ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی قادر ماوەرانی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی قادر ماوەرانی)
بە خەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول خوالێخۆشبوو (حاجی قادر ماوەرانی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دووربن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱ی ئابی ٢٠٢٤