Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 10 FEB 2025 02:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ماڵپه‌ڕی KDP زانیارى نوێ لەباره‌ی تەواوبوونی بەنداوی گۆمەسپان ده‌خاته‌ڕوو
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، بەنداوی گۆمەسپان کارکردن تێیدا بەردەوامە و ڕێژەی جێبەجێکردنی گەیشتووەتە ٧٠%و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێت، کە بۆ چەندین کەرتی جیاجیا سوودی لێوەردەگیرێت، وەکو کشتوکاڵ و ئاوی خواردنەوە و گەشتوگوزار و ئاژەڵداری.

رەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بەنداوی گۆمەسپان یەکێکە لە بەنداوەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر و گرنگی زۆری بۆ پارێزگای ھەولێر و زۆر کەرتی دیکەش ھەیە، ھاوکات پێش دوو ڕۆژ خۆم سەردانی بەنداوەکەم کرد و بە ڕێژەی ٧٠%ی تەواو بووە و بەنداوەکەش ٩٧ ملیۆن مەتر سێ جار ئاو دەگرێت و دەتواندرێت لە زۆر بابەت سوودی لێوەربگرین".

رەحمان خانی گوتیشی: "ئەو بەنداوە سوودی زۆری بۆ پارێزگای ھەولێر و دەورووبەری ھەولێریش دەبێت و دەبێتە ھۆی چارەسەری بەشێکی کەمئاوی ھەولێر، بەڵام لە ڕووی دیکە وەکو کشتوکاڵ و ئاژەڵداریش سوودی لێوەردەگرین و بڕیارە پڕۆژەی گەورەی گەشتوگوزاریشی لەسەر دروست بکرێت و ببێتە شوێنێکی گەشتوگوزاریش و ئاوی ژێر زەویش دەبووژێنێتەوە".

ناوبراو گوتیشی: "کارکردن لە پڕۆژەکە بەردەوامی ھەیە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێت، بۆیە پڕۆژەکە زۆر گرنگە بۆ پارێزگای ھەولێر و لە زۆر ڕووەوە سوودی لێوەردەگرین".

تێچووی پڕۆژەکە ٩٥ ملیار دینارە و بەرزیەکەشی ٧٠ مەتر و درێژیەکەشی ٥١٢ مەترە و ئێستا ٧٠%ی تەواو بووە و بۆ یەکەمجاریش لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان کۆنکرێتی جۆری ئارسیس لە بەنداوەکە بەکار دەھێندرێت، کە یەکێکە لە گەورەترین بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان و لەسەر ڕووبەری ٦ ملیۆن و ١٢٥ ھەزار مەتر دووجا دروست دەکرێت.

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

کەسوکارى پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر لە کرێى خوێندن دەبەخشرێن

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 21:02:02

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، ھاوسەر و منداڵی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر، لە کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران دەبەخشرێن.

 
بە ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 21:02:03

ھەولێر-KDP.info- فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایدەگەیەنێت، لە درێژەی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، لەژێر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات و مامەڵەی وەرگرتنی وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بۆ ٢٧ وەزارەت و فەرمانگە تەواو بووە و تێیدا ٢٤٠ ھەزار ١١١ فەرمانبەر لێی سوودمەند دەبن.

 
ئه‌مساڵ نزیكه‌ی په‌نجا هه‌زار نه‌مام لە هەولێر ده‌چێندرێن

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 18:02:07

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد، رێژه‌ی سه‌وزایی له‌ هه‌ولێر زیادی كردووه‌ و ده‌شڵێ، له‌ 14ی ئادار هه‌ڵمه‌تی فراوانی چاندنی نه‌مام به‌ڕێوه ‌ده‌چێت.

"لە دھۆک زیاتر لە چوار ھەزار و ٦٠٠ خانووی زێدەڕۆ تاپۆ دەکرێن"

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 17:02:26

دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانی دھۆک رایگەیاند، "بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٤ھەزار و ٦٠٠خانووی زێدەڕۆ لە پارێزگای دھۆک تاپۆ دەکرێن کە ماوەیەک پێش ئێستا بڕیاری تاپۆکردنیان لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەرچووە."

 
راگەیێندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 16:02:20

ھەولێر-KDP.info-  جەند رۆژێکە لە سنووری سلێمانی گردبوونەوەی ژمارەیەک فەرمانبەر بەدی دەکرێت. داواکارییە رەواکانی فەرمانبەران و چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان هەمیشە لە خشتەی کارە لەپێشینەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندان و لەو پێناوەش بە بەردەوامی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ لە بەغدا کار بۆ بەدیهاتنیان کراوە و تا رادەیەکی باش بەرەو پێشچوون هەیە. بە هەماهەنگی لەگەل بەغدا لە هەولی چارەسەرکردنی بابەتە هەلواسراوەکانین.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact