەکانی کەرکووک و لە چوارچێوەی تەوافوق و کۆدەنگیی نیشتیمانیدا بێت و ھەموو لایەک لەسەر ئەوە ھاوڕا بوون کە نابێ ئەزموونەکانی پێشوو دووبارە ببنەوە و ڕەئیی جەنابی سەرۆکیش ئەوە بوو کە بۆ دڵنیایی ھەموو لایەک پارێزگارێکی کورد و بێلایەن دیاری بکرێت کە لە لایەن ھەموو لایەنە براوەکان پەسەند بێت.

لەدرێژەی ڕاگۆڕینەوەکان و لە ئەنجامدا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کرا کە پارێزگاری کەرکووک بە شێوەی (ثلاثی) بێت. ئەوە بوو ھەر لایەک داوای دەکرد کە پێویستە بۆ یەکەم کەڕەت پارێزگار لە پێکھاتەی ئەوان بێت و جەنابی سەرۆکیش پێداگر بوو لەوەی کە دەبێ بۆ یەکەمجار پارێزگار کەسێکی کورد بێت. ھەروەھا سەرۆک بارزانیش داوای لێیان کرد ئەگەر بەو مەرجە ڕازی نین کە بۆ جاری یەکەم پارێزگار لە کوردێکی بێلایەن بێ ئەوە دەتوانن بچن لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانی ڕێک بکەون، کەچی ھەر ھەموویان ڕەتیان کردەوە لەگەڵ یەکێتی لەسەر دانانی پارێزگار ڕێک بکەون. لەدوای ئەوە چەندین کۆبوونەوەی تر ئەنجام دران، ھەرچەندە ھەموو جاریش نیسابی یاسایی بۆ دیاریکردنی پارێزگار تەواو بوو، بەڵام ڕەچاوی ڕۆڵی ھەوڵ و نێوەندگیریەکانی بەڕێز سوودانی دەکرا چونکە دۆسیەکە لەدەستی ئەودا بوو و ھەوڵێکی زۆری بۆ کۆکردنەوەی لایەنەکان و گەیشتن بە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کەرکووک دابوو.

ئەوەشی لە ڕۆژی ١٠ی ئاب لە ھۆتێل ڕەشیدی بەغدا بۆ دانانی پارێزگار و حکوومەتی خۆجێیی کەرکوک بەبێی ئاگادارکردنەوەی ھەموو لایەنەکان و لە غیابی نوێنەرانی تورکمان و بەشێک لە عەرەب و پارتی کراوە، یاسایی نیە و گرفتی ھەیە و لە سەر ڕێگەیەکی دروست نیە. پێمانوایە ئەوەی کراوە ناتوانێ ببێتە چارەسەرێکی دروست بۆ تێپەڕاندنی کێشە و گرفتەکانی شاری کەرکووک.

چارەسەرکردن و نەھێشتنی کێشەکانی ئەو شارە و سارێژکردنی ژان و ئازارەکانی خەڵکی کەرکووک بە موزایەدات و عاتیفە و یاریی سیاسی ناکرێن. چارەسەر ئەوەیە تاکڕۆیی نەکرێت و ھەوڵی پەراوێزخستنی لایەنەکان نەدرێت و ھەموو لایەک بە نیازپاکییەوە و لەپێناو خزمەتکردنی خەڵک لە بەڕێوەبردنی کەرکووکدا بەشداربن.

 

مەحموود محەممەد
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٢-٠٨-٢٠٢٤




دوایین هەواڵەکان

بزانه‌ له‌ ڕه‌مه‌زاندا دەزگای خێرخوازی بارزانی چی به‌ کەمدەرامەت و هەژاران به‌خشیوه‌

FRIDAY, 28 MARCH 2025 12:03:38

هەولێر-KDP.info- موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی رایگەیاند، لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا 15 خانوویان بۆ خەڵکی کەمدەرامەت و هەژاری کوردستان دابین کردووە، لەگەڵ دابینکردنی دابەشکردنی هەزاران سەبەتەی خۆراک و ژەمە خواردنی گەرم.

 
د. سالار: گادگرۆس حەقانییەتی كوردی گەیاندە دونیا.. باڵێوزخانەی ڕۆمانیا: کورد دۆستەکانی لەبیر ناکات

FRIDAY, 28 MARCH 2025 11:03:41

هەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا پەیکەری ڕۆژنامەنووسی شەهید گادگرۆس نۆژەن دەکاتەوە و ٣٤ ساڵەی ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی بەرز ڕادەگرێت.

 
ڕاگه‌یانراوی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان

FRIDAY, 28 MARCH 2025 11:03:46

هەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هەرێمی کوردستان، ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ كرا بێت سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان. ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌.

 
فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگاری كەركووك بەیاننامەیەكی ناڕەزایی بڵاوكردەوە

FRIDAY, 28 MARCH 2025 10:03:08

كەركووك-KDP.info- فڕاكیسۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی پەراوێزخستنی ئێستای پێكهاتەی كورد لە كەركووك بڵاو كردەوە و تێیدا ئیدانەی ئەم پەراوێزخستنەی كرد و بە دۆخێكی مەترسیداری وەسف كرد.

 
پارێزگاری ھەولێر بۆ KDP: ماڵی پاریس دێته‌ قەڵای ھەولێر

FRIDAY, 28 MARCH 2025 00:03:14

پاریس-KDP.info- پارێزگاری ھەولێر لەپاریس گوتی، لە پاریس شەقامێک و پارکێک بەناوی ھێزی پێشمەرگە دەکرێت، ئەمەش وەکو وەفایەک بۆ قارەمانیەتی ھێزی پێشمەرگە و ئەو دۆستایەتیەی نێوان ھەرێمی کوردستان و فەرەنسا ھەیە، بۆیە ئەوانیش دێن لەقەڵای ھەولێر ماڵی پاریس دروست دەکەن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact