Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 10 FEB 2025 03:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەکرەم ساڵح بۆ KDP: ئەمڕۆ بەشێوەیەكی فەرمی داوای ڕوونکردنەوە دەکەین
| KDP.info


گەرمیان-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٢ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لە ھۆکاری دواکەوتنی دەرئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی دەکات و ئەوەش دەخاتەڕوو کە داوا لە دامودەزگا ئەمنییەکان دەکەن ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ ڕای گشتی بخەنەڕوو.

ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی ٢٢ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بەداخەوە تا ئێستا ھیچ لایەنێکی فەرمی ئەمنی لە سنووری گەرمیان ڕوونکردنەوەیان نەداوە لەسەر دەرئەنجامی ئەو کردەوە تیرۆرستیەی کە ڕووبەڕوومان بۆوە لە ڕۆژی ١٥ / ٧ کە بەوھۆیەوە خۆمان بە موعجیزە ڕزگارمان بوو، کە ئۆتۆمبێلەکەمان بە تەواوی سوتا وێڕای زیانی ماددی زۆر بەو دەورووبەرە، تاکو ئێستا ئێمە چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەن بە تایبەت لە ئاسایشی گەرمیان کە ئەرکی لێکۆڵینەوەی کردەوە تیرۆرستیەکەیان گرتۆتە ئەستۆ، چونکە دەزگای ئاسایشی گەرمیان تەواوی کامێراکانیان ھەڵگرتووەتەوە و بردوویانە بۆ لێکۆڵینەوە بەپێی ئەو بەدواداچوونەی کە خۆمان کردوومانە لە کامێراکانەوە کەسەکە بە ڕوونی دەرکەوتووە و ئەم گرتە ڤیدیۆیانە لای ئاسایشی گەرمیانیش ھەیە کە ئەو کەسەی کردەکەی ئەنجامداوە لە کامێراکان بەڕوونی دیارە چۆن ھاتووە و چۆن ڕۆیشتووە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە بۆچی تا ئێستا دەزگا ئەمنییەکانی ئەم سنوورە ھیچ دەرئەنجامێکیان بڵاو نەکردووەتەوە و ئاگاداریان نەکردووینەتەوە لەسەر ئەو ڕووداوە و بەنیازین ئەمڕۆ بەشێوەی فەرمی شاندێک بنێرینە سەردانیان و داوای ڕوونکردنەوە بکەین.

سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی حەوتی ٢٠٢٤، لە کاتێکدا ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی ٢٢ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان ویستوویەتی لە شوێنی حەوانەوەی خۆیەوە لە گەڕەکی شەھیدانی کەلار بەرەو لق بڕوات، لەوکاتەدا بۆمبە لکێنراوەکە بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقیوەتەوە.




دوایین هەواڵەکان

کەسوکارى پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر لە کرێى خوێندن دەبەخشرێن

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 21:02:02

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، ھاوسەر و منداڵی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر، لە کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران دەبەخشرێن.

 
بە ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 21:02:03

ھەولێر-KDP.info- فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایدەگەیەنێت، لە درێژەی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، لەژێر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات و مامەڵەی وەرگرتنی وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بۆ ٢٧ وەزارەت و فەرمانگە تەواو بووە و تێیدا ٢٤٠ ھەزار ١١١ فەرمانبەر لێی سوودمەند دەبن.

 
ئه‌مساڵ نزیكه‌ی په‌نجا هه‌زار نه‌مام لە هەولێر ده‌چێندرێن

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 18:02:07

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد، رێژه‌ی سه‌وزایی له‌ هه‌ولێر زیادی كردووه‌ و ده‌شڵێ، له‌ 14ی ئادار هه‌ڵمه‌تی فراوانی چاندنی نه‌مام به‌ڕێوه ‌ده‌چێت.

"لە دھۆک زیاتر لە چوار ھەزار و ٦٠٠ خانووی زێدەڕۆ تاپۆ دەکرێن"

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 17:02:26

دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانی دھۆک رایگەیاند، "بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٤ھەزار و ٦٠٠خانووی زێدەڕۆ لە پارێزگای دھۆک تاپۆ دەکرێن کە ماوەیەک پێش ئێستا بڕیاری تاپۆکردنیان لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەرچووە."

 
راگەیێندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە

SUNDAY, 09 FEBRUARY 2025 16:02:20

ھەولێر-KDP.info-  جەند رۆژێکە لە سنووری سلێمانی گردبوونەوەی ژمارەیەک فەرمانبەر بەدی دەکرێت. داواکارییە رەواکانی فەرمانبەران و چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان هەمیشە لە خشتەی کارە لەپێشینەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندان و لەو پێناوەش بە بەردەوامی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ لە بەغدا کار بۆ بەدیهاتنیان کراوە و تا رادەیەکی باش بەرەو پێشچوون هەیە. بە هەماهەنگی لەگەل بەغدا لە هەولی چارەسەرکردنی بابەتە هەلواسراوەکانین.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact