Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەمڕۆ تۆمارکردنی ناوی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان کۆتایی دێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ئامادەکاریەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا ھەم تیروپشک بکرێت بۆ کاندید و لیست و ھاوپەیمانیەکان و ھەمیش لێکۆڵینەوە لە ناوی کاندیدان دەکرێت، دواتریش پڕۆسەی بانگەشە بەفەرمیی دەست پێدەکات.

جێگری بەرپرسی ئۆفیسی پارێزگای ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆتان شێرکۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمە لە ئامادەکاریەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامین و ھەر ڕێنمایەکمان بۆ بێت ئێمە کاری لەسەر دەکەین و جێبەجێی دەکەین و تۆمارکردنی ناوی لیست و ھاوپەیمانی و کاندیدەکان کۆتایی پێھاتووە و چاوەڕێی بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمسیارانین بۆ ئەوەی ژمارەیان بۆ دیاری بکرێت، بۆیە لەم ڕۆژانە ئەنجوومەنی کۆمسیاران کۆدەبێتەوە و وادەیەک بۆ تیروپشک دیاری دەکرێت و دواتر بڕیار دەدرێت کەی بانگەشە دەست پێبکات ".

بۆتان شێرکۆ گوتیشی: "بوودجەمان بۆ دابینکراوە و ھەموو پێداویستی ھەڵبژاردنیش دابینکراوە و ئەوەی ماویشە خەریکی دابینکردنین، چونک دوو جۆرە کەلوپەل ھەیە جۆرێکی ھەستیارە و جۆرێکیش ئاساییە، ئەوەی ھەستیارە وەکو وەرەقەی ئیقتراح و ھەندێک پێداویستی دیکە ئەوەیان ماوە و ئەوەی دیکە ھەمووی دابینکراوە".

شێرکۆ باسی لەوەشکرد: "تۆمارکردنی ناوی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدانیش ئەمڕۆ کۆتایی پێدێت و ڕەوانەی بەغدا دەکرێت و لەوێش تیروپشکی بۆ دەکرێت و ئەوەی ناوی دەربچێت دەبێتە کارمەندی کۆمسیۆن بۆ ڕۆژی ھەڵبژاردن، کە ئێمە پێویستمان بە ١٧ ھەزار کارمەند ھەیە".

لای خۆشیەوە خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە پارێزگای دھۆک بەردەوامین لە ئامادەکاریەکان و ناوە ناوە ڕێنماییمان بۆ دێت و ئێمەش جێبەجێ دەکەین و دابەشکردنی کارتی دەنگدانیش بەردەوامی ھەیە، بۆیە پڕۆسەی ئامادەکاریەکان بەشێوەیەکی زۆر باش بەڕێوەدەچێت".

ھەر لەمبارەیەوە وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، جومانە غەلای، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ژمارەی گشتی وێستگەکانی پێشنیارکراوە بۆ دەنگدان ٧ ھەزار و ٤٧ وێستگەیە و ژمارەی بنکەکانیش ھەزار و ٤٢٧ بنکەیە و ژمارەی دەنگدەرانیش لە ھەرێمی کوردستان ژمارەیان ٢ ملیۆن و ٨٨٨ ھەزار و ١٦٢ دەنگدەرە و بڕیارە بەم نزیکانەش بڕیار بدرێت بۆ ئەوەی تیروپشک بکرێت بۆ دانانی ژمارە بۆ کاندید و لیست و ھاوپەیمانیەکان".

ناوبراو وتیشی: "پێویستە لەکاتی ڕەوانەکردنی ناوی کاندیدان بۆ لێکۆڵینەوە لەلایەن دەستەی نەزاھە و وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم و عێراق لە ماوەی ١٥ ڕۆژ کارەکانیان تەواو بکەن و بۆ ئێمەی بگەڕێننەوە".

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact