Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 3 JUL 2025 00:29 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دیپلۆماسیەت لەناو فەرھەنگی کوردیدا ھەمیشە بەر لەجەنگ بووە
| KDP.info


لیزا فەلەکەدین کاکەیی

دیپلۆماسی (وشەیەکی لاتینیە بەواتای پەڕ یان کاغەزی فەرمیی دێت) ھۆکارێکی پەیوەندیە بۆ پەیوەست بوونی دوو وڵات یاخود زیاتر، یان ھۆکارێکە بۆ ئامانجی گفتوگۆ و دانوستاندن لەنێوان وڵاتان یان نەتەوەکان، کە ھەریەک بە گوێرەی ویست و ڕامیاریان گفتوگۆ و دانوستاندن دەکەن، وە پێچەوانەی زمانی دیپلۆماسیەت دیوێکی نێگەتیڤ ھەیە کە ھەرکات زمانی دیپلۆماسیەت شکستی ھێنابێت ئەوکات گفتوگۆ لە زمانی لەیەک تێگەیشتنەوە بووەتە زمانێک بۆ جەنگ یان چەق بەستووی نێوان نەتەوە جیاوازەکان یان دەوڵەتەکان.

لە ڕووی کلتووریشەوە زمانی دیپلۆماسیەت وجودی  ھەبووە لە کۆندا، کە زۆر کات خێڵەکان لە ناوەوەی نەتەوەیەک یاخود نەتەوەکانی ناوەوەی وڵاتێک یان دوو وڵات کاغەز  یان نامەیان ئاڵوگۆڕکردووە بەمەبەستی دانیشتن و گفتوگۆ لەمەر چارەسەرکردنی کێشەیەکی دیاریکراو کە لە نێوانیاندا ھەبووە، ھەمان بیرۆکە بەپێی وەخت تەشەنە و گەشەی کردووە بۆ بارێکی فەرمی لەنێوان وڵاتان، کە ھەریەکە لە وڵاتان کۆمەڵە کەسانێکیان داناوە تایبەتمەندن لەم بوارەدا کە بەجۆرێک دەزانن چۆن پەیوەندیەکان دروست بکەن و گەشەی پێ بدەن و بیپاڕێزن.

کورد وەکو نەتەوەیەک ڕاستە زمانی شاخی ھەبووە و بەکاری ھێناوە کاتێک ھێرش کرابێتە سەری و زوڵمی لێکرابێت، بەڵام ھیچ کاتێک گفتوگۆ و زمانی دیپلۆماسیەتی  نەگەڕاندۆتەوە… دیپلۆماسیه‌ت ھونەرە ئەکرێت ھەموو مرۆڤێک سیاسی بێت، بەڵام قورسە ھەموو سیاسیەک کارێزما و کارەکتەری دیپلۆماسیەت بێت و ماھیەتی ئەوەی ھەبێت گەلەکەی خێڵەکەی لە وەیشومەی جەنگەوە بۆ ئاشتی بەرێت.

پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە لەبەھێزترین لوتکەی ھێزدا زمانی ئاشتی پێش زمانی شەڕ و توندوتیژی قبووڵکردووە، ئەوەتا حەردان تکریتی، وەزیری بەرگری پێشووی عێراق لە بیرەوەریەکانی بەناونیشانی (باندێک دزو پیاوکوژ بووین لە پشت باندە تیرۆریستەکانی سەدامەوە) لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسێکدا دەڵێت (لەواقیعدا کوردەکان لە ماوەی یەک سەدەی تەواودا بەخۆڕاگری و پاڵەوانیان توانیان تا ئەو ڕادەیە ڕژێم بەچۆکدا بێنن کە ئیتر وامان لێھاتبوو ئەگەر جەنگ بەردەوام بوایە، لەوە ئەترساین کە بەغداش بکەوێتە دەستی مەلا مستەفا بارزانی، دەڵێت تەنھا لەیەک مانگی پێش بەیاننامەی ١١ی ئازار و لەھەر ھەفتەیەک کوژرا و برینداری سوپای عێراق ٣٦٢ کەس بووە) بەپێی ئەم دانپێدانانەی حەردان تکریتی، شۆڕشی ئەیلوول بە ڕێبەرایەتی بارزانی لە لوتکەی ھێزدا بووه‌، بەڵام کاتێک داوای گفتوگۆ لە بارزانی کراوە نەیگەڕاندۆتەوە و پەنای بۆ دانوستاندن و دیپلۆماسیەت بردووە، لە ساڵی ١٩٧٠.

لە دوای ڕاپەڕینی بەھاری گەلەکەمان لە ساڵی ١٩٩١ لە کاتێکدا حکوومەتی عێراقی لەوپەڕی لاوازیدا بوو، زۆربەی شارەکانی وڵاتی لە دەستدابوو، ھەروەھا توشی شکان و داروخان ببوو لە جەنگی کوێت، ھەروەھا کورد سەرەڕای ئەنفاڵکردنی ١٨٢ ھەزار ھاووڵاتی سڤیل و کیمابارانکردنی خەڵکی ھەڵەبجە و بادینان و زۆر ناوچەی دیکەی کوردستان و بێ سەروشوێنکردنی ھەشت ھەزار بارزانی، بەڵام سەرۆک مەسعود بارزانی کە ئەو کات سەرۆکایەتی بەرەی کوردستانی دەکرد گفتوگۆو سیاسەتی دیپلۆماسیەتی نەگەڕاندەوە و چووە پایتەختی عێراق و لەگەڵ سەدام حسێن حیواری کرد.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش بۆ بەدەستھێنانی ئاشتی و  دوورخستنەوەی گەلەکەی لە جەنگ لە پاش بۆردوومانی ماڵی شێخ باز و شەھید پێشڕەو دزەیی و دەیان خروقاتی سەربازی و پیلانی ئێرانی لە ناوەوەی ھەرێم و بەغداش دژ بە کورد و قەوارە  دەستووریەکەی رێگای تارانی گرتەبەر و بیری لەوە کردەوە ئاشتی سیاسی و ئابووری بکاتە دەستکەوت بۆ گەلەکەی لەبری جەنگ و موشەک و درۆن، ھەڵبەتە سەردانیکردن و رێککەوتنی سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ تاران ھەروا ئاسان نەبووە، بەڵام قودرەتی بەڕێزیان بۆ زمانی دیپلۆماسیەت و گفتوگۆ ھونەرێکی گەورەیە و ئەویش باڵا دەستە لە حیوار و بڕوابوون بە ئاشتی و لەیەک تێگەیشتن، بێگومان پەیوەندی نێوان ھەرێم و تاران لە زمانی مووشەک و درۆنەوە بۆ رێککەوتن، ئەمە سیحری ژیری و کاریزمایی بوونە کە زۆر کەمن ئەوانەی ئەتوانن لە فەرھەنگی سیاسەتکردندا تێدا سەرکەوتووبن و ببنە براوەی گرەوی ئاشتی..

ڕاستە زۆر کات زمانی جەنگیش زمانی دیپلۆماسیەت زاڵ  دەکات و ھێز و چەکیش دەرگای دانوستاندن دەکاتەوە، بەڵام بەو مەرجەی ھێزی چەک و دیپلۆماسیەت وەکو یەک جەنگی پێ بکەیت، ھەروەکو بینیمان ھێزی چەک و بەرگری لە پردی و سحێلا قۆناغێکی نوێی دروستکرد، ھاوشان ھێزی دیپلۆماسیەتی نێچیرڤان بارزانیش بووە سەرەتایەک لەئاشتەوایی نێوان ھەرێم و بەغداد لەدوایی کارەساتی ١٦ ئۆکتۆبەر، کە پەیامی بڕوابوون و متمانەی بە زمانی ئاشتی و پێکەوبوونی سیاسی لە قورسترین کات دا سەردانی بەغدا و تاران و پاشان فەرەنسای کرد، کە ئەو سەردانەش توانی ژمارەی جەنگ بۆ ئاشتی و حیوار بکاتەوە...

کەوابێت دیپلۆماسیەت لەناو فەرھەنگی کوردیدا ھەمیشە خاڵی یەکەمی بەر لەجەنگ بووە، وە لەناو سیاسیەکانی کوردیشدا کاک نێچیرڤان بارزانی ئەو حیکمەتەیە کە پێویستە پشتگیری بکرێت و ھاوکاری سەرکەوتنی بین لە پێناوی ژیانێکی ئەماندا.




دوایین هەواڵەکان

پارتی و حزبی گەلی تورکمانی و تورکمانئیلی تیشکیان خستەسەر خزمەتکردنی زیاتری کەرکووک

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 22:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی حزبی گەلی تورکمان و حزبی تورکمانئیلی کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا تیشک خرایە سەر پەیوەندی لەمێژینەی ھەردوو گەلی کورد و تورکمان لە شاری کەرکووک.

 

کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

پشتیوان سادق

سەرۆكی حكوومەت سەرەخۆشی لە كەسوكاری خوالێخۆشبوو موحسین ئامێدی دەكات

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری خوالێخۆشبوو تێکۆشەر و خەباتکار و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 20:07:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سوپاسی باڵیۆزی فینلاندی لە عێراق کرد بۆ ھەوڵ و کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە.

نێچیرڤان بارزانى سه‌رساخیێ ل بنه‌مالا خودێ ژێ ڕازى محسن ئامێدى دكه‌ت

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 19:07:09

ھەولێر-KDP.info-  وه‌غه‌را دویماهیێ یا خه‌باتكار و تێكۆشه‌ر و كه‌ساتیێ به‌رنیاسێ به‌هدینا و كوردستانێ، خودێ ژێ ڕازى محسن ئامێدى، خه‌مبار كرین. 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact