ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە ڕیفۆرمی چاکسازیی و بەردەوامیی بە شەڕی دژی داعش و کاری هاوبەش گفتوگۆ دەکەن.
ئهمڕۆ چوارشەممە 31ـی تەممووزی 2024، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ کۆڵۆنێڵ راب برەندستێتر، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی پیێشمەرگە، لەو کۆبوونەوەیەدا هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هاوپەیمانان، ڕیفۆرمی چاکسازی و درێژەدان بە شەڕی دژی داعش و بەردەوامیی کاری هاوبەش، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و کۆڵۆنێڵ راب برەندستێتر بوو.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، برەودان بەزیاترکردنی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، هاوکات بەردەوامیی بەپرۆسەی چاکسازی و درێژەدان بەشەڕی دژی داعش و بەردەوامیی کاری هاوبەش گفتوگۆ کران.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، هەردوولا بەگرنگیەوە تیشکیان خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بە ئەنجامگەیاندنی بەرنامەو پلانی هاوبەش بۆ لەناوبردنی هزری توندڕەوی داعش و گرووپە تیرۆرستیەکان لەعێراق. کۆڵۆنێڵ راب برەندستێتر، خۆشحاڵیی خۆی نیشان دا بە هەوڵ و هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە پرۆسەی چاکسازیی هێزەکان و ئاماژەی بەوە دا هاوپەیمانان گەشبینین بە بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی چاکسازیی لەوەزارەتی پێشمەرگەدا.
