Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 25 MAY 2024 18:38 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"به‌شێك له‌ ستراتیژیه‌تی كارەکانی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی"
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  کابینەی نۆیەم گرنگییەکی تایبەتی بە کەرتی ژینگە و بووژانەوە داوە، ئه‌و سێكته‌رانه‌ بوژێنراونه‌ته‌وه‌ كه‌ زۆترین سوودیان به‌ پێشكه‌وتنی كوردستان گەیاندووه‌. پارێزگاری هه‌ولێریش ده‌ڵێت: ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌ به‌ده‌ستهێنراوه‌ و كوردستان لە پێشکەوتنەکانی  پاشه‌كشێ ناكات.

له‌ كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان به‌ گرنگییه‌وه‌ باسكراون و وێڕای ئه‌و قه‌یرانه‌ قورسه‌ داراییه‌ی به‌سه‌ر كوردستاندا هاتووه‌ بوودجەشیان بۆ تەرخان کراوە و پڕۆژه‌ ستراتیژییه‌كان نه‌وه‌ستاون.

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی چوار ساڵی کارکردنی خۆیدا گرنگییەکی تایبەتی بە کەرتی ژینگە داوە، له‌ كه‌رتی پیشه‌سازی، كشتوكاڵ، په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ به‌ده‌ست هێنراوه‌، به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌وتوون، هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمەوە، لە سنووری پارێزگاکانی، هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە، رێگەپێدان و ڕەزامەندی بە 11558 پڕۆژە دراوە لە بوارەکانی، پیشەسازی، پیشەسازی خۆراک، خزمەتگوزاری، بازرگانی، کشتوکاڵی و تەندروستی، پڕۆژەکانیش بەم شێوەیە دابەش بوون: لە پارێزگای هەولێر، 3940 پڕۆژە، سلێمانی 3541 پڕۆژە، دهۆک 2399 پڕۆژە و هەڵەبجە 39، ئیدارەی گەرمیان 1004 پڕۆژە و ئیدارەی راپەڕینیش 635 پڕۆژە.

له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت ته‌نیا پرۆژه‌ نه‌كراوه‌، به‌ڵكو به‌دواداچوونیش بۆ پڕۆژه‌ كراوه‌، له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا ڕێگە لە 89 پڕۆژه‌ گیراوە كه‌ له‌گه‌ڵ ڕێسا و یاسای حكوومه‌ت نه‌گونجاون ئەمە جگە لەوەی چاودێری و بەدواداچوون و پشکنین بۆ 19658 پڕۆژەی جیاواز کراوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: له‌م كابینه‌یه‌ی حكوومه‌ت وێڕای قه‌یرانی سه‌ختی دارایی له‌ به‌رده‌وامیدان به‌ پڕۆژه‌ی ستراتیژی نه‌وه‌ستاوین، له‌ هه‌ولێر گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی، پیشه‌سازی، گه‌شتیاری و وه‌به‌رهێنان كراوه‌، كوردستان به‌جۆرێك پێشكه‌وتووه‌ ناتوانرێت نادیدیه‌ بگیرێت و پێشكه‌وتنه‌كانی بوه‌ستێنرێت، له‌م كابینه‌یه‌ به‌شێكی زۆری پڕۆژه‌كان دابه‌شكاری بۆ كراوه‌، له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كانه‌وه‌ بۆ قه‌زا و ناحییه‌كان، گرینگی زۆر به‌ شاره‌ بچووکه‌كان دراوه‌، پڕۆژه‌كان له‌ شاره‌ گه‌وره‌كانه‌وه‌ شۆڕكراونه‌ته‌وه‌ بۆ شاره‌كانی دیكه‌، ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌كانی كه‌مكردووه‌ته‌وه‌.

ڕایشیگه‌یاند: له‌م كابینه‌یه‌دا ڕێگای سه‌ره‌كی شاره‌كان به‌تایبه‌ت هه‌ولێر، دهۆك، مووسڵ و ڕێگای ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان به‌ بودجه‌یه‌كی زۆر دروستكراون و نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه‌، لە ڕێگاکانی ناوشاریش به‌ دروستكردنی شه‌قامی سه‌ره‌كی قه‌ره‌باڵغی زۆر كه‌م كراوه‌ته‌وه‌، هەروەها ئەو کارگە و پڕۆژانەی پێش یاسای ژمارە 8ـی ساڵی 2008 مۆڵەتیان وەرگرتووە و شوێنی سەوزکردنیان لەنێو ڕووبەری پڕۆژەکانیاندا نەبووە، کاری سەوزکردنیان لە ناوچە و شوێنی دیکە پێ سپێردراوە، بەجۆرێک لەو ماوەیەدا زیاتر لە 706 دۆنم زەوی بەو کارگە و پڕۆژانە سەوزکراون.

دلێر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزار له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: کار و دیدگای سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی بۆ کوردستانێکی سەوز زۆر گرنگ بووه‌ بۆ پێشخستنی سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان، له‌م ڕوانگه‌یەوه‌ به‌هێزترین بنه‌ما بۆ كه‌رتی گه‌شتیاری كوردستان دانراوه‌، ئاماره‌كانی سه‌ردانی گه‌شتیاریش بۆ  كوردستان دڵخۆشکەرن، جیا له‌وه‌ش چاكسازی زۆر كراوه‌ له‌ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و كه‌رته‌.

له‌بواری ژینگه‌یی، ئیدریس ئیسماعیل، په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌ خولی پێنجه‌م بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان له‌م كابینه‌یه‌دا چاكسازیان تێدا كراوه‌، له‌وانه‌ قەدەغەکردنی سووتاندنی غازی کێڵگەکان لە پاڵاوگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە 150 ملیۆن مەتر سێجا گازی زیانبەخش دەسووتێنرا و تێکەڵ بە هەوای پاک دەکرا، سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی ئەمەی قەدەغە کرد، سەرۆکوەزیران تا کۆتایی ساڵی 2024، 100 ملیۆن دۆلاری بۆ بەرهەمهێنانی وزەی نوێبووەوە لەڕێگەی تیشکی خۆر تەرخان کردووە کە ئامانج لێی دوورکەوتنەوەیە لە دەستکەوتنی وزە لە ڕێگەی سووتەمنییە باوەکان.

له‌بواری كه‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسی لافاو و قه‌یرانی كه‌م ئاوی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: زیاتر لە 100 پۆند بە مەبەستی گلدانەوەی ئاو درووستکراون کە یارمەتیدەرن بۆ کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری و ڕێگەش لە دروستبوونی لافاو دەگرن، بودجه‌یه‌كی زۆریش بۆ لێدانی بیری نوێی ئاو تەرخانکراوە، چاكسازی له‌ بیره‌ ئاوه‌كان و دابینكردنی ئاوی پاك بۆ خواردنه‌وه‌ی ماڵان دەکرێت.

له‌ بواری پیشه‌سازی، كاره‌با و قیڕ

پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: له‌م كابینه‌یه‌دا گه‌وه‌ترین پرۆژه‌ی سپیایی وه‌ك خۆراك، پیشه‌سازی ئاسن و چیمه‌نتۆ و كارگه‌ی له‌قتونان و دووباره‌ ڕیسایكلین كردنی به‌رهه‌مه‌كان کاریان بۆ کراوه‌، سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی یەکەمین کارگەی پێشکەوتووی ڕیسایکلینی قیڕی کردەوە کە بە یەکەم کارگەی لەو چەشنە لە سەرتاسەری عێراق دادەندرێت، ئەمەش کۆڵەگەیەکی گرینگی شۆڕشی ژینگەدۆستانەیە.

له‌ بواری پاراستنی مافی ئاژه‌ڵان

خۆشناو گوتی: له‌ سنووری هه‌ولێر زیاتر له‌ 20 هه‌زار سه‌گی بێ لانه‌ و سه‌رشه‌قامه‌كان هه‌بوون، گه‌وه‌ترین شەڵته‌ر له‌ هه‌ولێر بۆ ئه‌و سه‌گانه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و بودجه‌یه‌كی زۆری بۆ ته‌رخان كراوه‌ ڕۆژانه‌ سه‌گه‌كان كۆده‌كرێنه‌وه‌ و له‌وێ پۆلێن ده‌كرێن و چاودێری ده‌كرێن، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە جێبەجیکردنی پڕۆژەیاسای ژمارە 14 کرد کە تایبەتە بە مافی ئاژەڵان و سزادانی توندی ئەوانەی توندوتیژی بەرامبەر ئاژەڵان ئەنجام دەدەن و چه‌ندین كه‌سیش له‌سه‌ر ڕاوی ئاژه‌ڵان و ئازاردانیان دەستگیر کراون.

په‌ره‌دان به‌ كه‌رته‌كانی دیكه‌ ..

به‌پێی ئاماره‌كانی دەست ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی كه‌وتوون لە هەرێمی کوردستان دەست بە درووستکردنی زیاتر لە 200 بەنداو و پۆند کراوە کە هۆکارن بۆ جوانتربوونی دیمەنی سرووشتی کوردستان.

 




دوایین هەواڵەکان

پرسەنامەیەک لە سەرۆکوەزیرانی ھەرێمەوە

SATURDAY, 25 MAY 2024 18:05:25

ھەولێر-KDP.info-  بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حەسەن مستەفا محیەدین)، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ کە ئەمە دەقەکەیتی:

 
سەردانەکانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئەنجامی باشی هەیە

SATURDAY, 25 MAY 2024 18:05:25

بەغدا-KDP.info-  هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاراسته‌ی ڕێکكه‌وتن و تێکگه‌یشتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌نجامی باشی هه‌یه‌، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامانجی بوو گرفته‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌ بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ چه‌ندین شاندی كوردستان چونه‌ته‌ به‌غدا و گفتوگۆیان كردووه‌.

 
بەرپرسی لقی یەکی پارتی بۆ KDP: بووینەتە ڕایەڵەیەکی گرنگی نێوان خەڵک و حکوومەت

SATURDAY, 25 MAY 2024 12:05:02

دھۆک-KDP.info- بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی، خزمەتێکی گەورەی پارێزگای دھۆکی کردووە و دەشڵێ؛ ئێمە بووینەتە ڕایەڵەیەکی گرنگی پەیوەندیی نێوان خەڵک و حکوومەت بۆ گەیاندنی داواکارییەکانیان و حکوومەتیش داواکارییەکانی ئێمە زۆر بە باشی لەبەر چاو دەگرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دەکات

SATURDAY, 25 MAY 2024 11:05:54

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی شەممە 25ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر کرد کە پێکهاتبوو لە بەڕێز ئەحمەد بن حەسەن ئەلحمادی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر و بەڕێز سوڵتان بن موبارەک ئەلکوبەیسی باڵیۆزی قەتەر لە عێراق و بەڕێز حوسێن بن علی ئەلفەزالە کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر.

 
ئەمڕۆ فوئاد حوسێن سێ پارچەی گرانبەهای شوێنەواری عێراقی وەرگرتەوە

FRIDAY, 24 MAY 2024 22:05:09

سویسرا-KDP.info- وەزیری ناوخۆی سویسرا سێ پارچەی شوێنەواری عێراقی رادەستی وەزیری دەرەوەی عێراق کردەوە. وەزارەتەکە دەڵێت: "گومان دەکەین بە رێگەیەکی نایاسایی لە عێراق برابێتنە دەرەوە." 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact