Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 22 OCT 2024 03:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نازم ھەرکی: ئەوەی لە نەینەوا کرا دروستکردنی فیتنە بوو
| KDP.info


شنگال -KDP.info- نازم ھەرکی، بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال گوتی: پێویستە ھەنگاوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دووبارە نەبێتەوە، چونکە بیرکردنەوەیەکی مەترسیدارە و فیتنە دەخاتە نێوان پێکھاتەکان.

نازم ھەرکی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: دوای بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ گۆڕینی بەرپرسی یەکە ئیدارییەکانی سنووری پارێزگای نەینەوا، بە تەواوی نایاسایی و نادەستووری بوو، ئێمە بە ھەموو شێوەیەک ڕەتمان کردەوە و پارێزگاریش ناتوانێت بڕیاری نایاسایی و نادەستووری جێبەجێ بکات، بۆیە بڕیارەکە ڕاگیرا و کاری پێ ناکرێت.

هەرکی دەشڵێ: ناکرێ کاری نایاسایی لەڕێگەی ئەنجوومەنەوە ئەنجام بدرێت، ئەوەی کرا کودەتایەک بوو، بە شێوەیەکی میلیشیایانە مامەڵەی لەگەڵدا کراوە، چونکە بۆ گۆڕینی بەرپرسە ئیدارییەکان، پێویستە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکرێت، یاخود لە ئەنجوومەنی وەزیران یان ھاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بڕیاری لێ بدرێت، بۆیە بێ گوێدانە ھیچ ڕێکارێکی یاسایی، ئەو کارەیان کردبوو.

دەشڵێ: دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگا لەبارەی دیاریکردنی بەرپرسی یەکە ئیدارییەکان نایاسایی بوو، بۆیە ھەر لە سەرەتاوە ئێمە ڕەتمان کردەوە، داوا دەکەین چیتر بڕیاری نایاسایی و نادەستووری بەسەر خەڵکی پارێزگای نەینەوادا نەسەپێندرێت، بە ھۆی ئەوەی ئەو پارێزگایە جیاوازە لەگەڵ پارێزگاکانی دیکە و پارێزگای پێکەوەژیانە و پێویستە بڕیارەکانی بە سازان بێت نەک بە زۆرینە، هەر ئەمجارە نا بەڵکو هەر کاتێک بڕیاری لەو شێوەیە بدرێت ڕێگە نادەین بڕیاری نایاسایی دژی نەینەوا بدرێت، چونکە ئێمە وەکو پارتی زۆرینەین و خاوەنی زۆرترین دەنگین، زیاتر لە ١٤٢ ھەزار دەنگمان بەدەست هێناوە، هەر بۆیەش ئەم بیرکردنەوە مەترسیدارانە کە فیتنەی نێوان پێکھاتەکانی لێ دەکەوێتەوە ڕەت دەکەینەوە.

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (شێخ ڕەشید چۆمانی) دەکات

MONDAY, 21 OCTOBER 2024 20:10:06

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (شێخ ڕەشید چۆمانی) دەکات.

 
ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

MONDAY, 21 OCTOBER 2024 18:10:44

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی کۆتایی ھاتن و سەرکەوتنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە.

بەپەلە…پارتی لە ھەڵەبجە سەرکەوت

MONDAY, 21 OCTOBER 2024 18:10:58

ھەڵەبجە-KDP.info- بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردن، پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵەبجە کورسییەکی لە کۆی سێ کورسی پارێزگاکە بەدەستھێنا.

کۆمسیۆن: سەرکەوتنی پارتی راگەیاند…"ھەنگاوێکی گەورەتر بەرەو پێشەوە"

MONDAY, 21 OCTOBER 2024 18:10:52

ھەولێر-KDP.info-   لە هەڵبژاردنێکدا کە وەک نیشانەیەکی بەهێزی بەردەوامی دیموکراسی لە ناوچەیەکی هەستیاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبینرێت، پارتی دیموکراتی کوردستان بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی کۆمسیۆن، زیاتر لە ھەشت سەد و نۆ  ھەزار دەنگی بەدەستھێنا، (٨٠٩١٩٧) لە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان. ئەم سەرکەوتنە، هیوای بۆ پێشکەوتنی زیاتر لە هەرێمی کوردستان زیندوو کردەوە.

د.دلاوەر ئاژگەیی: ئەم ھەڵبژاردنە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەی ھەرێمی کوردستان بەھێزتر دەکات

MONDAY, 21 OCTOBER 2024 16:10:18

یەکێتی ئەورووپا -KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا گوتی: ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێگەی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەھێزتر دەکات، بۆ ئێمەش گرینگە و دەتوانین پەیوەندی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان زیاتر بۆ پێشەوە ببەین، بە تایبەتیش بۆ پارتی دیموکراتی کوردسان سەرکەوتنێکی گەورەیە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact