Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شیرین فوئاد مەعسووم بۆ KDP: پارتی بە حزبی نیشتیمانپەروەران ناسراوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سیاسه‌تمه‌داری دیاری كوردستان شیرین فوئاد مەعسووم، باس لەوە دەکات کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتێکدا دامەزرا، ئومێد و ھەستانەوەی بە گەلی کورد بەخشی، بۆ ئەوەی ھەنگاوی باشتر بۆ داھاتوو بنرێت، ھەر بۆیە دامەزراندنی پارتی، پێویستییەکی حەتمی بوو بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر.

شیرین فوئاد مەعسووم، سیاسه‌تمه‌داری دیاری كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو کاتەدا بوو کە گەلی کورد پێویستی بە حیزبێک و سەرکردەیەکی ڕاستەقینە ھەبوو، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئومێد و ھەستانەوەیان پێ ببەخشێت و ئەوەی ھەیانە لە دەستی نەدەن و ھەنگاو بۆ داھاتوویەکی باشتر بنێرێت، بۆیە دروستبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرکردایەتیی جەنابی مەلا مستەفا بارزانیی نەمر، پێویستییەکی حەتمی بوو بۆ خەڵکی خۆمان، لەبەر ئەوە بە حزبی شەھیدان و خەباتگێڕان و پێشمەرگە و ئازادیخوازان و نیشتیمانپەروەران ناسراوە.

مەعسووم گوتیشی، پارتی وه‌ك ڕێگانیشانده‌رێكه‌ بۆ گەنجان و ئەوانەی بەدوای حیزبێکدا دەگەڕێن ئاواتەکانیان بێنێتە دی و ڕابەرایەتیی ڕاستەقینەیان بکات، کورد و کورستانیش بەبێ پارتی وەکو مرۆڤێکی بێ دڵە، بۆیە ١٦ی ئاب رۆژی نوێبوونەوە و بەڵێندانە بە بەردەوامبوونی زیاتر لە پێناو مافەکانی خەڵكی كوردستان، بۆیە گرنگە حیزبەکانی دیکەی ساحەی سیاسی، لە پارتییەوە فێر بن.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە، یادی ١٦ی ئاب گرنگە بکرێتە ڕۆژێکی نیشتیمانی، بۆ ئەوەی ڕۆڵەکان لەبیریان نەچێت ٧٨ ساڵ پێش ئێستا پارتی دروست بووە و خەبات و قوربانییەکانی لە پێناو کێ و بۆ چی بووە، لەبەر ئەوەی پێم وایە پارتی دیموکراتی کوردستان، پارتی ھەموو سەردەمێکە و حیزبی ھەموو چین و توێژێکە و حیزبی  شەھید و پێشمەرگە و بەرخودان و تێکۆشان و خەباتە و پێویستە لێیەوە فێر بین، بۆیە کوردستانیان و ئازادیخوازان پێویستە لێرەوە خەبات بکەن، کە حیزبی لاوان و قوتابیان و ئافرتانە، کە حیزبێکە سەرۆک و ڕابەری کوردستان سەرۆک مەسعوود بارزانی ھەموو تەمەنی خۆی لە پێناو گەلەکەیدا بەسەر بردووە.

١٦ی ئاب، ٧٨ ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر تێپەڕ دەبێت، کە لە سەرەتای دامەزراندنی پارتییەوە تاوەکو ئێستا بە بێوچان خەبات و تێکۆشان لە پێناو بەدەستھێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان دەکات و دەستکەوتەکانی ئەمڕۆ، بەرھەمی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact