Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 6 JUL 2025 02:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەمنزیکانە سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەچێتە بەغدا. گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت چەند پرسێک تاوتوێ دەکرێن، لەنێویشیاندا بەشداریی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 24-04-2024، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە لێداونێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بەمنزیکانە" نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت سەردانی بەغدا دەکات.

بە گوتەی دڵشاد شەهاب لە کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت چەند پرسێک تاوتوێ دەکرێن، لەنێویشیاندا بەشداریی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا. ئەو گوتی، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە هەموو توانایەکییەوە کار بۆ بەشداریی پێکهاتەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات".

وەکو ئەوەی گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێ دا، بەشداریی پێکهاتەکان لە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان، "بەشدارییەکی کاریگەر و کارایە و تابلۆیەکی جوانی هەرێمی کوردستانە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە هەموو توانایەکییەوە هەوڵی پاراستنی ئەو تابلۆیە جوانە دەدات".

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی "هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا دەکرێت؟" دڵشاد شەهاب گوتی، "ئێستا هەوڵی جیددی هەن و جموجوڵەکان بەو ئاراستەیەن کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، چونکە پڕۆسەی هەڵبژاردن شتێک نییە تەنها بە ژمارەیەک بڕیار دەربچێت، دەبێت زەمینەسازی بۆ بکرێت. چەند لایەنێک تێیدا بەشدارن، لایەنی سەرەکی هاووڵاتییە و مافی دەستووریی خۆیەتی. کارەکتەری سەرەکیش، لایەنە سیاسییەکانن، بۆیە دەبێت ئەم زەمینەسازییە ڕەنگ بداتەوە".

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان گوتیشی، "ئێستا کاتی هاتووە، ناکۆکییەکان بەلاوە بنێین و بوونی پەرلەمانێک کە نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی سەرجەم چین و توێژەکانی گەلی کوردستان بکات، ئامانجی هەمووان بێت".




دوایین هەواڵەکان

ڕوونكردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەو چاوەڕوانییەی لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی فیدڕاڵ هەیە لەكاتی بوونی هەڕەشە لەسەر هەرێمی كوردستان یان هەر ناوچەیەكی تری عێراق، بە داخەوە هەست دەکەین جۆرێك لە پەردەپۆشكردن و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی هەیە بەرانبەر ئەو زێدەڕۆییە ئەمنییانەی كە لە دژی هەرێمی كوردستان دەکرێت.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە پرسەی موحسین ساڵح ئامێدی کرد

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:19

ئامێدی-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی موحسین ئامێدی، تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراوی بادینان کرد.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە دەكات

SATURDAY, 05 JULY 2025 18:07:18

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای ھەڵەبجە کرد و ڕایگەیاند، "بە شانازییەوە خۆم بە ئەندامی ئەنجوومەنی پشتیوانی پارێزگای ھەڵەبجە دەزانم".

زۆربەی كارەكانی تۆڕی ئاو لە زۆنی ڕێگەی كۆیە، كەركووك و مووسڵ تەواو بووە

SATURDAY, 05 JULY 2025 13:07:30

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 5/7/2025 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كارەكانی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر و بەستنەوەی بە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێری لە زۆنی ڕێگەی كۆیە و كەركووك و مووسڵ و ڕەشكین و شەقامی زانكۆی بەسەركردەوە.

 

ئەکبەر حەیدەر: ئەو بڕیارە بۆ مەرامی سیاسی و بچووککردنەوەی خانەقینه‌

SATURDAY, 05 JULY 2025 12:07:45

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق بۆ مەرامی سیاسی و بچووکردنەوەی خانەقین، دەیەوێ قەرەته‌پە بکاتە قەزا و ھەردوو ناحیەی جەبارە و کۆکز بخاتە سەر ئەو قەزایە، کە ئەمەش بە ھیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندیی کورددا نییە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact