Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 14 JUN 2026 12:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بڕیاره‌كه‌ی سەرۆکی حکوومەت بڕیارێکی زۆر کاریگەرە و چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم بۆ ھەڵگرتنی باج لەسەر ھۆتێلی چوار و پێنج ئەستێرە و خواردنگەکان کاریگەری لەسەر بووژانەوەی کەرتی گەشتیاری و زیادبوونی ڕێژەی گەشتیاری و ئەنجامدانی پڕۆژەی زیاتری گەشتیاری دەبێت و بڕیارەکەش کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئیبراھیم عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ھەڵگرتنی باج لەسەر ھۆتێلی چوار و پێنج ئەستێرە و خواردنگەکان لەسەر گەشتیاران بڕیارێکی زۆر کاریگەرە و زیاتر کەرتی گەشتیاری دەبووژێنێتەوە و ئێستاش چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ھاوکات جەختیش دەکاتەوە: ئەو باجەی پێویست بوو پێشتر گەشتیار بیدات ئێستا نایدات، بۆیە ئەمە لێکەوتەی پۆزەتیفی دەبێت و دەبێتە ھۆی ئەوەی ھانی وەبەرھێنەر و سەرمایەداران بدات بۆ ئەوەی پڕۆژەی گەشتیاری چوار ئەستێرەیی و پێنج ئەستێرەیی ئەنجام بدەن، لەبەر ئەوەی گەشتیار سەردانی ئەو وڵاتانە و ناوچانە دەکەن تێچووی کەمتری ھەیە، بۆیە ئەم بڕیارە بارگرانی سەر شانی گەشتیار کەمتر دەکاتەوە، بۆیە ئەمە ڕێژەی گەشتیاریش زیاد دەکات.

ئیبراھیم عەبدولمەجید ڕوونیشیکردەوە: ئەم بڕیارەی سەرۆکی حکوومەت پێشوازییەکی بێ وێنەی لێکراوە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە و، بەتایبەت خاوەن ھۆتێل و خواردنگەکان، چونکە ئەم بڕیارە وەڵامێکی دڵخۆشکەربوو بۆ داواکاری ھۆتێل و خواردنگەکان، لە ھەرێمی کوردستان ٤٧٠ ھۆتێل و زیاتر لە ٦٠٠ خواردنگەمان ھەیە، کە بەشێک لەوانە چوار و پێنج ئەستێرەن، ئەمەش جووڵەی زیاتر دەخاتە کەرتی گەشتیاری و دەرفەتی کاریش لەو کەرتە زیاتر دەبێت، چونکە پڕۆژەی زیاتر دەکرێت.

ناوبراو دەشڵێت: ئەگەر گەشتیارێک سەردانی ھەرێمی کوردستانی بکردایە نرخی شەوێک مانەوە ١٠٠ دۆلار بووایە پێویست بوو ١٠ دۆلار باج بدات ئێستا ئەوە نەماوە و لە خواردنگەکانیش بەھەمان شێوە کەسێک بایی ٥٠ ھەزار دینار خواردنی بخواردایە پێنج ھەزار دینار باجی دەدا ئێستا ئەوەش نەماوە، بۆیە ئەم بڕیارە کاریگەری زۆری دەبێت ھەم بۆ بووژانەوەی کەرتی گەشتیاری و ھەمیش بۆ زیادبوونی ڕێژەی گەشتیاران.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

شیرین زەکی بۆ KDP.info: فیدراسیۆنەکەمان دەنگی یەکگرتووی ژنانی هەر چوار پارچەی کوردستانە

SUNDAY, 14 JUNE 2026 12:06:52

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی، لە ساڵیادی دامەزراندنی فیدراسیۆنەکەدا دەڵێت، توانیویانە لە کاتێکی کورتدا تۆڕێکی بێسنوور لە نێوان ژنانی کورد لە سەرانسەری جیهاندا دروست بكەن، شیرین زەکی جندی جەختیش دەکاتەوە کە ئامانجی سەرەکییان گەیاندنی دەنگی ژنی کورد و پاراستنی زمان و کلتووری نەتەوەییە لە نێو نەوەی نوێدا.

 
پارتی برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا دەکات

SUNDAY, 14 JUNE 2026 11:06:20

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی (٦٩)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا، برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و سەرکردایەتیی ئەو پارتە دەکات و تێیدا جەخت لەسەر هاوپەیمانیەتی و هەماهەنگیی پتەوی نێوانیان دەکاتەوە لە پێناو بەدیهاتنی مافەکانی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان.

 
پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین

SUNDAY, 14 JUNE 2026 11:06:18

هەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ کۆچی دوایی برا گەورەی مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

 
نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالش بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت قۆناغی باشی بڕیوە و گەشتیاری زیاد کردووە

SUNDAY, 14 JUNE 2026 10:06:16

شێخان-KDP.info- ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ڕۆحانیی کوردانی ئێزدی دەڵێت، پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالش لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە قۆناغی زۆر گرنگی بڕیوە، ئەمەش بووەتە هۆی ڕاکێشانی ژمارەیەکی زۆری گەشتیارانی ناوخۆیی و شاندە بیانییەکان بۆ ئەم شوێنە مێژوویی و ئاینییە.

 
ڕاگەیاندراوی کۆبوونەوەی فراوانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان

SATURDAY, 13 JUNE 2026 20:06:00

ھەولێر-KDP.info- کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرپەرشتیی سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبوونەوەی فراوانی خۆی ئەنجام دا؛ تێیدا وێڕای تاوتێکردنی دەرھاویشتە زیانبەخشەکانی شەڕی ئەمدواییەی ئەمریکا و ئێران لەسەر ھەرێم و ژێرخانی وزە، جەختی لە پشتیوانیکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق عەلی زەیدی بۆ جێبەجێکردنی دەستوور و دابینکردنی مووچە کردەوە، ھاوکات بەردەوامیی ھەوڵەکانی لیژنەی مەکتەبی سیاسیی بۆ سەرخستنی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی و کۆتاییھێنان بە چەقبەستوویی سیاسیی ھەرێم دووپات کردەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact