Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 4 JUL 2025 03:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەکتەبی سیاسیی پارتی پەیامێکی بڵاو کردەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (یەکی موحەڕەم)، سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بە بۆنەی هاتنەوەی (یەکی موحەڕەم) سەری ساڵی نوێی کۆچی، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، هیوادارین ئەو بۆنە پیرۆزە هەوێنی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بێت بۆ  کۆمەڵگاکەمان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە و مایەی کۆتاییهاتنی کێشە و گیروگرفتەکان بێت.

لەو دەرفەتەدا جەخت دەکەینەوە سەر نەریتی دێرینی پێکەوەژیان و، پتەوترکردنی گیانی ئاشتەوایی و لێبووردەیی و بەرقەراربوونی سەقامگیری و هاوئاهەنگیی کۆمەڵایەتی و دوورخستنەوەی خولیا و بیری شەڕانگێزی و توندوتیژی لە هەرێمی کوردستاندا.

دووبارە سەری ساڵی نوێی کۆچی پیرۆز بێت و هەموو لایەک سەرکەوتوو و سەرفراز بن.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١ی موحەرەمی ١٤٤٦ی کۆچی

٧ ی تەمووزی ٢٠٢٤ی زایینی

 




دوایین هەواڵەکان

دژەتیرۆر: درۆنێک خرایە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە

THURSDAY, 03 JULY 2025 23:07:47

هەولێر-KDP.info- دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە.

 
بڕیاره‌ 50 كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری فەڕه‌نسی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن

THURSDAY, 03 JULY 2025 22:07:13

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتیی وه‌به‌رهێنان ده‌ڵێ، بڕیاره‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری وڵاتی فەڕه‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ده‌شڵێ، فەڕه‌نسییه‌كان ده‌یانه‌وێ رۆڵیان له‌ كه‌رتی وه‌به‌رهێنانی كوردستاندا هەبێت.

 
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە محەممەد موحسین دەکات

THURSDAY, 03 JULY 2025 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری خوالێخۆشبوو (موحسین ئامێدی) تێکۆشەر و خەباتکار و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی کرد.

 
سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

THURSDAY, 03 JULY 2025 17:07:07

ھەولێر-KDP. info - ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/3، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سەرۆکی نێردەی (یوونامی UNAMI) کرد.

د.عومەر حەسەن: به‌بیابانبوونی عێراق كۆچی ژینگه‌یی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌

THURSDAY, 03 JULY 2025 17:07:02

سۆران -KDP.ifo- پسپۆرێكی جوگرافیای سروشتی سه‌باره‌ت به‌ دیارده‌ی به‌بیابان بوون و گۆڕانی كه‌شوهەوا و ئاو هۆشداری ده‌دات، دەڵێت"ئه‌و دیارده‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی کۆچی ژینگه‌یی و گۆڕانی دیموگرافی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دروست دەکات."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact