Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 10:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەرلەمانی ئه‌ڵمانیا بۆ وەزیری ناوخۆی كوردستان: ھاتنتان بۆ ئێرە زۆر پێویست بوو
| KDP.info


ئەڵمانیا-KDP.info- رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە یاوەری شاندێک، سەردانی پەرلەمانی ھەرێمی نۆرد ترایم ڤێست ڤالنی لە دۆسلدۆرف لە وڵاتی ئەڵمانیا کرد و لەلایەن راینەر شمێلتز جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و سەردار یوکسل ئەندامی پەرلەمانی NRW لە پارتی SPD پێشوازیان لێکرا.

راینەر شمێلتز لە پەیڤێکدا بەخێرھاتنی وەزیری ناوخۆ و شاندی یاوەری کرد، پاشان گوتی، "لەو بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوچەکەتانەوە ھاتنتان بۆ ئێرە زۆر پێویست بوو، تا بتوانین پەیوەندیەکانمان زیاتر بەھێز بکەین وە ئاگاداریشین ئێوە چ ئازار و تەنگ و چەڵەمەیەکتان ھەیە".

ھاوکات گوتیشی: "ئەو تەنگ و چەڵەمە و ناخۆشییانەی کە ھەن بۆ من و جەنابیشتان وامان لێ دەکات کە کاری دیبلۆماسی ھاوبەش و زیاتر بەیەکەوە بکەین و لە کارکردن نەوەستین".

شمێلتز گوتیشی: "ھەرچەندە ئێمە لە نەخشاندنی کاری سیاسەتی دەرەوە ڕۆڵێکی ئەوتۆمان نییە، بەڵام دەمانەوێت ئێمەش کار بکەین و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێوە ببەینە پێش، جەنابی وەزیر ھاتنتان بۆ ئێرە ھەنگاوێکە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان ھەردوو ھەرێم، ئێمە لە بواری مرۆیی کەمتەرخەم نەبوینە و برای بەڕێزم کاک سەردار بەردەوام لە ھەوڵ و وچاندا بووە بۆ کاری مرۆڤ دۆستی و پێشکەشکردنی ھاوکاری بەردەوام".

سەبارەت بە پرسی ئاوارەکانیش، جێگری سەرۆکی پەرلەمان سوپاسی وەزیری ناوخۆ و شاندی یاوەری کرد کە بەردەوام بە شەفافی کاریان کردووە. ھاوکات گوتیشی: "خەمی ئاوارەکانی عێراق و ئێزیدییەکان لە کوردستان بەشێکن لە خەمی ئێمەش، جگە لە پرسی ھاوکاری کردن دەمانەوێت لە بواری لێبوردەی و یەکتر قبووڵکردنیش لەنێوانیاندا ڕۆڵمان ھەبێت، ناساندنی جینۆسایدی ئێزیدییەکانیش لە پەرلەمانی ئەڵمانیا دەستپێکێکی باش دەبێت. ئێمەش لێرە پڕۆژەیێکمان ھەیە بۆ یەکتر قبووڵکردنەوەی یەکدی، کاتێکیش تەواو دەبێت، دەبێتە کارێکی مێژوویی".

پاشان رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی نووسینی بیرەوەری لە پەرلەمانی نۆردترایم ڤێست ڤالن، سوپاسی سەردار یوکسلی ئەندامی پەرلەمانی کرد بە ڕەخساندنی ئەو ھەلە بۆ ئەنجامدانی ئەم دیدارە.

ھاوکات لەسەر پرسی دیموکراسی و ئازادی ڕادەربڕین لە ھەرێمی کوردستان وەزیری ناوخۆ گوتی: "بە ھاوکاری ئێوە و دۆستانمان دەتوانین نموونەیەکی باشتر لە دیموکراسی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست پێشکەش بکەین".

دواتریش کۆبوونەوەیەکی داخراو لەلایەن ھەردوولا بەڕێوەچوو.




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی: پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم

FRIDAY, 11 JULY 2025 21:07:33

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم ھەنگاوی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە دەکات و ھیواخوازە ئەم ھەنگاوە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی لە ناوچەکەدا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ستایشى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات

FRIDAY, 11 JULY 2025 20:07:20

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٧/١١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندی سەرۆکایەتیی دەم پارتی و ژمارەیەک لە سیاسەتمدارانی کورد کرد کە ئەمڕۆ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی گەریللاکانی پەکەکەدا، کردبوو.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، ھۆشیار زێباری، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی دەکات

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی كرد، لە دیدارەکەدا شاندی میوان دەستخۆشییان لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی بەهێز و نەتەوەیی و ستراتیژیی لە پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داكۆكى له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كاته‌وه‌

FRIDAY, 11 JULY 2025 14:07:27

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چەکدانانی پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) دەکات و داكۆكى له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كاته‌وه‌.  

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact