Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پۆلیسی ھەرێم بۆ KDP: ھەڵگرتنی چەک بە بێ مۆڵەت سزاکەی زۆر قورسە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی پۆلیسی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، یاسای چەک جێبەجێ کراوە و ئەوەی سەرپێچیش بکات، سزای قورسی دەبێت، بۆیە پێویستە ھاووڵاتیان ئاگادار بن ھەڵگرتنی چەک بە بێ مۆڵەت سزاکەی قورسە.

کارزان غەفووری، گوتەبێژی پۆلیسی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ھەر یاسا و رێنماییەک دەردەچێت، کار دەکرێت بۆ ئەوەی زۆرینەی خەڵک پابەند بێت و جێبەجێ بکرێت، مەرج نییە ١٠٠% جێبەجێ بکرێت، لەبەر ئەوەی تەنھا لە ھەرێم نا، بگرە لە وڵاتانی بیانیش بەو شێوەیەیە و حاڵەت ھەر دەبێت و لە یاسادەرچوو ھەن، ئەگەرنا دەرچوونی یاسای ژمارە ٢ی چەکی ساڵی ٢٠٢٢ جێبەجێ کراوە بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەوەی پابەند بێت خۆی دەپارێزێت و ئەوەی پابەندیش نەبێت، پێویستە خۆی بەرپرسیارەتییەکە ھەڵگرێت:"

غەفووری گوتیشی: "یاسای چەک بەپێی ئامار و داتا جێببەجێ کراوە بە رێژەیەکی زۆر باش، کە زیاتر لە ١٧ هەزار پارچە چەکی جۆری کڵاشینکۆف و دەمانچە تۆمار کراون".

دەشڵێ: "ئەو بڕیارەی جێبەجێ کراوە، کاریگەریی زۆر باشی ھەبووە و چەندین گرفتی کەم کردووەتەوە و تەنھا بە چەک کوشتن و خۆکوشتن نییە، بگرە زۆر جار بە چەقۆش رووداو دروست دەبێت، بۆیە بە گشتی حاڵەتەکانی ھەڕەشە و تەعەداکردن و چوونە سەر خەڵک بە چەک کەمی کردووە نەک تەنھا کوشتن بە چەک، بۆیە یاساکە بە تەواوی جێبەجێ کراوە و ئێستاش بەردەوام کاری لەسەر دەکرێت و رۆژانە مەفرەزەکانی ئێمە لە شوێنەکان ھەن و خەڵک دەستگیر دەکرێت چەکی پێ بێت بەپێی یاسای چەک مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، کە سزاکەی زۆر قورسە لەچاو پێشتر".

ناوبراو باسی لەوەش کرد: "بەپێی یاسای ژمارە٢ ی چەکی ساڵی ٢٠٢٢، هەر کەسێک چەکی پێ بگیرێت بێ مۆڵەت بێت، ساڵێک بۆ سێ ساڵ بەند دەکرێت و سزای ماددیش دوو ملیۆن بۆ پێنج ملیۆن دینارە، ئەگەر تۆماریش کرابێت پێویستە مۆڵەتی ھەبێت، چونکە ئەوەی تۆمار کراوە چەکی ناسێندراوە ھەر کارێکی پێ بکرێت خاوەنی چەکی یەکەم لێی بەرپرسیارە، چونکە پێشتر ھاوڕێ چەکی بە ھاوڕێ دەدا یاخود خزمەکان بە ھەمان شێوە، ئێستا ئەمانە زۆر کەم کراوەتەوە و تواندراوە کۆنترۆڵێکی باشی چەک بکرێت".

ئاماژەشی دا: "بۆ چەکی قورسیش تۆمارکردن نییە و پێویستە رادەست بکرێت، کە ئەوە رادەستی ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ دەکرێت و نایھێنن بۆ لای ئێمە، چونکە تەنھا چەکی سوک رادەستی ئێمە دەکرێت، بۆیە ئەو حاڵەتانەی بە چەک ڕوو دەدەن سزاکەی زۆر قورسە و پێویستە ھاووڵاتیان زۆر ئاگادار بن لە بەکارھێنانی چەک".

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact