Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 15 JUL 2025 23:18 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیری ناوخۆ ئیمزای لەسەر هەمواری رێنمایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان واژووی لەسەر هەمواری رێنمایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد.

هێمن میرانی، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی تەمووزی 2024، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ ئیمزای لەسەر هەمواری رێنمایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد.
بە پێی هەمواری نوێ، "ئەو ئەفسەرانەی لە پلەی عەقیدن و ئامادەکاری دەکەن بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانیان بۆ عەمید، لە کاتی فەراهامبوونی مەرجە یاساییەکان، دەکرێت لە پایەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی یان بەڕێوەبەری بەش بن لە دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ. بەم جۆرە داواکاری سەدان عەقید کە بە یاداشتی جۆراوجۆر گەیشتبووە جەنابی وەزیر، جێبەجێ دەبێت".
میرانی دەڵێت، "ئەم جۆرە لە حوکمڕانی پێی دەگوترێت "حکومەتی وەڵامدەرەوە"، کاتێک هاووڵاتییان لە هەر چین و توێژێک داواکارییەکی رەوایان هەبێت و پێشکەشی بکەن، لەم جۆرە حوکمڕانییە داواکارییەکە بە وردی خوێندنەوەی بۆ دەکرێت و وەڵام دەدرێتەوە".




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا زەڵمی دەکات

TUESDAY, 15 JULY 2025 20:07:44

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مەعسوومە عەبدولقادر، ھاوژینی د. مستەفا زەڵمی، سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەکانیان دەکات.

سەرۆک فراکسیۆنەکان: کورد بە یەکگرتوویی دەتوانێ بە ھەموو مافەکانی بگات

TUESDAY, 15 JULY 2025 19:07:00

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەخت دەکەنەوە، یەکھەڵوێستی کورد دەبێتە ھۆی بەهێزبوونی کورد بەرامبەر بەغدا، دەشتوانێ مافەکانی بەپێی یاسا و دەستوور بەدەستبێنێت و پارێزگاریش لە دەستکەوتەکان بکات.

سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق: پێویستە حکوومەتی عێراق لەم ھێرشەی سەر کەرتی وزە بکۆڵێتەوە

TUESDAY, 15 JULY 2025 15:07:39

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق دەڵێت: "ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەر کەرتی وزە لە ھەرێمی کوردستان، بەھۆی ئەوەیە ھەرێمی کوردستان لەو بوارە زۆر پێشکەوتووە و چاویان بەو پێشکەوتنانە ھەڵنایەت".

 
ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:16

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانە دەكات كە به‌ درۆن ده‌كرێنه‌ سه‌ر ژێرخان و ناوچه‌ جیاجیاكان له‌ هه‌رێمى كوردستان. 

 
پشتیوان سادق باسی لە دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوخۆ و ناوچەكە کرد

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:08

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک هەڤاڵ و کادیرانی لقەکانی سنووری پارێزگای هەولێر كۆبووه‌وه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact