Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 17 SEP 2024 09:23 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هه‌ڵوێستی له‌یلا قاسم، نرخی بۆ خه‌باتی سیاسی ئافره‌ت دانا
| KDP.info


زیــــــبا تـەهـــــــــــا

به‌شداری سیاسی ئافره‌تان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌تایبه‌ت له‌كوردستان شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی وه‌رگرتووه‌ كه‌ جیاوازتره‌ له‌شێوازی ئاماده‌بوونی ئافره‌تان له‌ بواری سیاسی وه‌ك كاره‌كته‌رێكی سه‌ركه‌وتووی ئه‌و بواره‌ی جیهان‌، هه‌رئه‌م شێوازه‌ بیركردنه‌وه‌ و به‌شداریكردنه‌ بۆته‌ فاكته‌ری زیاتر كاریگه‌ربوون و رۆڵبینینی ئافره‌تی كورد. له‌وانه‌یه‌ به‌شداری سیاسی له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌هه‌ندێك وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بۆ زیاتر چه‌سپاندنی مافی كۆمه‌ڵایه‌تی ئافره‌تان بووبێت به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی كورد مانایه‌كی دیكه‌ی له‌خۆگرتووه‌ و بریتی بووه‌ له‌رزگاركردنی میلله‌تێك له‌ژێر ده‌سته‌یی و چه‌وسانه‌وه‌، هه‌ر ئه‌م روانگه‌یه‌ وایكردووه‌ به‌ده‌ر له‌پیاوان ئافره‌تانیش هه‌ست به‌و به‌رپرسیارێتیه‌ نیشتمانییه‌ بكه‌ن و ئاماده‌بوونێكی سه‌ركه‌وتوویان له‌ جێبه‌جێكردنی پلانه‌ سیاسی و شۆڕشه‌كان هه‌بێت. لێره‌دا نموونه‌ی ئافره‌تی خه‌باتگێڕ و بوێری وه‌ك له‌یلا قاسم ئاماژه‌ پێده‌كه‌ین كه‌ توانی به‌ روحی خۆی پارێزگاری له‌شوناسی كورد بوون و نه‌ته‌وه‌یی بوون بكات و ببێته‌ سیمبولی ئافره‌ت بۆ قوربانیدان له‌پێناو بیروباوه‌ر و نیشتمان، ئه‌م جۆره‌ قوربانیدانه‌ش له‌سه‌ر ئاستی مێژوو زۆر كه‌مه‌ به‌تایبه‌ت له‌سێداره‌دانی ئافره‌ت له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌ و سیاسی.

هه‌ڵوێستی نیشتمانی له‌یلا قاسم نرخی بۆ به‌شداریكردنی سیاسی ئافره‌ت دانا و كرده‌یه‌ میتۆدێك كه‌ له‌دوای خۆی هه‌زاره‌ها ئافره‌ت هاتنه‌ ناو ریزه‌كانی خه‌باتكردن له‌پێناو پارێزگاری له‌شكۆ و شه‌ره‌فی گه‌لێك كه‌ به‌بێ جیاوازی هه‌ردوو ره‌گه‌ز به‌رگری لێده‌كه‌ن، و له‌ئێستاشدا له‌سه‌ر ئاستی جیهان وه‌ك نموونه‌یه‌كی زیندوو باس ده‌كرێت كه‌ ئافره‌تی كورد جیاواز له‌ئافره‌تانی دیكه‌ ئاماده‌ن به‌شداری گۆڕانكاری و خه‌باتێك بكه‌ن كه‌ به‌روح و جه‌سته‌ قوربانی بۆبده‌ن و پاڵپشتی بكه‌ن.

ڕەنگە هێشتا ئیمه‌ وه‌ك كورد كه‌متر توێژینه‌وه‌ و به‌دواداچوونی ئه‌كادیمیمان له‌سه‌ر به‌هه‌ند وه‌رگرتن و ئه‌و پاڵنه‌ره‌ سه‌ره‌كیانه‌ كردبێت كه‌ بوونه‌ته‌ هۆكاری بەشداری بەرچاوی ئافره‌تان له‌ناو خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد هه‌تا ئاستی له‌سێداره‌دان، گه‌ڕان به‌دوای وه‌ڵامی پرسیارێكی جدی كه‌ تێگەیشتنێكی قوڵ هه‌بێت له‌سه‌ر چالاکییە سیاسییەکانی ئافره‌تانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست له‌و كاته‌دا و به‌تایبه‌ت وه‌ك ئافره‌تی كورد كه‌ ناكرێت به‌شێوه‌یه‌كی نادیار بهێڵدرێته‌وه‌، به‌ڵكو پێویسته‌ باشتر ره‌هه‌نده‌ جیاوازییه‌كانی بخرێته‌ڕوو و باسی لێوه‌بكرێت. نموونه‌یه‌كی وه‌ك له‌یلا قاسم وه‌ڵامی پرسگه‌لێكی زۆرمان ده‌داته‌وه‌ كه‌ ئافره‌تانی كورد له‌و كاته‌‌دا نه‌یانویستوه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ سیاسییه‌كان كاربكه‌ن به‌ڵكو له‌ناو هه‌مان چوارچێوه‌ی ئایدۆلۆژی و هزری سیاسی خۆیان بینیوه‌ته‌وه‌ و به‌ بڕوا و متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه‌ كاریان تێدا كردووه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ ده‌بینین له‌یلا قاسم په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌بووه‌ و ئه‌ندامێكی چالاكی ئه‌و پارته‌ سیاسیه‌ بووه‌، خۆی به‌ دڵسۆز و جێبه‌جێكاری رێبازی پیرۆزی بارزانی زانیوه‌ و شانازی كردووه‌ به‌وه‌ی كه‌ بتوانێت به‌روحی خۆی پارێزگاری له‌ناسنامه‌ی كوردبوونی خۆی بكات. ئه‌م بیركردنه‌وه‌ی له‌یلا قاسم ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه‌ ئافره‌تی كورد ده‌توانی كاریگه‌ری سیاسی هه‌بێت و گۆڕانكاری سیاسی مه‌زن دروست بكات، هاوكات بووه‌ به‌ ره‌مزێك بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و جیاوازییه‌ هزرییه‌ی كه‌ پێیوایه‌ ته‌نها پیاوان ده‌توانن كاریگه‌ربن و نه‌خشه‌رێگای سیاسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و میلله‌تێك بگۆڕن، چونكه‌ له‌دوای له‌سێداره‌دانی له‌یلا قاسم گه‌نج و لاوێكی زۆر به‌هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه‌ به‌شدارییان له‌خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی كوردستان كردوو و پێداگیرییان له‌ بره‌ودان به‌ شۆڕش و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی نه‌ته‌وه‌كه‌یان كرد، هه‌رئه‌وه‌ش وایكرد كه‌ ئێمه‌ش له‌ئێستادا وه‌ك شانازییه‌كی گه‌وره‌ بۆ به‌شداری خه‌بات و بوێری ئافره‌تی كورد ناوی له‌یلا قاسم بهێنین و بیكه‌ینه‌ پێشه‌نگی ئافره‌ت له‌قوربانیدان و كۆڵنه‌دان.




دوایین هەواڵەکان

ڕێز له‌ پۆلێک پێشمه‌رگه‌ی به‌شداربووی داستانی خواكوڕك نرا

MONDAY, 16 SEPTEMBER 2024 17:09:38

شه‌قڵاوه‌ ‌- kdp.info- له‌ ناحیه‌ی باسرمه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای شه‌قڵاوه‌ به‌رامبه‌ر به‌و قاره‌مانێیه‌تیه‌ی له‌ داستانه‌كه‌دا تۆماریان كرد ڕێز له‌ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی به‌شداربووی داستانی خواكوڕك نرا. 

لیژنه‌یه‌ك، به‌دواداچوون بۆ نرخی خزمه‌تگوزاری پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ده‌كات

MONDAY, 16 SEPTEMBER 2024 16:09:50

ھەولێر-KDP.info- لیژنه‌یه‌ك به‌دواداچوون بۆ نرخی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ده‌كات، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانیش ده‌ڵێ: هه‌ر کۆمپانیایەک زیاده‌ وه‌ربگرێت به‌پێی یاسا مامه‌ڵەی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

 

ئه‌مڕۆ 55 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی گوندی سۆریا تێده‌په‌ڕێت

MONDAY, 16 SEPTEMBER 2024 15:09:27

زاخۆ‌-KDP.info- ئه‌مڕۆ 55 ساڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی گوندی سۆریا تێده‌په‌ڕێت، شاره‌زایه‌كی جینۆسایدیش ده‌ڵێ: ڕژێمی ئه‌وكاتی عێراق موسوڵمان و كریستیانه‌كانی گونده‌كه‌ی پێكه‌وه‌ كۆمه‌ڵكوژ كرد.

 

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسان و کادیرانی پارتی لە ئاکرێ کۆبووەوە

MONDAY, 16 SEPTEMBER 2024 14:09:04

ئاکرێ-KDP.info- لە بەردەوامی سەردانەکەیدا بۆ دەڤەری بادینان، ئەمڕۆ دووشەممە ١٦-٩-٢٠٢٤ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئاکرێ لەگەڵ لقی ٩ و بەرپرسان و کادیران و ڕێکخستنەکانی پارتی لە سنووری ئاکرێ و بەردەڕەش،‌ کۆبووەوە.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (ڕەمەزان ئەحمەد) دەکات

MONDAY, 16 SEPTEMBER 2024 13:09:24

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ڕەمەزان ئەحمەد) دەكات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact