ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/7/16 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، هه‌واڵى به‌ڕێز ئه‌كره‌م ساڵح په‌رپرسى لقى (22)ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى پرسى كه دوێنێ له‌به‌رده‌م ماڵى خۆیدا له كه‌لار له هه‌وڵێكى تیرۆركردن به ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبیله‌كه‌ى، ڕزگار بوو.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى هه‌واڵپرسى و هیواى سه‌لامه‌تى بۆ خۆى و یاوه‌رانى بریندارى، سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هه‌وڵه تیرۆرستییه و هه‌موو هه‌وڵێكى تیرۆرى سیاسى كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌دواداچوون بۆ كه‌یسه‌كه ده‌كه‌ن تاكو ئه‌نجامده‌رانى بدۆزرێنه‌وه و ڕووبه‌ڕووى یاسا بكرێنه‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ئه‌كره‌م ساڵح وێڕاى ئاماژه‌كردن به چۆنیه‌تیى هه‌وڵه تیرۆرستییه‌كه و زیانه‌كانى، سوپاس و پێزانینى بۆ خه‌مخۆرى و هه‌واڵپرسى و به‌دواداچوونى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.