Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 11 JUL 2025 01:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

KDP زانیاریی تازە لەبارەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان ئاشکرا دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: سەرجەم ناوەکانی سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان بۆ دامەزراندن ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە و ھەموو ڕێکارەکانی پێویست ئەنجامدراون.

دکتۆر عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئێمە وەکوو وەزارەتی خوێندنی باڵا سەرجەم ناوی سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکانمان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە و ھەندێک ناو کێشەیان ھەبوو ئەوانیش چارەسەر کراون و نێردران، بۆیە ئەوەی لەسەر ئێمە پێویستە ھەموو ڕێکارەکانمان تەواو کردووە و ساڵانە زیاتر لە ھەزار دەرچووی یەکەمەکانمان ھەیە، بۆیە ئەوانیش وردبینی بۆ دەکەن و دواتر ڕەوانەی بەغدا ده‌کرێن.

دکتۆر عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق گوتیشی: ھەرکاتێک ناوەکان ڕەوانەی بەغدا بکرێن لە ڕێگەی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام بەدواداچوونی بۆ  دەکرێت بۆ دامەزراندنیان و بەردەوامیش دەبین تاوەکو سەرجەمیان دامەزرێن، چونکە ئەوانە مافی خۆیانە دامەزرێن، بۆیە بەردەوام لەسەر خەت دەبین و ھەر زانیاری و داواکارییەکیان ھەبێت، بۆیان ڕەوانە دەکەین، بۆیە گەشبینین کە ھەمووان دامەزرێن.

وتیشی، ڕەوانەکردنی ناوەکانیش لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران دەبێت و ڕەنگە بەھۆی زۆری ناوەکانیش ھەمووان بەیەکجار دانەمەزرێن و بەپێی پێویستی و بەقۆناغ دامەزرێن.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

سبه‌ی هەرێمی کوردستان میوانداری بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی گرینگ و چارەنوسساز دەکات

THURSDAY, 10 JULY 2025 21:07:18

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو ئاسانکارییەک کراوە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە ده‌شڵێت، هەرێمی کوردستان میوانداری ئه‌م پرۆسە گرنگه‌ دەکات.

 
کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن

THURSDAY, 10 JULY 2025 18:07:10

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت "پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەنەدا زۆر باشە و کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت بێن لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن، ئێمەش وەکو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاری و ئاسانکاری تەواویان بۆ دەکەین." 

 
شانده‌كه‌ی پەرلەمانتارانی دەم پارتی ئەمشەو لە هەولێر دەمێننەوه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 15:07:27

ھەولێر-KDP.info- بۆ بەشداربوون لە رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، شاندێکی پەرلەمانتارانی دەم پارتی و کەسایەتییەکانی باکووری کوردستان گەیشتنە هەرێمی کوردستان. 

 
ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

THURSDAY, 10 JULY 2025 13:07:31

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ناکۆکیی نێوان چەند کەسێک لە سەر کێشەی زەوی و زار، گرژی و نائارامی لە ناوچەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دروست بوو کە بە داخەوە بووە هۆکاری زیانی گیانی و ماددی.

 
بزانه‌ کابینەی نۆیه‌م لە سنووری هەر چوار پارێزگادا چی له‌ بواری ڕێگەوباندا كردووه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 13:07:19

ھەولێر-KDP.info- لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی تەنیا لە کەرتی ڕێگه‌وباندا لە سنووری هەر چوار پارێزگاکە و هەر چوار ئیدارە سەربەخۆکەی هەرێم، بە درێژایی 2681 کیلۆمەتر ڕێگه‌ دروستکراوە، لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ڕێگەوبان و ئاسانی هاتوچۆی هاووڵاتیان و بەستنەوەی ناوچەکان بە یەکتری.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact