Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 10 FEB 2025 02:18 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە، ١-٨-٢٠٢٤، دووەم کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بە ناونیشانی "پەروەردەی باش، دەرفەتی باشتر" بە چاودێریی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستی پێکرد و بڕیارە دوو ڕۆژ بخایەنێت.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە وتارێکدا گوتی: ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی ١٠٠ ساڵەی کەرتی پەروەردە لە کوردستان بدەینەوە، ئەوە دەبینین بە چەندان قۆناغدا تێپەڕیووە.

ئاماژەی بەوەکرد: "لە ساڵی ١٩٠٧، شێخ عەبدولسەلام بارزانی نامەیەک بۆ سوڵتان عەبدولحەمید دەنوسێت، لە یەکێک لە خاڵەکانیدا، داوا دەکات خوێندن بە زمانی کوردی بێت، ھەروەھا ئەو باجانەی وەردەگیرێت، قوتابخانەی لە گوندەکان پێدروست بکرێت".

ئالان حەمەسەعید باس لەوەش دەکات: "لە دوای ساڵی ١٩٩١ەوە، سەرەتا وەزارەتی پەروەردە دروست بوو، کە یەکەم وەزارەتی خۆماڵیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو. ھەروەھا قۆناغی دوای ٢٠٠٣، قۆناغی دروستکردنی قوتابخانە و دامەزراندنی مامۆستا و دەستپێکردن بە پڕۆگرامەکانی خوێندن و ئەو گۆڕانانە بوو".

وەزیری پەروەردە ڕاشیگەیاند: "خۆشبەخترین کاتەکانی ئێمە ئەو سەردەمەیە کە ھۆشیاریی خێزانیی و کۆمەڵگەیی بۆ بابەتی پەروەردە زیادی کردووە، ھەروەھا دایکان و باوکان بایەخی زیاتر بە خوێندنی منداڵەکانیان دەدەن. ئەوەش بڕیاربەدەستانی پەروەردە دەخاتە ژێر فشارێکی زۆرتر، تاوەکوو کاری زیاتر و جیددی تر بکەن بۆ ئەوەی بتوانن کەرتی پەروەردە باشتر بکەن".

ئەو کۆڕبەندە تیشک دەخاتە سەر ڕۆلی پەروەردە لەسەر بەھێزکردنی ئینتیمای نیشتیمانی، لەسەر ئەو گۆڕانکارییانەی شۆڕشی پیشەسازی پێنجەم، بەتایبەت لەبواری زیرەکی دەستکرد کە لەم قۆناغە پێی گەیشتووین، تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە چۆن بتوانین پانتایی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی فراوان بکەین.




دوایین هەواڵەکان

کەسوکارى پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر لە کرێى خوێندن دەبەخشرێن

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 21:02:02

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، ھاوسەر و منداڵی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر، لە کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران دەبەخشرێن.

 
بە ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 21:02:03

ھەولێر-KDP.info- فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایدەگەیەنێت، لە درێژەی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، لەژێر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات و مامەڵەی وەرگرتنی وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بۆ ٢٧ وەزارەت و فەرمانگە تەواو بووە و تێیدا ٢٤٠ ھەزار ١١١ فەرمانبەر لێی سوودمەند دەبن.

 
ئه‌مساڵ نزیكه‌ی په‌نجا هه‌زار نه‌مام لە هەولێر ده‌چێندرێن

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 18:02:07

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد، رێژه‌ی سه‌وزایی له‌ هه‌ولێر زیادی كردووه‌ و ده‌شڵێ، له‌ 14ی ئادار هه‌ڵمه‌تی فراوانی چاندنی نه‌مام به‌ڕێوه ‌ده‌چێت.

"لە دھۆک زیاتر لە چوار ھەزار و ٦٠٠ خانووی زێدەڕۆ تاپۆ دەکرێن"

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 17:02:26

دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانی دھۆک رایگەیاند، "بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٤ھەزار و ٦٠٠خانووی زێدەڕۆ لە پارێزگای دھۆک تاپۆ دەکرێن کە ماوەیەک پێش ئێستا بڕیاری تاپۆکردنیان لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەرچووە."

 
راگەیێندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 16:02:20

ھەولێر-KDP.info-  جەند رۆژێکە لە سنووری سلێمانی گردبوونەوەی ژمارەیەک فەرمانبەر بەدی دەکرێت. داواکارییە رەواکانی فەرمانبەران و چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان هەمیشە لە خشتەی کارە لەپێشینەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندان و لەو پێناوەش بە بەردەوامی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ لە بەغدا کار بۆ بەدیهاتنیان کراوە و تا رادەیەکی باش بەرەو پێشچوون هەیە. بە هەماهەنگی لەگەل بەغدا لە هەولی چارەسەرکردنی بابەتە هەلواسراوەکانین.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact