Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 3 JUL 2025 05:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبى سیاسیی پارتى دیموکراتى کوردستانەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەهۆی ڕووداوی بەئامانجگرتنی بەرپرسی لقی 22ی پارتی و تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەكەی، مەكتەبی سیاسیی پارتى دیموکراتى کوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا بە توندی ئیدانەی ئەو كارە تیرۆریستییە دەكات.

ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیاندراوەكەیە:

بەداخەوە ڕۆژى دووشەممە، رێکەوتى ١٥/ ٧/ ٢٠٢٤، هەڤاڵ (ئەکرەم ساڵح) بەرپرسى لقى ٢٢ى پارتیمان لەکاتى ڕۆیشتنى بۆ ئەرکى فەرمى ڕۆژانەى خۆى لە شارى کەلار، دەکرێتە ئامانج و ئۆتۆمبێلەکەى دەتەقێندرێتەوە، خۆشبەختانە زیانى گیانى نەبووە.

ئێمە لەکاتێکدا بە توندى ئیدانەى ئەو کردەوە تیرۆرستیە دەکەین کە هەڤاڵانى پارتیمان کراونەتە ئامانج، داوامان لە دامودەزگاکانى سنوورەکەیە لێکۆڵینەوەى جددى لەو کردەوە نا مرۆڤانە و تیرۆرستیە بکەن و ئەنجامدەرانى بۆ پارتیمان و ڕاى گشتى و خەڵکى کوردستان ئاشکرا بکەن.

ئەو جۆرە کارە تێکدەرانە کاریگەرى دەبێت بۆ سەر سەقامگیرى و ئاسایشى هەرێمى کوردستان و، بە ئامانجگرتنى هەڤاڵان و کادیرانى پارتیمان لە لایەن هەر لایەن و گروپێکەوە بێت قبوڵکراو نییە و ڕێگا نادەین تێکدەران بە مەرامەکانیان بگەن، بۆیە لە پێناو سەقامگیرى و ئاسایشى کۆمەڵایەتى هەرێمى کوردستان پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئەرکى خۆیان هەڵسن و ئەنجامدەرانى کردەوە تیرۆرستیەکە بدۆزنەوە و ڕووبەڕووى یاسا بکرێنەوە.

 

مەکتەبى سیاسىیی پارتى دیموکراتى دیموکراتی کوردستان

١٦ـی ٧ـی ٢٠٢٤

 




دوایین هەواڵەکان

پارتی و حزبی گەلی تورکمانی و تورکمانئیلی تیشکیان خستەسەر خزمەتکردنی زیاتری کەرکووک

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 22:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی حزبی گەلی تورکمان و حزبی تورکمانئیلی کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا تیشک خرایە سەر پەیوەندی لەمێژینەی ھەردوو گەلی کورد و تورکمان لە شاری کەرکووک.

 

کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

پشتیوان سادق

سەرۆكی حكوومەت سەرەخۆشی لە كەسوكاری خوالێخۆشبوو موحسین ئامێدی دەكات

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری خوالێخۆشبوو تێکۆشەر و خەباتکار و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 20:07:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سوپاسی باڵیۆزی فینلاندی لە عێراق کرد بۆ ھەوڵ و کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە.

نێچیرڤان بارزانى سه‌رساخیێ ل بنه‌مالا خودێ ژێ ڕازى محسن ئامێدى دكه‌ت

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 19:07:09

ھەولێر-KDP.info-  وه‌غه‌را دویماهیێ یا خه‌باتكار و تێكۆشه‌ر و كه‌ساتیێ به‌رنیاسێ به‌هدینا و كوردستانێ، خودێ ژێ ڕازى محسن ئامێدى، خه‌مبار كرین. 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact