Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 17 JUL 2025 01:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیری ناوخۆ داوایه‌ك لە سیاسییەکانی عێراق و کوردستان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ده‌كات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بوونی ئەم دەستەواژەی حکوومەتی مەرکەزی لە دەستووری عێراقدا نییە. دەستووری عێراق دەڵێت، عێراق پێکدێت لە "حکوومەتێکی فیدراڵی، حکوومەتی هەرێمەکان و حکوومەتی پارێزگاکان"، بۆیە بەکارهێنانی دەستەواژەی مەرکەزی ئاماژەیەکە بۆ عەقڵیەتێکی مەرکەزی.

ئەمرۆ چوارشەممە، د. ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە هەشتەمین دیداری سلێمانی کە لە زانکۆی ئەمەریکی – سلێمانی بەڕێوەدەچێت، ڕایگەیاند، بەپێی دەستووری عێراق شتێک نییە بەناوی حکوومەتی مەرکەزی، بەپێی دەستووری عێراق حکوومەتی فیدڕاڵ هەیە، دەستەواژەی مەرکەز لە هیچ شوێنێکی دەستووری عێراقی بەکارنەهاتووە.

ئەو دەڵێت: "داوا دەکەم لە هەموو سیاسییەکانی عێراق و کوردستان و هەموو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، خۆیان بپارێزن لە بەکارهێنانی دەستەواژەی حکوومەتی مەرکەزی، چونکە بوونی ئەم دەستەواژە لە دەستووری عێراقی بوونی نییە. دەستووری عێراق دەڵێت، "عێراق پێکدێت لە حکوومەتێکی فیدراڵی، حکوومەتی هەرێمەکان و حکوومەتی پارێزگاکان"، بۆیە بەکارهێنانی دەستەواژەی مەرکەزی ئاماژەیەکە بۆ عەقڵیەتێکی مەرکەزی، کە ئەمە کێشەی هەرە گەورەی عێراقە بەدەست عەقڵیەتێکی مەرکەزییەوە دەناڵێنێت."

بەگوتەی ئەو: "هیچ گرووپێکی تیرۆرستی لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بوونی نییە، هەندێک وڵات دەستەواژەی تیرۆر بۆ هەندێک گرووپ بەکاردەهێنن، ئەمەش سەرچاوە دەگرێت لە بۆچوون و سیاسەتی وڵاتەکان. ئێمە لە عێراق و هەرێمی کوردستان هیچ یەکێک لەو ڕێکخراوانە بە تیرۆرست ناو نەبردووە."

وەزیری ناوخۆ ئاشکراشیکرد، "کێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوەیە کێشەیەک هەیە بەناوی کێشەی کوردستان، کەس ئامادە نییە خۆی لە چارەسەرکردنی بنەڕەتی ئەو کێشەیە بدات. ئێمە وەکو خەڵکی کوردستان زۆر بوێرانە و دلێرانە کێشەی خۆمان ببەینە پێشەوە، هەروەک چۆن ڕێز لە کێشەی میللەتان دەگرین، دەبێت کێشەی خەڵکی کوردستانیش چارەسەر بکەین، کۆمەڵێک حزبی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بوونیان هەبووە پێش ساڵی 1991 و 2003، لەلایەن وڵاتی ئێرانەوە ناویان لێنراوە تیرۆرست، بەڵام سەبارەت بە ئێمەوە ئەوانە حزبی کوردی ئۆپۆزسیۆنن. سەبارەت بە پەکەکە، وڵاتی تورکیا بەپێی بەرژەوەندی خۆید و سیاسەتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناویان ناون تیرۆرست، بەڵام لە عێراق ئەم حزبە بەتیرۆرست ناونەبراوە."

ڕێبەر ئەحمەد گوتیشی: "ئێمە ڕازی نین لە بوونی هیچ یەکێک لەم گرووپە چەکدارییانە بە ناوی گرووپ و حزب و لایەنی چەکدار، لەسەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەڵام هەر لایەنێک ئازادە چ ناوێک لەم گرووپانە دەنێت. ئێمە لە هەرێمی کوردستان و عێراق ناوێکی فەرمی دەنێین لەو گرووپانە کە جیاوازە لەگەڵ بۆچوونی وڵاتانی دەورووبەر."

وەزیری ناوخۆ ڕاشیگەیاند، "ئێمە لەڕێگەی ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەنێوان بەغدا و تاران ئیمزاکراوە، بابەتی هەبوونی هێزی چەکدار لەسەر سنووری ئێران چارەسەر کراوە، لەماوەکانی ڕابردووش لە کەمپی مەدەنی شوینی ئەو چەکدارانە کراوەتەوە، ئێستا بە شاهێدی هەموو دەسەڵاتەکانی عێراق لە بەغدا بە شاهێدی خودی ئێرانییەکانیش، هیچ هێزێک لەم سنوورانە بوونی نییە. بەڵام بەداخەوە بە بیانووی جیا جیا هێرش دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان، مووشەک و درۆن ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، کە هیچییان لەسەر بنەمای ڕاست و دروست نین."

دەشڵێت: "هەموو ئەو سیناریۆیانەی کە بەکاردەهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان، هیچ بنەمایەکی ڕاست و دروستی نییە، لە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکانی بەغدا، تاران، هەولێر و سلێمانی ئەو بابەتانە شیکراونەتەوە. پێشتر لەلایەن قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئەمنی عێراق ئەم بابەتەی باسکردووە، منیش دووپات لەو بابەتە دەکەمەوە کە هیچ مەترسییەکی سەربازی ئەمنی لە هەرێمی کوردستان ڕێگە پێدراو نییە، بەرامبەر نە ئێران و نە تورکیاش."




دوایین هەواڵەکان

ڕاگەیاندنی پارتی ڕێز لە نووسەری کۆچکردوو (محەممەد شێخ مستەفا زراری) دەگرێت

WEDNESDAY, 16 JULY 2025 22:07:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی ٧ـی ٢٠٢٥ لە ھۆڵی موکریانی، بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندن و خانەوادەی کۆچکردوو (محەممەد شێخ مستەفا زراری) و، ژمارەیەک لە نووسەر و ھونەرمەند و شاعیر و بەرپرسانی حزبی و حکوومی، لە مەڕاسیمێکدا بە ناساندنی کتێبی (مەم و زینی ئەحمەدی خانی، لێکدانەوە و شرۆڤەی سۆرانی)، بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندن ڕێز لە نووسەری کۆچکردوو محەممەد مەلا شێخ مستەفا زراری گرت.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP. info باسی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەکات

WEDNESDAY, 16 JULY 2025 17:07:01

ھەولێر -KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی دەڵێت، لەگەڵ بەغدا گەیشتووینەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەیی بۆ جێبەجێکردنی ھەموو داواکاریەکان دەربڕیووە."

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا کرد

WEDNESDAY, 16 JULY 2025 16:07:59

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7/16، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ هانۆ پێڤكور، وه‌زیرى به‌رگریى ئیستۆنیا كرد.

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

WEDNESDAY, 16 JULY 2025 13:07:42

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تەممووزی 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران، مەسروور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و ڕەزامەندی لەسەر لەیەکترتێگەیشتنی نوێی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ  تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکان دا.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگریى ئیستۆنیا كۆبووه‌وه‌

WEDNESDAY, 16 JULY 2025 12:07:00

ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2025/7/16 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ به‌ڕێز هانۆ پێڤكور، وه‌زیرى به‌رگریى ئیستۆنیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact